كێ لە به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خوێن رشتنه دا به‌رپرسیارە؟ ئەحمەد مەکڵاوەیی
درێژه‌ی ئه‌و ره‌وته‌ی سیاستمه‌داران و زۆرێك له خه‌ڵكی دونیا و زلهێزانی دونیا كه ناویان نا به‌هاری عه‌ره‌بی و گه‌یشته وڵاتی سووریه، خه‌ڵكی تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌ش به هیوای له گۆڕ نانی دیكتاتۆری له‌و وڵاته دا، زۆر لێبڕاوانه هاتنه مه‌یدان و وشه‌ی ئازادی له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته دا ده‌نگی دایه‌وه و، ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دی وه‌له‌رزه خست كه كوردی رۆژئاوای كوردستانیش له‌و راپه‌ڕینه دا نه‌خشی به‌رچاوی خۆی گێڕا .
به‌ڵام له‌و كاته دا كه خه‌ریك بوو ورده، ورده ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو، له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا، ئێران به خۆی و نۆكه‌ر و چڵكاوخۆره‌كانیه‌وه، له‌م لاو له‌و لاوه، كه‌وته خۆ و له گه‌ڵ چین و رووسیه، به تایبه‌تی رووسیه، دوو قودره‌تی جیهانی به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌كانیان، یه‌كیان گرت و ناجوانمێرانه و دوور له ئه‌خلاقی به‌شه‌ر دۆستی، پێیان له خوێنی به ناهه‌ق رژاوی منداڵه‌كانی سه‌ر لانكه‌ی وڵاتی سووریه ناو و پشتی رێژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان گرت و له زه‌وی و ده‌ریا و ئاسمانه‌وه، به تانك و تۆپ و كۆپته‌ر و كشتیه ئاویه‌كان، پێداویستیه سه‌ربازیه‌كان و ئه‌فرادی لێزانی نیزامی و هێزیان بۆ ئه‌سه‌د حه‌واڵه كرد و به‌ر بوونه گیانی خه‌ڵکی بێ تاوان كه له سه‌ره‌تاوه تا ئیستا نزیك به نه‌وه‌د هه‌زاركه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی رێژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و دیكتاتۆریه‌تی رێژیمی ئێران و پاوانخوازی چین و رووسیه و حیزبووڵڵای لووبنان و هیدی و به‌زه‌ییان به منداڵی سه‌ر لانكه‌ش دانه‌هاتوه.
ئه‌گه‌ر له سازمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا چین و رووسیه خۆیان به داکۆکی‌کاری دونیا و به‌شه‌رییه‌ت داده‌نێن، به قه‌ت گه‌وره‌ی وڵاته‌كانیان درۆ له گه‌ڵ خۆیان و كۆمه‌ڵگای مرۆقایەتی ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر به رووداوه تاڵه‌كانی سووریه و خوێن رشتنی منداڵانی سه‌ر لانكه و نه‌باڵقی سووریه و ئیدی به‌ر پرسیارن.
سه‌رانی رێژیمه‌كه‌ی ئێستای ئێران و به‌رپرسی حیزبه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك حیزبووڵڵای لووبنان و ئیدی و سه‌رانی وڵاتانی چین و له سه‌ره‌وه‌یانه‌وه رووسیه، با باش بزانن كه كۆمه‌ڵگای ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و دێموكراسی خوازی راسته‌قینه و نووسه‌رانی سه‌ر به خۆی دونیایی پێكه‌وه ژیانی به برایه‌تی، ناویان له لیستی ره‌شی تاوانبارانی جه‌نگ دا تۆمار ده‌كه‌ن و به‌ڵگه و مه‌داریكی پێویست له سه‌ر ئه‌وانه كه هه‌یه، كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانده‌نه دادگا سه‌لاحیه‌تداره‌كانی وه‌ك لاهه و، سه‌رئەنجام چ به زیندوویی بێت یابه مردوویی ده‌كێشرێنه پای لێ پرسینه‌وه و له به‌رامبه‌ر وه‌كیلی ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌رلانكه‌ی وڵاتی سووریه كه بێ‌تاوان بوونه قوربانی و ده‌به‌نه قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتیان، مل كه‌چ ده‌بن و بۆ دیفاع له خۆیان هیچیان پێ نابێت.
رێژیمی كۆنه‌په‌رست كۆماری به ناو ئیسلامی ئێران كه له حاڵی ئێستای دا له قەیران دا ده‌ژی، بۆ خۆ ده‌رباز كردنی له‌و گێژاوه‌ی تێیدا ده‌ژیت، هه‌ر وه‌ك رابردووی كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، بۆ چه‌واشه‌كردنی بیروڕای گشتی دونیا، له هه‌موو كاته ته‌نگانه‌كانی دا ده‌ستی له هیچ پیلانگێڕی و شه‌ر فرۆشی‌یه‌ك نه‌پاراستوه، ئێستاش ئه‌وه ته‌بلیغی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یهه‌وێت فیلمێك له سه‌ر ژیان و به سه‌ر هاتی پێغه‌مبه‌ر، محه‌ممه‌د دروودی خوای لێبێت، درووست بكات كه هه‌رله ئێستاوه له گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلام له دونیا دا به ره‌و روو بووه و، بی شك زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی ته‌بلیغی كه ئاكامی ئه‌وه و هه‌مووشته نادرووسته‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌بات و هاوپیمانه‌كه‌شی له سووریه فاتیعای ئاخری بۆ ده‌خوێندرێت و حیزبووڵڵای لووبنانیش زیاتر رووڕه‌ش ده‌بیت و، چین و رووسیه‌ش سه‌رئه‌نجام دان به شوورای یه‌كگرتووی سووریه‌یی دژ ئه‌سه‌د دا دێنن و مل كچی ئیراده‌ی پۆڵایینی ئه‌و خه‌ڵكه خۆڕاگره ده‌بن و وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم لێ‌كردن، بیرورای ئاشتی خوازی دونیا هه‌روا به سووك و ساده لێیان خۆش نابن و به شێوه‌ی تاوانباره‌كانی رابردوو، یان له كونه ره‌شه‌كان دا ده‌گیرێن و ئێعدام ده‌كرێن، یا ئه‌وه تا ده‌درێنه دادگای لاهه و ده‌بێ سزاكه‌یان كه خوێن رشتن منداڵانی سه‌ر لانكه‌ی سووریه و ئیدی بووه، بكێشن.
به هیوای ئه‌و رۆژ
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
رێكه‌وتی 2/12/1391ی هه‌تاوی