سەرەتا پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی ٨ی مارسلە گشت ژنانی کوردستانی خۆشەویستمان دەکەم .زۆرمان بیستووە لە بارەی سەرەتا و مێژووی سەر هەڵدانی ٨ی مارس!

هەموو لایەکیش ئاگادارین کە ئەو بۆنەیە وەک هەمووبۆنەکانی دیکەی جیهانی لە ئێراندا لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا زەوتکراوە.

ئەوەی کە پێم باشە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم، دواکەوتوییکۆماری ئیسلامیە چونکە بە باوەڕی ئەو رژێمە یاساکانی پەیوەندیدار بە ژنان بۆبەرژەوەندی ژنان خۆیانە. ئەو رژێمە توانای ئاڵوگۆری نیە و زۆری لە خەڵکی ئێرانیشدەکا بە کولتوری ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر هەڵسو کەوت بکەن.

بەرە بەرەژنانی ولاتەکەم، بە هەمو لایەنێکەوە خوێندەوارو نەخوێندەوار،بەهۆی کار و تێکۆشانی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ژنان بەمافەکانی خۆیان ئاشنا بوون کە لە جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا هاتووە. هەموومانئازادین هەڵبژێرین چۆن بژین و نابێ هیچ هێزێک دەستەڵاتی ئەوەی هەبێ کە رێگە لەپێشکەوتنمان بگرێ و دین و باوەڕێکی دیاری کراومان بەسەر دا بسەپێنیێ.

پێویستە هەمو لایەک بەشدار بین لە بنیادنانی کۆمەڵگایەکیوشیار، کە مافەکانی مرۆڤ تێیدا رێزی لێ دەگیرێ لەوانەش مافی ژنان.

بەو هۆیە کەلە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران داژنان بە جنسی ژێر دەست بە ئەژمار دێن، بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان ئەرکیان لە پیاوانزیاترە. ژنان سەرەڕای ئەوەی کە دەبێ بۆ مافەکانی جنسی خۆیان هەوڵ بدەن و بجەنگن،دەبێ شانبەشانی پیاوان بۆ وەرگرتنی مافە نەتەوایەتیەکانی گەلی کوردیش هەوڵ بدەن. شایەنی باسە کە ئەو ژنانەی لە مافە نەتەوایەتی و ئینسانیەکانی خۆیان ئاگادارنبەردەوام لە خەبات دان و بۆ هەمیشە جێی ڕێز لێنانن، بۆیە دەبێت هەمو ژنان وتاکەکانی نەتەوەکەمان ئاگادار بکەینەوە کە ئەوانیش ببنە داکۆکاری مافە رەواکانیان،دەبێ ئەوە بگەیەنین کە ئەگەر ئێمە مافی خۆمان دەوێ دەبێ هەوڵی بۆ بدەین.بە هیوام ژنان زیاتر بێنە نێو خەبات بە کاری سیاسی، بە خۆرۆشنبیر کردن و پەروەردە کردنی تاکی دیکە چونکە کوردستانی داهاتومان پێویستی بەتاکی رۆشنبیر و چالاکی زۆرتر هەیە بە ژن و پیاوەوە.

ئاریاکۆ ڕەحیمی