بۆ كیژی كورد. رازاو هه‌مزه پوور
ئه‌وه‌ی من بۆت ده‌ڵێم و، ده‌ی خوێنم
ده‌مهه‌وێ، تۆی ژیر له خه‌و هه‌ستێنم
هه‌سته سه‌ر پێ، ده‌ست له ئه‌ژنۆ به‌رده
ژینی ژێر ده‌ستی، وێرانه‌یه، زیندانه، مه‌رگه
راپه‌ڕه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی هیممه‌ته
روانین، له تیر بارانی ئه‌و هه‌موو جوانانه، نه‌نگه
بانگ لێده، بۆ ئازادی بخوێنه
برۆ مه‌یدان، مه‌ترسه، بوونی خۆت بسه‌لمێنه
به نووكی خامه‌كه‌ت، ده‌رگای زیندان بشكێنه
ئیراده، نه‌كه‌ی، جه‌سته‌ی خۆت مه‌سووتێنه
شێرانه، راپه‌ڕه، فرێده، چارشێو و، رووپۆش و، له‌چكه
به‌وره‌و بیری تیژ‌ت، بپسێنه كۆت و، زنجیر و، كه‌له‌پچه
ژیرانه، به نووكی پێنووسه‌كه‌ت، بیری ئازادی بچێنه،
به فرمێسكی چاوی شادان، نه‌مامی ئازادی بڕوێنه، راپه‌ڕه، تۆڵه‌ی كچانی قژ سوور بوو، له به‌ندیخانه دا بستێنه،
هه‌ڵمه‌ت به‌ره، به نركه‌ی شێرانه‌ت، كۆشكی زۆرداران بروخێنه،
رازاو هه‌مزه پوور، رێكه‌وتی10/12/1391ی هه‌تاوی