“ئه‌ردۆغان” و “کورده‌کان” نووسه‌ر: به‌هرام ئه‌میرئه‌حمه‌دیان* وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف
له به‌ینی ژماره‌یه‌ک ده‌وڵه‌ت و نه‌یارانیاندا ڕه‌وت و سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و ده‌کرێ که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ لادان و له‌ناوبردنی نه‌یارانی خۆ ، ناودێریان بکه‌ن به “تیرۆریست “و ڕه‌شه‌کوژ و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌کار بێنن تا به‌و چه‌که نه‌یارانی خۆ له مه‌یدان به‌ده‌ر بکه‌ن. ئه‌رچی ئه‌م تاکتیک و شێوازه تا ڕاده‌یه‌ک بۆ هه‌ندێ پێویستیی کاتیی و زووتێپه‌ڕی ده‌وڵه‌تان کاریگه‌ر بووه به‌ڵام له ئاکامدا ئه‌وانه‌ی پێیان به‌و گۆڕه‌پان و مه‌یدانه کراوه‌ته‌وه ،به‌درێژایی زه‌مه‌ن چه‌شنه شه‌رعییه‌ت و ڕهوابوونێکیان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌ست خستووه. ته‌نانه‌ت له ئه‌فغانستاندا ئه‌رچی هه‌مووان تالیبان به تێرۆریست داده‌نێن ،که‌چی به‌ناچاریی پێیان به ڕه‌وتی وتووێژ و ئاشتی کراوه‌ته‌وه یان به‌واتایه‌کی ڕاست تر له‌به‌ر چاری ناچار بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی بانگێشت کراون. له به‌شێکی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی تورکیادا،ژماره‌یه‌کی زۆر کورد ده‌ژین که وڵاتی باووباپیرانیان دێته ئه‌ژمار . کوردان له‌به‌ر خاڵه جیاوازه‌کان له‌باری چاندیی و زێتریش زمانییه‌وه له‌چاو ناوچه‌کانی تری تورکیا،خوازیای ئاوڕدرانهوهی زێتری فه‌رهه‌نگیی و کارگێڕیی وئیداریی له ناوچه‌کانی خۆن. له لایه‌کی تره‌وه هه‌رێمه‌که‌یان له‌باری جوگرافیاییه‌وه شاخاویی و بۆ ژیان زۆر هه‌ڵه‌مووت و سه‌خڵه‌ته. ئه‌وان له هه‌مان حاڵ‌دا له‌چاو ناوچه‌کانی تری تورکیا له‌باری جوگرافیاییه‌وه هه‌ژارتر و بێبهشترن ،له به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ده‌وڵه‌تی تورکیایش دا که‌متر ئاوڕیان لێ دراوه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تانی ده‌سته‌ڵاتداری ناو تورکیا به پاڵپشتی سوپای خۆ(که زێتر پشت ئه‌ستووره بووه و هه‌شه به “ناتۆ”ی خاوه‌ن چه‌ک و توانای سه‌ربازی) هه‌وڵیان داوه داخواز و داواکارییه‌کانی کوردان به جودایی خوازیی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه. له‌به‌ر سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌رانه و زه‌خت و گوشاری ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌وان له ده‌ربڕین و بهزمانداهێنانی ناسنامه و شوناسی کوردیی خۆیان بێبه‌ش کراون و له میدیا و بڵاڤۆکی تورکیایش به “تورکی کێوی” ناودێر کراون. بزاڤ و خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی کوردانی تورکیا بۆ خۆ چیرۆکێکی دوور و درێژی هه‌یه. ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که له زۆر جڤاک و کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپایی دا به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که ئاواره و ڕه‌وندی کوردی‌یان تێدا ده‌ژی،کێشه‌ی کوردی تورکیا له پرس و کێشه‌یه‌کی ناوخۆییه‌وه بۆته کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی. له‌ناوخۆی تورکیایش تێکۆشان و بزووتنه‌وه‌ی کوردان ساڵه‌های ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی کوردان ،باجێکی زۆری داوه که گه‌ر ئه‌و هه‌موو کار و باجه بۆ پێشخستن و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کوردییه‌کان دهکارهاتبایه،ده‌یتوانی یه‌کگرتوویی له به‌ینی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی و کوردان‌دا دروست بکات. له‌و نێوانه‌دا دوابه‌دوای زۆربوونی کرده‌وه‌ی سه‌رکوتکارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی تورکیا،ڕاپه‌ڕینی کوردانیش ڕووی له شێوازی ڕادیکاڵتر ناوه و بۆته خه‌بات و ڕاپه‌ڕینێکی پارتیزانی و پرسی داواکاریی بۆ ئۆتۆنۆمییش له‌ناوخۆی تورکیا هه‌نووکه بۆته خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی چه‌کدارانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌هێزبوونی پێگه‌ی کوردانی ئێراق و ده‌سخستنی ده‌سته‌ڵات له‌سه‌رده‌می دانرانی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له قۆناخی پاش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداوی فارس و له‌ئاکامدا په‌لاماری سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئێراق و ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نیوچهسهربهخۆ و به‌هێزی هه‌رێمی کوردستان که ئێستا خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی به‌ته‌واوه‌تی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێکی کوردییه که ده‌توانێ بۆ یه‌کپارچه‌یی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا مه‌ترسی بێت . ئه‌م گۆڕانکارییه زۆر له‌سه‌ر دنه‌دان و ورووژاندنی “په.که.که”یش کاریگه‌ر بووه و درێژه و په‌ره‌ی به خه‌باتی چه‌کداریی کوردانی تورکیا بۆ ناو قووڵایی ستراتژیکی ئه‌وان (له کوردستانی ئێراق و سووریا) داوه. ته‌نانه‌ت گیرانی ڕێبه‌ری کوردانی تورکیا ،عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و زیندانیکرانیشی نه‌یتوانی کۆتایی به‌و خه‌بات و ڕاپه‌ڕینه بێنێ. ڕه‌وتی خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی کوردانی تورکیا دژ به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی زیانی زۆری له دوو لا خستووه. ئه‌ردۆغان ،له تورکیا سه‌رۆک وه‌زیرێکی خودان ده‌سته‌ڵاته که توانیویه‌تی خۆی له پرسی کوردان نزیک بکاته‌وه . ئه‌و له خولی پڕۆپاگه‌نده‌ی خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ساڵی 2011 ڕایگه‌یاندبوو که ساڵی 2023(سه‌ده‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی کۆماری تورکیا) ،تورکیا ده‌کاته یه‌ک له ده‌سته‌ڵاته گه‌وره‌کانی جیهان. هه‌ر بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته،چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردان و به‌رزکردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی لای کوردان و دروستکردنی یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی له به‌ینی کوردان بۆ دهورپێدان به‌وان له دروستکردنی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌دا،پێویسته ڕوانگه و بۆچوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی به‌رامبه‌ر کوردان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه چاندیی،ئه‌تنی و زمانییه‌کانیان گۆڕانی بنچینه‌یی به‌سه‌ردا بێت . له هه‌مان پێناودا ده‌توانین ئیشاره‌ت بده‌ینه هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی پارتی ده‌سته‌ڵاتدار بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسیی تورکیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سهرۆکایهرتی که دیاره ئه‌م پرسه ناکۆکی له نێوان سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆک کۆماری له شوێن ده‌بێت. ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆ گه‌ره‌ک له ناو که‌ش و هه‌وای سیاسیی تورکیادا ده‌ست بده‌نه گۆڕانکاریی. یه‌کگرتوویی و هاریکاری نێوان کوردان و تورکان ده‌بێته مایه‌ی به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌و توانایه‌ی که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی “په.که.که” و کپکردنی ده‌نگی بزاڤی کوردان ده‌کار دێت، ده‌خرێته خزمه‌ت پێشخستنی ئابووری و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای ئابووری که له ته‌نیشت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوسمانیگه‌ریی نوێ‌دا ده‌بێته هۆکار بۆ سه‌رهه‌ڵدان و پێکهاتن و دروستبوونی تورکیایه‌کی به‌هێز له ناوچه‌دا. هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆغان له به‌رنامه‌کانی قۆناخ به قۆناخی خۆدا ده‌یه‌وێ سیاسه‌تی لهخۆنزیککردنهوه و ڕاکێشانی کوردانی نه‌یار و گۆڕینیان بۆ کوردانی هاووڵاتی جێ به‌جێ ده‌کات. جا چ له‌وه‌ش باشتر که بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی کوردان به‌ره‌و لای خۆ، داوایان لێ بکات چه‌ک دانێن و پارتی سیاسیی دامه‌زرێنن و له تورکیایه‌کی به‌هێزدا بژین نه‌وه‌ک تورکیایه‌کی پارچه‌پارچه‌کراو. ئه‌م پلان و سیاسه‌ته لای ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی لاگری زۆره که ده‌یانه‌وێ وه‌رگری تورکیایه‌کی به‌هێز له ناو یه‌کێتییه‌که‌ی خۆدا بن؛تورکیایه‌ک که له ناو جیهانی یه‌ک و نیوملیار نفووسیی موسڵماناندا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی تایبه‌ته و بۆته مودیلێک بۆ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ندێ کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی. سه‌رده‌مانێک له تورکیا باس ،باسی پهژیوانبوونهوه له ئیعدام نه‌کردنی ئۆجه‌لان بوو که‌چی ئه‌مڕۆکه بۆ هه‌مووان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م زیندانییه که سه‌رده‌مێک به تێرۆریستیان ناودێر ده‌کرد،هه‌نووکه بۆته سیما و که‌سایه‌تییه‌کی چاره‌نووس ساز. که‌سێک که ده‌توانێ فه‌رمان به گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌سیاسییه‌کانی کورد و تورک و چه‌کدانان بدات و هه‌روه‌ها فه‌رمان بۆ گه‌ریلاکانی “په.که.که” ده‌ربکات تاخاکی تورکیا به‌جێ بێڵن. زۆر ئاساییه که ئه‌م هێزه بۆ دامه‌زراندنی کوردستانێکی نوێ له سووریا پێویست ده‌بێت که ڕوون و خویایه هێزێکی کاریگه‌ریش ده‌بێت بۆ لاوازکردنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا.ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌ته که تورکیا ده‌یه‌وێ جێ به‌جێی بکات.ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ی چاک شاره‌زای دونیای سیاسه‌ت و دیپلۆماسین و باش ده‌زانن له شانۆی سیاسیی دا چلۆن یاری بکه‌ن و ده‌ور ببینن. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ده‌توانێ ببێته پاڵه‌وانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زایۆنییه‌کان. په‌ندێکی کۆن هه‌یه که له‌م باره‌وه ده‌ڵێ ،هه‌ندێجار سیاسه‌ت وای ده‌وێ که که‌روێشک به داشقه بگری!
****
*
دوکتۆر به‌هرام ئه‌میر ئه‌حمه‌دیان سیمایه‌کی دیار و ناسراوی زانستیی له به‌شی جوگرافیای سیاسیی له ئێراندایه. ئه‌و یه‌که‌مین ده‌رچووی دوکتۆرای جوگرافیای سیاسیی زانستگه‌ی تارانه. هه‌نووکه دیارترین توێژه‌ری بواری قهوقازناسیی ئێرانه و خاوه‌نی ده‌یان کتێب و وتاری زانستییه. به‌هرام ئه‌میر ئه‌حمه‌دیان ساڵی 1329ی هه‌تاوی (1950)له ناو خێزانێکی ئازهرییدا له تاران له‌دایک ده‌بێت. ساڵی 1349 (1970)بڕوانامه‌ی دیپلۆم وه‌رده‌گرێ.ساڵی 1353 (1974)ڕێی ده‌که‌وێته زانستگه‌ی ته‌ورێز و به‌شی جوگرافیای مرۆیی و ئابووری ده‌خوێنێ و ساڵی 1358 (1979)بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس وه‌رده‌گرێ. ساڵی 1367 (1988)خولی ماسته‌ر له‌هه‌مان به‌ش و لقدا کۆتایی پێ دێنێ و ساڵی 1369 (1989)له یه‌که‌مین خولی ماسته‌ری هه‌مان به‌شدا درێژه به خوێندنه‌که‌ی ده‌دات و ساڵی 1376 یه‌که‌مین ده‌رچووی جوگرافیای سیاسیی زانستگه‌ی تاران ده‌بێت.
****
ژێده‌ر: ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق”،سێ شه‌ممه 15ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1391ی هه‌تاوی،5ی مارسی 2013،لاپه‌ڕه‌کانی 1 و 15
تاران
7ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2712