بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
ئێواره بوو، رۆژ به‌ره و سه‌ران ده‌رۆیش و ، منداڵه چاوگه‌شه‌كان ، مه‌یدانی یاریه‌كانیان چۆل ده‌كرد و به‌ره و خۆشه‌ویستی دایك و باوكیان و به‌ره‌و منزڵگه‌كانیان رێگه‌یان ده‌گرته‌به‌ر.
ئێواره بوو، كچانی شۆخ و نازدار، منزلگه‌یان بۆ باوك و دایك و براكانیان ده‌ڕازانده‌وه تا ماندوو بوونیان له بیر به‌رنه‌وه و،
به خۆشی و شادی له ده‌وری یه‌ك پێكه‌وه دانیشن و كاته‌كان تێپه‌ڕ بكه‌ن.
ئێواره بوو، بووكی تازه به‌مراد گه‌یشتوو، ده‌هات و ده‌چوو ، تا ماڵی نۆماڵی ، بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڕازێنێته‌وه و، ماندوو بوونی له گیان ده‌ر بكات.
ئێواره بوو، تازه قوتابیه‌كان له مه‌كته‌به‌كان ده‌ر ده‌كه‌وتن و، هه‌ر یه‌كه‌یان به هه‌زاران ئاواته‌هوة، به‌ره و ماڵ هه‌نگاویان ده‌نا.
ئێواره بوو تازه په‌له‌وه‌ر و گیان له‌به‌رانی بی زمان، به‌ره شوێن و لانه‌ی خۆیان ده‌رۆیشتن تا بی غه‌م له‌وێ شه‌و تێپه‌ر كه‌ن. به‌ڵام داخه‌كه‌م ، له‌م كاته دا ، ده‌ستی ژه‌هراوی دوژمن، وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێكی ره‌ش و چڵكن و پڕ قین گه‌یشته سه‌ر ئاسمانی شاره جوانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه و، هه‌ڵی رشته گازی سه‌میی و خنكێنه‌ر و به هه‌زاران كه‌س له ژن و مندالأ و گه‌نج و پیر، بوونه قوربانی سیاسه‌تی كورد كوژی و كوچه و كۆڵان و شه‌قام و رێگا و بانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه پر بوون له ته‌رمی بێ گیانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره و كوردستانیان گریاند و ره‌شی پۆشی
ئێستاش ئاسه‌واری ئه‌و كاره نا مرۆڤانه، له سه‌ر خاكی هه‌ڵه‌بجه و جه‌سته‌ی گاز وێكه‌وته‌كان ماوه‌ته‌وه و، زۆريان به ئازاری ئه‌و زامانه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئیستاش هه‌ن له‌وانه كه هه‌ڵبڕاون و تا ئیستاش نه‌دێتراونه‌وه و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆیان داخ دارن.
ده‌ی هۆ خه‌ڵكینه ، زامه‌كانی هه‌له‌بجه و قه‌ڵادزی و كه‌ركووك و ده‌یان شار و ئه‌و هه‌موو ئه‌نفاله له بیر مه‌كه‌ن و، ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان ، كه به خوێن و مه‌رگی هه‌موو ئه‌وانه وه‌دی هاتوو، له ده‌ست مه‌ده‌ن و، له به‌رامبه‌ر دوژمن دا سه‌فی خۆتان یه‌كگرتوو بكه‌ن و، تف بۆ دوژمنان بنێرن و رووحی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه شاد بكه‌ن كه بێ شك برایه‌تی ئێوه، رووحی ئه‌وان شاد ده‌كات .
سڵاو له هه‌ڵه‌بجه ، سڵاو له شه‌هیدانت، بمرن دوژمنانت ، سه‌ركه‌وتووتر بێت كوردستانت
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی رێكه‌وتی ، رێكه‌وتی( 16/3/ 2013)(26/12/1391