ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری تۆرکۆی فینلاند
بەداخەوە رادەگەیەنین کە لە رێکەوتی 13/3/2013 دا کاک محەممەد خدر ئەحمەد برای خاتوو نازدار هاوسەری تێکۆشەری دێرین و ناسراوی حیزب کاک موسا لیلانەی و برای خاتوو هەنار هاوسەری کاک رەشید لیلانەی بە نەخۆشیەکی کوتوپڕ لە تەمەنی43 ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و خەم و پەژارەی خستە دڵی خزمان و دۆستان و ئاشنایانی.
بەم بۆنەوە رۆژی هەینی 15/3/2013 لەلایەن بنەماڵەی لیلانەیەوە کۆڕێکی پرسەو سەرە خۆشی لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوە دەچێ.
ناونیشانی شوێنی پرسە.
katteluksenkatu.5
20610turku.varissuo
کاتژمێر 16تا19
تکا لە دۆستانی دوور دەکەین بە هیچ جۆر زەحمەتی هاتن بەر خۆیان نەدەن
بە تەلەفون دەتوانن هاودەردیمان لەگەڵ بکەن
00358400487884 موسا
00358445135953 رەشید
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد خدر ئەحمەد برای خاتوو نازدار و خاتوو هەنار لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لەو بەرێزانە و بنەماڵەکەیان لە کوردستان و دەرەوە و بە تایبەت کاک مووسا و کاک ڕەشید و ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەکەم و ئاواتەخوام کە دوایین خەمیان بێ و کۆچ کردووش جێگای بەهەشت بێ و ڕوحی شاد.
حەمەرەسووڵ کەریمی