داوی مه‌رگ. لوقمان زەهرایی
ئه‌و شه‌وه له گه‌ڵ شه‌وانی دیکه زۆر جیاواز بوو. دونیا یه‌کجار تاریک بوو. کاروانچیه‌کان به دژواری به‌رپێی خۆیان ده‌دی. به‌و هۆیه‌وه هه‌موویان وڵاخه‌کانیان له یه‌کتربه‌ست بوو، تاکووهیچیان له ڕێگاکه نه‌ترازێن وله یه‌کتردانه‌برێن.
شه‌وێکی بێ هه‌ست وبێ ده‌نگێکی سامناک باڵی به سه‌رناوچه‌که دا کشاندبوو. ته‌نیا ده‌نگی سمی وڵاخه‌کان وپرمه پر میان وده‌نگی خیزو به‌رده وردی ژێرپێیان وه‌ی کاروانچیه‌کان بوو که بێده‌نگی شه‌وه‌زه‌نگی ده‌شکاند.
کات له نیوه‌شه‌وتێپه‌ڕببوو. کاروان به لارێ دا وبه نێوداروبه‌رد ودڕک وداڵ وده‌وه‌نی چیای سه‌خت وهه‌ڵدێردا به ڕێچکه رێیه‌کیزۆر باریک دا به ئه‌سپایی به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا بۆئه‌وه‌ی وه‌کووشه‌وانی رابردوو پێش تاریک وروونی به‌یانی بگاته گوندێکی سه‌ر سنووری ده‌ستکردی ئێران وعێراق.
عه‌وڵاو خدربه هۆی شاره‌زایی رێگاکه وبۆئه‌وه‌یکه له کاتی هه‌ست کردن به مه‌ترسی هاورێیانیان زووتر ئاگادار بکه‌نه‌وه له پێشه‌وه‌ی کاروان وبه مه‌ودایه‌کی نه زۆر دوورهه‌نگاویان هه‌ڵده‌هێنا.
خدرله خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابوو که ئه‌وجاره‌ش به سڵامه‌تی بتوانێ له سنووری ده‌ستکردی داگیرکه‌ر ڕه‌دبێ وبۆ ڕۆژی دوایی بگاته‌وه نێوماڵ ومنداڵی. ئه‌وساحه‌بیژن وچوارمنداڵ بوو. خدر، ئامینی خێزانی زۆرخۆش ده‌ویست. ماوه‌ی پازده ساڵ بووکه به یه‌که‌وه ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێنابوو.
ئه‌وان پورزای یه‌کتربوون ویه‌کتریشیان زۆرخۆش ده‌ویست. پێش ئه‌وه‌یکه ژیانی هاوبه‌ش پێکبهێنن حه‌زیان له یه‌کتر کرد بوو. کاتێک بڕیاریان دابوو بۆیه‌کترببن، که‌س وکاریان زۆریان پێ خۆش ببوو.
ئامین هه‌مووجارێ که خدرده‌رۆیی بۆکاروان، تاکووگه‌ڕانه‌وه‌ی هه ردڵه خورپه‌ی بوو. زۆریش نیگه‌ران وچاوه‌ڕوان بوو. ته‌نیا کاری، دو‌عا کردن وله به‌رخودای پاڕانه‌وه بوو که خدربپارێزێ وبه سڵامه‌تی بگه‌رێته‌وه مالێ.
خدرمنداڵه‌کانیشی یه‌کجار زۆرخۆش ده‌ویست وهه‌مووجارێ که سه‌فه‌ری کاروانی بۆدیوی گه‌رمێنی کوردستان ده‌کرد، له وێرا دیاری بۆده‌هێنان. منداڵه‌کانیشی وا ڕاهاتبوون که هه‌رکات بابیان سه‌فه‌ری کاروانی بۆئه‌ودیوده‌کرد، به تاسه‌وه چاوه‌ڕیێ هاتنه‌وه‌ی بابیان ده‌کرد بۆئه‌وه‌ی دیاریان پێ‌بدا.
خدر پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به کاری کاروان بکا کرێکار بوو. ڕۆژانه له به‌یانی راهه‌تاکووئێوارێ به گه‌رمای هاوین و سه‌رمای سه‌ختی پایزوشه‌خته و سه‌هۆڵ به‌ندانی زستان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پارۆنانێک وتێرکردنی زگی ژن و منداڵه‌کانی کاری ده‌کرد.
چه‌ند سالێکیش له گه‌ڵ خێزانی له به هارێ را تاکووساردی پایزله به‌ربێده‌را‌مه تی وبێ کاری ڕوویان کرد بوو کوره‌خانه‌ی خشت بڕین وبه پوولێکی زۆرکه‌م وبه ته‌حمووڵ کردنی ده‌رد وئازارێکی له‌ڕاده به‌ده‌ر ژیانی پڕله چه‌رمه‌سه‌ریان تێپه‌رکردبوو.
له‌و کاته‌وه که خدرده‌ستی به کاری” قاچاخ ” کردبوو، شێوازی ژیانی تا ڕاده‌یه‌ک ئاڵ وگۆری به سه‌رداهاتبوو. ئه‌وله گه‌ڵ هاورێیانی بۆ وه‌ده‌ست خستنی بژێوی ژیانیان ده‌بوایه مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر رێگا، به تایبه‌ت سه‌رسنوری ده‌ستکردی داگیرکه‌ر به روح وگیان بکرن. ئه‌وان ناچاربوون له سه‌فه‌ری هات ونه‌هات دا رێگه‌ی سه‌خت وپڕله هه‌ورازو نشێوی که‌ژو دۆڵ و هه‌ڵدێره‌کان ببڕن و‌ته‌حه‌ممولی برسێتی وسارد وسۆڵی زستان وهه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی گورگی دڕنده بکه‌ن. ئه‌وان ناچار بوون هه‌مووجارێ به کۆلێک بارله کۆڵ وبه سه‌رپشتی وڵاغه‌کانیانه‌وه وبه هیوای نه‌که‌وتنه نێوداو وکه‌مینی دوژمن وبه ئاواتی دیتنه‌وه‌ی دووباره‌ی ژن ومنداڵه‌کانیان خۆیان به ده‌ستی قه‌ده‌ری نادیاربسپێرن. قه‌ده‌ر‌ێک که بۆ هیندێکان جگه له ڕۆژ ڕه‌شی چیدیکه‌ی به دیاری بۆنه‌هێنابوون وبه ده‌یان ژنی بێوه‌ژن وبه سه‌دان منداڵی چاوگه‌شیشی له خۆشه‌ویستی وئه‌وینی باوکانه بێ به‌ش کردبوو.
سه‌ره‌ڕای سه‌ختی و دژواری کاره‌که ومه ترسی ڕووت کران وکوشتن وبرینداربوون، گوزه‌رانی ژیانیان تا ڕاده‌یه‌ک به‌نیسبه‌ت جارانباشتر ببوو.
عه‌وڵاش که به خزمایه‌تی ده گه‌یشته خدر‌و زۆریش یه‌کتریان خۆش ده‌ویست چه‌ند مانگێک بوو ژنی ماره کردبوو.
به نیازی ژن گوازتنه‌وه بوو، به‌ڵام به هۆی خه‌رجی گرانی ژیان ناچاربوو بۆدابین کردنی خه‌رجی زه‌ماوه‌ند وکرینی جل وبه‌رگ و زێر بۆ بووکێ زوو زووسه فه‌ری کاروان بۆدیوی گه‌رمێنی کوردستان بکا. بۆئه‌وه‌ی بتوانێ بڕه پاره‌یه‌ک پاشه‌که‌وت بکا.
ئه‌وده‌بۆایه دایک و بابی پیریشی که له گه‌ڵ ئه‌وده‌ژیان به‌خێوبکا. خدرله رێگای عه‌وڵاوه تووشی کاروانچێتی ببوو، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌مووکات به یه‌که‌وه هاتووچۆی ئه‌ودیوی سنووریان ده‌کرد.
جاش و پاسداره چه‌ته‌کان فێرببوون ده‌چوونه سه‌ر ڕێگای کاروانچیه‌کان وکه‌مینیان بۆداده‌نانه‌وه. پێشترله‌چه‌ندین شوێن کاروانچیه‌کان که‌وتبوونه داوی چه‌ته‌کانه‌وه و ڕووتیان کردبوون ودوای لێدان وبێ حورمه‌تی زۆر ڕه‌وانه‌ی زیندان کرابوون. دواتریش ” دادگای ئینقلابی ” کۆماری ئیسلامی حووکمی زیندان وجه ریمه‌ی نه‌غدی قورسی به سه‌ریان دا سه‌پاندبوو.
خدر سه‌ر له ئێواره، کاتێک باره‌کانیان بارده‌کرد خورپه‌یه‌کی که‌وته دڵ و ترسێکی قوڵ هه‌موو جه‌سته‌ی داگرتبوو. نه‌یده‌زانی چ بکا وچۆن به سه‌ر ترسه‌که‌ی دا زاڵ بێ. پێش نان خواردن به ته‌ما بوو هۆی دڵ نیگه‌رانیه‌که‌ی که به هۆی خه‌ونی ناخۆشی شه‌وی رابردووه تووشی ببوو بۆعه‌وڵا بگێرێته‌وه. دواترپه‌شیمان بۆووه. بیری له‌وه کردوه که واباشه عه‌وڵاش تووشی نیگه‌رانی نه‌کا و ئه‌وه‌ی دیتبووی ته‌نیا خه‌ون بووه و مه‌رجیش نیه که حه‌تمه‌ن وه‌راست بگه‌رێ. هه‌وڵی ده‌دا خۆی له بیر‌و فکری خراپ به دوور ڕابگرێ وزۆرتر بیر له ژن و منداڵه‌کانی و ئه‌و ساتانه بکاته‌وه که ده‌گاته‌وه ماڵی و هه‌موویان به پیریه‌وه دێن وئه‌ویش ئامێزی گه‌رمی باوکانه‌یان بۆ ده‌کاته‌وه و به گه‌رمی له باوه‌شیان ده‌گرێ و ماچیان ده‌کا ودیاریان به سه‌ردا دابه‌ش ده‌کا.
خدر دوای نان وچایی به‌یانی حه‌ولی دا ترس ودڵه ڕاوکه‌که‌ی بشارێته‌وه و وا نیشان نه‌دا که له شتێک ده‌ترسێ. عه‌وڵا هه‌ستی به‌وه‌ی کردبووکه شتێک ده‌بێ بیروهزری خدرئازار بدا. خدرئه‌و که‌سه نه‌بوو که بۆساتێکیش بێ ده‌نگ بێ. ئه‌گه‌ر قسه‌شی نه‌کردبا به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی گۆرانی بۆ دۆستانی ده‌کوت وغه‌م وپه‌ژاره‌ی له کۆڕی یارانی ده‌ڕه‌واند.
خدر هه‌موو کات زۆربه له‌زه‌ته‌وه نانی به‌یانی ده‌خوارد وقسه‌ی خۆشی بۆهاورێیانی ده‌کرد وجه‌فه‌نگی له گه‌ڵیان لێ ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و به‌یانیه نه‌ک نانی نه‌خوارد بوو، ته‌نانه‌ت قسه‌ی له گه‌ڵ هیچیانیش نه‌کردبوو. وه‌کوو به‌یانیانی ڕابردوو گۆرانیشی بۆ نه‌کوتبون. خۆی له گۆشه‌یه‌ک کزله به‌رهه‌تاوه‌که هه ڵتووته‌کا بوو.
عه‌وڵا پێ وابووکه خدرنه‌خۆشه وبۆیه نانی به‌یانیشی نه‌خوارد بوو. هۆی ئه‌وه‌یکه خدرله گه‌ڵ که‌س قسه‌ی نه‌ده‌کرد وگۆرانی بۆ نه‌ده‌کوتن بۆی ببووبه پرسیار. زۆرهه‌وڵی داهۆیه‌که ی بزانێ، به‌ڵام خدرکوتی هیچ نیه وهه‌رخۆی بێ تاقه‌ته.
خدرشه‌وێ ڕابردووخه‌ونێکی زۆرناخۆشی دیتبوو. له خه‌ونی دا له ده‌شتێکی پان وبه‌رین ووشکارۆی بێ ئاودا وبه تاقی ته‌نێ سه‌رگه‌ردان خولابۆ‌وه. بۆهه‌رلایه‌ک ڕوانیبووی هیچ زینده‌وه‌رێکی به‌دی نه‌کردبوو. تاکووچاوبڕی کردبوو هه‌رگڵه سووروچۆلگه ببوو.
له‌شی له به‌رتیشکی خۆره تاو ئاره‌قی لێ چۆرابوو.له تینوێتیان بڕستی لێ بڕابوو. هێزی ئه‌ژنۆی شکابوو. ئه‌وه‌نده رێگای بێ پسانه‌وه‌ی بڕیبووله لاقان که‌وتبوو. نه سێبه‌رێک، نه په‌نا‌یه‌ک بۆئه‌وه‌ی خۆی لێ حه‌شار بداوله‌شی له به‌رتیشکی به‌تینی خۆربپارێزێ. ئه‌و ڕۆژه تاکوو تاریک بوونی هه‌وا له به‌ربێ ئاوی زمانی شکابوو. هه‌ستی کردبوو که هه‌مووئاوی جه‌سته‌ی وشک بووه.
به ده‌سته بێ هێزه‌کانی هه‌وڵی دابوو نێو گڵه‌که بکۆلێ ئای به‌شکه‌م ته‌ڕایه‌ک له گڵه‌که‌ی وه‌ده‌ست بخا‌و وبیخاته سه‌ر لێوه‌کانی، به‌ڵام هه‌وڵه‌که‌ی بێ ئاکام ببوو.
پێش تاریک بوونی هه‌وا به چاوه بێ هه‌ست وکزه‌کانی کاتێک به ته‌واوی هه‌ستی کردبوو بڕستی لێ بڕاوه وئیدی هیچ ئۆمێدی به ژیان نه‌مابوو، ده‌یتبووی که چۆن باڵنده لاشه خۆره‌کان به سه‌ری دا سووڕابونه‌وه وچاوه‌رێی مردنی ئه‌ویان کردبوو. چاوه‌رێی ببوون بۆ ئه‌وه‌ی دوای ده‌رچوونی گیانی بکه‌ونه سه‌ری وبیخۆن.
له گه‌ڵ تاریک بوونی هه‌وا ئه‌وجارسه‌رما ده‌ستی پێ کردبوو. وه‌رده ورده تاریکی شه‌وه‌زه‌نگ و تینوێتی وبرسێتی وبێ هیوایی و ته‌نیایی زیاتر زه‌ختیان خسته‌بوو سه‌ر. له سه‌رمان هه‌موو له‌شی ته‌زی بوو. ده‌ست ولاقه‌کانی به ته‌واوی سڕببوون. ورده ورده لوره لوری گورگانی برسی به‌رگوێی که‌وتبوو. هینده‌ی دیکه ترس ودڵه خورپه دای گرتبوو. ده‌نگه‌کان هه‌ر نزیکترو نزیکترببونه‌وه. تینوێتی و برسێتی بڕستیان لێ بڕیبوو. ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیبوو خۆی بسوورینێ. له پڕهه‌رئه‌وه‌نده هه‌ستی کردبوو که جه‌سته‌ی که‌وتبوو به‌ر په‌لاماری گورگه دڕنده‌کان وله چاو تروکاندنێک دا له به‌ریه‌کێان هه‌ڵدڕیبوو.
خدر له پڕا له خه‌و ڕاپه‌ریبوو. هه‌موو ئازای له‌شی وه‌سه‌ر ئاو گه‌ڕا بوو. له سه‌رمان وله ترسان وه‌کوو مێژووکه هه‌ڵله رزیبوو. خۆی وه‌کوو پشیله هه‌تاکووماوه‌یه‌کی له نێوپه‌تۆکه‌ی داخڕکردبۆوه وله ترسان نه‌یوێرابوو سه‌ری هه‌ڵبرێ.
ئه‌وه‌نده ترسا بووکه ته‌نانه‌ت هه‌ر شتێک ئه‌گه‌ربه ئه‌سپایی له ده‌وروبه‌ری جوڵابایه‌وه ویان خشپه‌یه‌کی له ده‌ره‌وه را به‌ر گوێی که‌وتبا دڵی داخورپاند. له راستیدا هه‌مووبنچکه داروده‌وه‌ن وبه‌ردێکی ئه‌و کوێستانه‌ی لێ ببوو به گورگ.
هاورێیانی له خه‌وێکی قوڵ داببوون وپرخه پرخیان ژووری خه‌وه‌که‌یان پڕکردبوو. چاوێکی له عه‌وڵای کردبوو. ئه‌ویش له به‌رشه‌که‌تی وماندوویی پرخه پرخی ژووره‌که‌ی داگرتبوو.
خدر دڵی نه‌هاتبوو هیچیان راست کاته‌وه. بۆئه‌وه‌ی دیسان ئه‌وخه‌ونه ترسناکه نه‌بینێته‌وه تاکوو خۆڕهه‌ڵات له سه‌رجێگاکه‌ی پاڵی وه‌دیواره‌که دابوو. که‌وتبوو بیرکردنه‌وه. به خۆی کوتبوو، تۆ‌بلێێ ئه‌وخه‌ونه وه‌راست گه‌رێ؟
که ئاوڕی له ده‌وروبه‌ری دابۆ‌وه وخۆی له نێوهه‌ڤاڵه خه‌وتۆکانی دا وله ژوورێکی ده‌رگا داخراو دا بینیبۆوه، هیندێک سوکنایی که‌وتبوو دڵی و شوکرانه بژێرببوو که ئه‌وه‌ی دیوێتی ته‌نیا خه‌ون بووه وبه‌س.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بۆ به‌یانی را هه‌رنیگه‌ران ببوو. ترسی ئه‌وه‌ی له دڵی دابوو که ئه‌وجاره به سڵامه‌تی نه‌گه‌رێته‌وه بۆ نێو خاوخێزانی. له گه‌ڵ خۆی نزری کردبوو که ئه‌گه‌ربه ساغ و سڵامه‌تی گه‌یشته‌وه ماڵی خێرێکی باش بکا.
خدر و عه‌وڵا بۆ ئه‌وه‌یکه نه‌که‌ونه داوی چه‌ته‌کان ماوه‌یه‌ک بوو ئه‌و ڕێگایه‌ی که ئێستێ پێدا ده‌رۆیشتن و چه‌ند جاری دیکه‌ش پێدا تێپه‌رببوون دۆزیبۆوه وپێیان وابوو که جاش وپاسداره جه‌رده‌کان به‌و رێگایه نازانن. بێ خه‌به‌ر له‌وه‌یکه ئه‌و مرۆڤ کوژا‌نه وا له بۆسه‌یان دان وچاوه‌رێێ هاتنیان ده‌که‌ن.
کاروانچیه‌کان شه‌که‌ت وماندوو ڕێگایه‌کی زۆریان بڕیبوو. دڵ خۆش له‌وه‌یکه له سنوورنزیک بوونه‌وه و تاکوو چه‌ند ساتێکی دیکه خۆیان به گوندێکی سه‌رسنوری ده‌ستکردی دیوی ڕۆژهه‌ڵات داده‌که‌نه‌وه وهه‌ربۆیه‌ش هه‌نگاوه‌کانیان توندترکرد.
له گه‌ڵ بومه‌لێلی به‌یانی وله کاتێکدا تازه له سنوری ده‌ستکرد تێپه‌ریبوون وکه‌وتبونه دیوی رۆژهه‌لات و هینده‌یان نه‌ما بوو بگه‌نه ناو گوندێکی سه‌رسنور وله مه‌ترسی ڕزگاریان بێ، له پڕا له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌نگ دران وکه‌وتنه به‌رده‌سرێژی جاش وپاسداره کوردکوژه‌کان.
سه‌فی کاروان له گه‌ڵ شریخه‌ی ده‌نگی چه‌کی کوردکوژه‌کان ووزه وزی فیشه‌که‌کان لێک ترازا وده‌نگی ئای بابه‌ڕۆی کاروانچیه‌کان وحیله‌ی وڵاخه‌کانیان تێکه‌ڵ به یه‌کتر بوون.
عه‌ول او خدرکه له پێشه‌وه‌ی کاروان ده‌رۆیشتن له گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌ست رێژدا پێکران وجه‌سته‌یان له سه‌رئه‌سپه‌کانیان که‌وته سه‌رخاک.
خدربێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌کی له زاری بێده‌ته ده‌روله گه‌ڵ پێکانی یه‌که‌م فیشک که وه‌سه‌ری که‌وتبوو گیانی ده‌رچوو بوو.
عه‌ولاش بریندار‌و په‌شۆکاو چه‌ند فیشیک جه‌سته‌ی پێکابوو. نه‌یده‌توانی خۆی ته‌کان بدا وچاوێکی به ده‌وروبه‌ری خۆیدا گێراو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شکه‌م داوای یارمه‌تی له هاورێیانی بکا که یارمه‌تی بده‌ن وله‌وشوێنه دووری خه‌نه‌وه. له پڕته‌رمی بێ گیانی خدری له چه‌ند میتری خۆی که شه‌ڵالی خوێن ببوودیت. ئیترهه‌موو دونیای له‌به‌رچاوی ڕه‌ش بوو.
نزیکترین و خۆشه‌ویسترین هاورێێ له نزیکی گیانی ئه‌سپارد وته‌رمی بێ گیانی خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕۆیی. دیتنی ئه‌و دیمه‌نه فرمێسکی غه‌م وپه‌ژاره‌ی بێ کۆتایی له چاوانی عه‌ولای چزاند وڕووی له ئاسمان کرد‌و کوتی خودایه ئه‌و زوڵمه قه‌بوڵ نه‌که‌ی. خودایه ئێستا وه‌ختی ئه‌وه نه‌بوو که خدرله من وژن ومنداڵه‌کانی بستێنێ وجارێ بۆکۆچی ئه‌و زۆر زوو بوو.
عه‌ولاش به هۆی خوێن رێژی زۆره‌وه ورده ورده له هۆش خۆی چوو. ئیدی ئاگای له خۆی نه‌ما ودوای شه‌و و ڕۆژێک له سه‌رته‌ختی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت وبه له‌شێکی زامداروپڕئێش وئازاروه‌هۆش خۆی هاتبۆ‌وه.
ئه‌و چیرۆکه بۆ یادوبیره‌وه‌ری هه‌موو ئه‌و ڕۆله کوردانه‌ی که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووه تاکوو ئێستا به ناحه‌ق و بێ تاوان له سه‌ر سنوری ده‌ستکردی رۆژهه‌لات وباشوری کوردستان به ده‌ستی جاش وپاسداره کوردکوژه‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی گیانیان لێ ئه‌ستێندراوه . ئه‌و ڕۆله کوردانه‌ی که بۆ په‌یداکردنی پارۆنانێک بۆ ژن ومنداله‌کانیان کاری تاقه‌ت پروکێنی کۆلبه‌ری وکاروانچێتیان کردۆته پیشه وبه داخه‌وه بێ تاوان خوێنیان ڕژاوه وله ئاکامیشدا به ده‌یان ژن بێوه‌ژن بوونه وبه سه‌دان مندالێش بێ باوک.
هێلسینکی
10.2.2013