کۆچی دوایی باوکی ئەندامێکی دڵسۆزی حدک لە ناوچەی مەهاباد
بهداخێکی زۆرهوه ئاگادار کراین کە ڕۆژی پێنج شەممە، رێکهوتی ١٤ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٣ی زایینی، باوکی بەرێزان کاک مێهران و خوشکە بەهار عەزیمی بە ناوی کاک مستەفا عەزیمی خهڵکی مههاباد، لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا، بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە دڵه پر له ئاوات و گهورهکهی له لێدان کهوت و ماڵ ئاوایی له هەموو ئازیزانی کرد.
کاک مستەفا کوردێکی نیشتمان پهروهرو دڵسۆزێکی ڕاستهقینهی نهتهوه ژێر دهستهکهی بوو.
ئاواتی کاک مستەفا عەزیمی ئەوە بوو کە جارێکی دیکهش ڕۆژههڵاتی کوردستان به ئازادی و ئاڵای سەربەرزی کوردستان بە شەکاوەیی ببینیتهوە، بەڵام بە داخێکی گرانەوە مەرگ مەودای نەدا ئەو ئاواتەی بێتە دیی و لە تەمەن ٧٦ ساڵی و لەو پەڕی سەربەرزی دا ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.
ڕوحی کاک مستەفا شاد و تەمەندرێژی بۆ بنەماڵە و خزم و کەسە بەڕێزەکەی ئاواتمانە.
ئێمەش وەک کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزان کاک مێهران و خوشکە بەهار عەزیمی لە نۆروێژ و کەسوکاری خوا لێخۆشبوو لە ناوخۆی کوردستان دەکەین، هیوادارین جێگای کۆچ کردو بەهەشتی بەرین بێ.
کات و شوێنی پرسەی کۆچ کردوو بەشێوەی خوارەوەیە:
رێکەوت: 17.02.2013
کات: 14:00 _ 18:00
شوێن: Leirsund (idrettslag)
Branderudveien 10
2015 Leirsund
بۆ هاودەردی کردن لەگەڵ کاک مێهران و خوشکە بەهار دەتوانن بەو شومارانە پەیوەندی بگرن.
004747627149 کاک مێهران
004790194975 کاک ڕامین
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز کاک مستەفا عەزیمی لە کانگای دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری لە کوردستان و هەروەها لە وڵاتی نۆروێژ لە بەرێزان کاک مێهران و خاتوو بەهار عەزیمی و کاک ڕامین سەباغی و تێکرای ئەندامانی بنەماڵە و خزمانی دەکەم و هیوادارم کە کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی