كه‌و. ڕازاو هەمزەپوور
ئه‌م كه‌وه چه‌نده جوانه
فێری شاخ و هه‌ردانه
دێت و ده‌چێ ده‌خوێنێ
شادی بۆ دڵان دێنێ
بانگی خۆشن دڵگره
خاڵی گه‌ردنی پڕ پڕه
دنووك سوور، ده‌ڵێی خۆێنه
سه‌ر په‌ڕی وه‌ك ئاوێنه
ئه‌و سینگه‌ی سپی و سۆڵه
ده‌ر و ده‌شنت بێ ئه‌و چۆڵه
رۆێنه‌كه‌ی ورد‌و جوانه
ئاشقی به‌ری به‌یانه
شه‌وپه‌ر ده‌كات ده‌خوێنێ
دڵان راده‌چڵه‌كێنێ
مه‌كه‌ن راوی ئه‌و كه‌وه
دوژمنی تار و شه‌وه
رازاو هه‌مزه پوور