ئه‌وه‌ی قه‌ت نه‌ورۆز له بیر ناكات، شاری خۆره. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
هۆ خومارۆ، شاری شاران، شاری رۆژ، شاری رووناكی، تۆ كه 3500 ساڵ پێش له ئیستا ناوه‌كه‌ت شاری رۆژ بووه، سه‌لمێنه‌ی رووناكی خوازیه‌كه‌ته و قه‌ت سه‌رت بۆ دوژمنان نه‌وی نه‌كردوه و به گڕ و رووناكی خۆت ئاگرت له دڵ و ده‌روونی دوژمنانت به‌رداوه و رێی خه‌بات و تێكۆشانت بۆ لاوه‌كانت رووناك كردوه و پێشه‌نگ بووی.
هۆ خومارۆ،، شاری بیری كوردایه‌تی، هه‌سته و كاتی هیمه‌ته و وه‌ك هه‌میشه‌ت شۆعله ببه‌سته ورووناكێت بگه‌ێنه به ئاسمان و دڵی تاریك په‌رستان بدڕه .
چاو لێبكه و بڕوان به‌رزایه‌كانی جاتراوێ، ته‌رخان، بڵینده، به‌رده‌كوڕ، كه‌پری، مه‌یدان چۆغه، برایم جه‌ڵاڵ، به‌رده‌زه‌رد، نێو كێل و فێره‌ك و سپی رێز كه چۆن ده‌ڕوانه ده‌ست و په‌نحه‌ی كچ و كوڕانی لاوت بۆ هه‌ڵگیرساندن ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵيش و ده‌یانهه‌وێت بێن و ببنه مێوانت و سه‌ر چۆپی گه‌ڕی شایی نه‌ورۆزیان بۆ بگرن.
هۆ، شاری خۆمارۆ، بڕۆانی كانیه خۆمارۆیه، چۆن بانگ له شه‌پۆله‌كانی چۆمی كه‌ڵوی ده‌كات و ده‌ێهه‌وێت پێكه‌وه مه‌یدانی هه‌ڵپه‌ركه‌ی كوڕانی ئازادیخوازی كوردستان له ره‌به‌تی خۆڕاگر، پێكه‌وه ئاوپڕشێن بكه‌ن تا تۆز له به‌رگی كوردانه‌یان نه‌نیشێت و چاوی دوژمن كوێر بكه‌ن.
هۆلاوانی چاو سووری شارى رۆژ، سه‌ر به‌رز بكه‌ن و بروانه لوتكه‌ی به‌رزى قه‌ندیل چۆن ده‌روانێته شاره‌كه‌تان و چاوه‌روانی هه‌ڵگیرسانی ئاگری نه‌ورۆزتانه تا په‌یامی شۆعله‌ی ئاگری نه‌ورۆزتان به كرماشان و مه‌هاباد و ورمێ و دیاربه‌كر و وان و ئامێد و قامیشلوو كه‌ركووك و هه‌ولێر و سلێمانی بگه‌ێنێت.
ده‌ی ره‌به‌تی خۆڕا، ئه‌م ساڵیش بانگ له لاوان و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی شاره‌كانی هاوسێت بكه و هه‌موو پێكه‌وه له ره‌به‌ت، ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵیش بكه‌نه‌وه و شادی بخه‌نه دڵی نه‌ته‌وه‌كه‌تان و گڕ به دڵی نه‌یارانتانه‌وه بنێن.
هۆ ره‌به‌تی له خۆ بوردوو، بۆ جارێكی تریش ئیسپاتی خۆر بوونی خۆت بسه‌لمینه‌وه و مێژووی 3500 ساڵه‌ت كه شاری خۆربووی، دووپات بكه‌روه و بانگ له نستانی دوژمن تۆقێن و سیسێری رووناكبیر و گۆڵێی چاو سوور‌و دوژمن به‌زێن و گشت گونده‌كانی ترت بكه و، با ئه‌وانیش وه‌ك هه‌مێشه رابن وبڵێسه‌ی ئاگری نه‌ورۆزیان بچیته ته‌شق ئاسمان و په‌رژینی پاریزه‌ریت بۆ دروست بكه‌ن.
سڵاو له‌ڕه‌به‌ت، شاری رۆژ، شاری خۆر،شاری مێژوویی، سڵاو له نستان، نستانی هه‌زار داستان، سڵاو له سیسێر، سیسێری قه‌ڵای مه‌ردان، سڵاو له گۆڵێ، گۆڵێی شه‌هیدان، ره‌به‌تی هه‌میشه زیندو، سڵاو له گشت گونده‌كانت، سڵاو له نه‌ڵاسی جیرانت كه بڵێسه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی پاری ئیستاش هه‌ر دیاره و دوژمن ده‌سووتێنی.
لاوانی له خۆ بوردووی ره‌به‌ت قه‌ت نه‌یان هێشتوه گڕی ئاگری نه‌ورۆزیان بكوژێته‌وه و هه‌میشه له شۆعله دا بووه و بێشك ئه‌م ساڵیش هه‌روا ده‌بێت و تیشكی ئاگری نه‌ورۆزیان به قه‌ت مه‌یدان چۆغه و به‌رده كوڕ و ته‌رخان خۆ به‌رز ده‌كات و به دیاریه‌وه سروودی ، نه‌ورۆز، نه‌ورۆز هاته‌وه ، ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی رێكه‌وتی 25/12/ 1391ی هه‌تاوی