کاردیناڵی ئارژانتینی لە ڤاتیکان بە باوکی تازەی کاتۆلیکەکانی جیهان دیاری کرا

دوای سێ رۆژ کاری بەردەوام لە ڤاتیکان، سەرنجام رۆژی چوار شەممە، دوکەڵی سپی لە لوولە کورەکانی شوێنی هەڵبەژاردنی باوکی تازە بۆ کاتۆلیکەکانی جیهان هاتە دەری و باوکی تازە دیاری کرا. کاردیناڵی ئارژانتینی لە ڤاتیکان بە باوکی تازەی کاتۆلیکەکانی جیهان دیاری کرا.

باوکی ئەو جارەی کاتۆلیکەکانی جیهان، خەڵکی ئارژانتین و ناوی خورخە ماریو بر گوولیویە، ناو براو تا ئەمرۆ سەرپەرستی کەلیسای بۆ ئنوس ئایرسبووە و ئێستا بۆتە بە ناوبانگترین کەس.

کاتۆلیکەکان لە میژوویی خۆیان دا ئەوە بۆ یەکەمین جارە،کە کەسێکی قارەی ئەمریکا واتا ئارژانتینی هەڵدەبژێرن.

رۆژی چوار شەممە، 13. مارسی 2013 لە کاتێک دا 115 کاردیناڵ لە سەرانسەری جیهانەوە، بە مەبەستی بە شداری کردن لە هەڵبەژاردنی باوکی تازەیان دا لە ڤاتیکان خەربەبوونەوە.

ئەو هەڵبەژاردنە زۆری توڵکێشاو، پێنج جار دەنگ وەرگیرا، لە چوار جاری یەکەم دا لەو 115 کەسە کەس دەنگی متمانی بە دەست نەهێنا، لە دوای هەموو جارەکان دووکەڵێکی رەش لە لوولەکورەکانی شوێنی هەڵبەژاردن دەهاتە دەرو کاردیناڵەکان و ئەو خەڵکانەی نارەحەت دەکرد، کە ماوەیەکی زۆر بوو لە مێدانی پێتر پلیس کۆبەبونەوە و چاوەروانی نەتیجەی هەڵبەژاردن بوون.

سەرنجام لە دەوری پینجەم دا دووکەڵی سپی لە لوولەکورەکان هاتە دەرو موژدەی هەڵبەژاردنی باوکی تازەی بە کاتۆلیکەکانی جیهان راگەیاند. باوکی تازە لە دەوری پێنجەم دا لانیکەم دوو سێهەمی دەنگەکانی بە دەست هێنا.

لە کاتێک دا لایەن ناقووسی کەلیساوە، ناوی باوکی تازەی کاتۆلیکەکانی جیهان راگەێندرا، شادی و خۆشی و چەپڵەرێزان لە مێدانی کەلیسای سن پێتری بەرز بووە.

یەک سەعات دوای لە لایەن کاردیناڵ ژان-لوئی توران، کاردینالی فرانسەوی لە گەورە بەرپرسانی کەلیسای کاتۆلیک بۆ باڵکان،کە لیسای سن پێتر راگەێندرا کە باوکی تازەمان کاردینێڵ خورخە ماریو بر گوولیو 76 ساڵە و خەلکی ئارژانتینە، و باوکی تازەمان نازناوی فرا نسیسی بۆ خۆی دیاری کردووە.

باوکی تازە دوای ئەو قسانە، بۆ یەکەم جار قسەی بۆ بە شداران کردو داوای لێکردن دوعای خێری بۆ بکەن و ئەویش دوعای خێری بۆ کردن.

بەو شێوە فرانسیس دەبێتە، جێنەشینی پاپ بندەکاتی 16 هەم کە لە مانگی رابردوودا لە کاری خۆی ئیستیعفای دا و رایگەیاند کە لەوە زیاتر توانای بەرێوەبردەنی کەلیسای کاتۆلیکەکانی نیە.

باوکی تازە کە نازناوی فرانسیسی بۆ خۆی دیاری کردووە،و بە ئینگلیسی پێدەڵێن.( Francescos بەفارسی فرانچسکو) پێش ئەوەی لە ئەنزاری حەموومی دا زاهیر بێت، لە لایەن کاردیناڵەکانەوە پێشناری تێستی مووقامی تازەی بەرەسمی قەبووڵکردو کاردیناڵەکانیش سوێندی وەفاداری و یاسایان لە بەرانبەردا خوارد، پاشان ناوبراو بۆ چەند دەقیقە چۆ شوێنی تاعات و نازناوی تازەی بۆ خۆی دیاری کرد، کە رەسمە لە ناو پاپەکاندا.

رەئیسی قەشەکانی ئەمریکا، قەشە شانماک خۆش حالی خۆی لەو هەڵبەژاردنە دەربری و موژدەی دا بە کەلیساکانی ئەمریکای ناوەندی و جەنووب و شمال.

قەشە شامناک نایەت.

گووتی باوکی تازەمان فرانسیس لە فەقیرو هەژاران زۆر نیزیکە و لە کاتی کاردینالی بوئینس ئایرس دا لە هەموو سەروەت و سامانی خۆی چاو پۆشی کردو لە خانوێکی زۆر سادەدا دەژیا و شۆفیری تایبەتی نەبوو، هەر بە وەسیلەی هاتوو چۆی گەشتی هات و چۆی دەکرد.

ماک نایەت، زایادی کردو گووتی بە باوەری من هەڵبەژاردنی ئەو ناوە واتا فرانسیس بۆ ئەوە دەگەرێتەوەکە دەیهەوێت خەت و مەشی فرانسیس ئاسیزی بە ناوبانگی مەسیع ئیدامە بدات. کە ناوبراو لە تەمەنی جوانی دا هەموو سەرو ماڵی خۆی وەلانا و بەشیوەیەکی سادەو فەقیرانە دەژیا.

بەڵام باوکی تازە لە کاتێک دا دەورانی رێبەری خۆی دەست پێدەکات کە کەلیسای کاتۆلیکەکانی جیهان دەگەڵ قەیرانێکی گەورە دەست و پەنجە نەرم دەکات.

بۆ نەموونە. مەسەلەی هاوسەرگیری و مەنداڵبوون و سونەت کردەن و هەمجنس بازی و کەڵک وەرگرتن لە مەنداڵان بە شێوەیەکی نامەشروع.

ڤاتیکان چووکترین وەلاتی سەربەخۆیە، لە سەر نەخشەی جیهان. ئەو وەلاتە 800 خانەوادەیەو لەوانە تنها 600 خانەوادە ڤاتیکانین.

1506 سەربازی سویسی پارێزگاری لەو وەلاتە دەکەن.

ئامادەکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە، سویس