سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان :ئێستا کورد مه‌جالی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ک هێزێک له ناوچه‌که‌دا ده‌ور بگێڕێ.
ئاماژه: له وتووێژێک‌دا که «کوردکاناڵ» له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکی هێناوه، به‌رێز خالید عه‌زیزی تیشکی خسته سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی گرنگی رۆژ وەک مه‌سه‌له‌ی کورد له وڵاتانی ناوچه، نوێترین ئاڵوگۆڕه‌کان، ناکۆکییه‌کانی نێوده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌و پرسی یه‌کبوونه‌وه‌ی دێموکراته‌کان، هه‌ڵوێستەیان له‌سه‌ر کراوه. سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتووێژه راده‌کێشین.
“کوردستان”
«کوردکاناڵ»: سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی کاک خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌که‌ین.
خالید عه‌زیزی: زۆر سپاس و هه‌روه‌ها رێز و سڵاویشم هه‌یه بۆ بینه‌رانی کورد کاناڵ.
«کوردکاناڵ»: کاک خالید با له ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. دووساڵ له‌وه‌پێش که ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی ده‌ستی پێ‌کرد به ده‌سته‌واژه‌ی به‌هاری عه‌ڕه‌بی ده‌ستی پێ‌کرد. ئێستا که به‌ره‌به‌ره له ئاکامگیرییه‌کان نزیک بووینه‌ته‌وه به‌هاری عه‌ڕه‌بی جێی خۆی داوه به زستانی عه‌ڕه‌بی له ته‌فسیره‌کاندا. حیزبی دێموکراتی کوردستانیش له سه‌ره‌تاوه به جۆرێک ته‌فسیری ئه‌م رووداوانه‌ی کردوه ئایا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاکامگیریی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا ته‌فسیری چۆنه؟
خالید عه‌زیزی: یه‌که‌م ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ستی پێ‌کردوه که ئه‌و ناوچه‌یه (له ژێر ده‌سه‌لاتی) حکوومه‌ته سه‌ڕه‌رۆ و دیکتاتۆره‌کاندا بووه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ته‌جروبه‌یه‌کیان له دێموکراسی نه‌بوو. مادام ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌یان نه‌بووه، سروشتییه که ئه‌و ئاڵوگۆڕانه هه‌ورازونشیویان ده‌بێ. ئه‌گه‌ر چاوه‌روانیی ئێمه ئه‌وه بێ له‌و وڵاتانه که هه‌رگیز دێموکراسیی تێدا نه‌بووه و نه‌هادینه نه‌بووه و فه‌رهه‌نگ نه‌بووه پێمان وابووه ئه‌و ئاڵوگۆرانه له ماوه‌یه‌کی یه‌ک دوو ساڵه‌دا نه‌تیجه ده‌دا و حکوومه‌تێکی رێک‌وپێکی مۆدێرنی دێموکراسی دامه‌زراوه دێموکراتیکه‌کانی خۆی داده‌نێ و ورده‌ورده پێوه‌ندیی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه شکڵ ده‌گرێ، به باوه‌ڕی من قه‌زاوه‌تێکی بڕێک به‌په‌له‌یه بۆیه زۆر سروشتییه که له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌و ئاڵوگۆڕانه زۆر بکێشێ، هه‌وراز و نشێوی هه‌بێ و حکوومه‌تێک هه‌ڵبژێردرێ و دوایه دیسان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌جۆرێکی دیکه له دژی ئه‌و حکوومه‌ته خۆپێشاندان بکه‌ن و باسی ئاڵوگۆڕ له قانوونی ئه‌ساسی، له حکوومه‌تدا بکه‌نه‌وه. ئه‌وه ته‌بیعه‌تی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌یه ئورووپای دێموکراتیکیش هه‌ر به‌و مه‌سیرانه‌دا رۆیشتوه ،به‌یه‌ک رۆژ و دوو رۆژ، ساڵ و دوو ساڵ ته‌واو نه‌بووه، هه‌وراز و نشیوی زۆر بووه. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مێکدا به‌هاری عه‌ڕه‌بی بووه، سه‌یر نییه پاییزی عه‌ڕه‌بییشی به‌دوا دابێ، زستانی عه‌ڕه‌بییشی به‌دوا دابێ، هاوێنی عه‌ڕه‌بییشی به‌دوا دابێ، یانی ئێمه نابێ هه‌رئاوا یه‌ک بوعدی چاو له قه‌زییه‌که بکه‌ین و بڵێین ئه‌وه ئاڵوگۆڕ بووه و حکوومه‌تێکی ئیستبدادی رووخاوه و وا به‌ئاسانی خه‌ڵک به ساڵێک و دووساڵ فێری دێموکراسی ده‌بن و ده‌سه‌ڵاتیش به ساڵێک و دووساڵ فێری ئه‌وه ده‌بێ که چۆن ببنه ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکراتیک و وه‌ڵامده‌ر. بۆیه به باوه‌ڕی من نه‌فسی ئاڵوگۆڕه‌کان شتێکی باشه، تازه به مه‌عنای ئه‌وه‌یه حکوومه‌تی ئیستبدادی و سه‌ره‌ڕۆیی و دیکتاتۆری له‌ژێر هه‌ر عینوان و ناوێک‌دا بێ له‌و ناوچه‌یه مه‌جالی نییه دیسانه‌کانه سه‌قامگیر بێته‌وه. خه‌ڵک فێری خۆپێشاندان و ئیعترازات بوون. بۆیه به باوه‌ڕی من ئه‌وه ده‌ستکه‌وتی یه‌که‌مه، له باری زه‌مانییه‌وه ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین، چونکه درێژه ده‌کێشێ. به‌ڵام پێم وایه هه‌روه‌کی گوتم پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی تێدا نییه.
«کوردکاناڵ»: کاک خالید! هه‌روه‌ختێک که رێبه‌رانی کورد باسی دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی و ناوچه‌که به گشتی ده‌که‌ن ئه‌وکاته گرنگییه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێ که له روانگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کورده‌وه و له‌روانگه‌ی مه‌وقعییه‌تی کورد له‌و به‌شانه‌دا، (ئالوگۆره‌کان) ته‌حلیل و ته‌فسیر ده‌که‌ن. ئێستا پێش ئه‌وه‌ی که بچمه سه‌ر ئه‌و پرسیاره ئێوه ریزبه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی یانی ( رۆڵی)زلهێزه‌کان له‌و گۆڕانانه‌دا چۆن ده‌بینن؟
خالید عه‌زیزی: رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده، جۆراوجۆریی مه‌زهه‌بی و میللیی زۆری تێدا هه‌یه، ناوچه‌یه‌کی حه‌سساسه، زلهێزه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌وخۆیان تێدا هه‌یه، بۆیه زۆر ئاساییه له چه‌ند و چۆنی ره‌وه‌ندی ئه‌و رووداوانه دا، ده‌وریان هه‌بێ و(هه‌ول بده‌ن رووداوه‌کان) به جۆرێک بچێنه پێشێ که له به‌رژه‌وه‌ندیی وان‌دا بێت. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به کورده‌وه هه‌یه، ئێمه یه‌ک دوو ده‌ورانمان ته‌جروبه کردوه، یه‌که‌م سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی که ئاڵ‌وگۆڕێک هاته پیشێ و کۆماری کوردستانی لێکه‌وته‌وه، کورد توانی بیقۆزێته‌وه و که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ. له‌دوای ئه‌ودا که دنیا به‌ینی دوو جه‌مسه‌ری ئه‌مریکا و سۆڤیه‌تی پێشوو دابه‌ش ببوو، یانی دووبه‌ره‌کییه‌کی تێدا هاتبووه گۆڕێ، له نێو جووڵانه‌وه‌ی کورد دا بیر و بۆچوونی جۆراوجۆر(له باره‌یه‌وه) هه‌بوو، به‌ڵام کورد ئه‌ووه‌ختی فاکتۆڕێکی وا به‌قووه‌ت نه‌بوو که له‌و کێشانه به قازانجی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێ. زۆر جار ده‌که‌وته نێو کێشه‌کان، ناڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وته چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و زلهێزه یان زلهێزه‌که‌ی دیکه. ئێستا به به‌راو‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌م‌دا گۆڕان هه‌م له دنیادا دروست بووه هه‌م له ناوچه‌که‌دا دروست بووه، هه‌م به خۆشییه‌وه له مه‌وقعییه‌تی سیاسیی کورددا دروست بووه. بۆیه ئێستا کورد مه‌جالی ئه‌وه‌ی هه‌یه له راده‌ی خۆی‌دا له ناوچه‌که له گه‌مه‌که‌دا بێ و ده‌ور بگێڕێ و زۆرجار وه‌ک هێزێک له ناوچه‌که‌دا له حه‌ددی توانای خۆی‌دا ده‌ور بگێڕێ. یه‌که‌م، به به‌راو‌رد له‌گه‌ڵ ڕابردوودا کورد ئیعترافی پێ کراوه و ئینکار ناکرێ، له گه‌مه‌ی عێراق‌دا مه‌تڕه‌حه، بێ کورد عێراق دروست نابێته‌وه، له سووریه‌دا له گه‌مه‌که دا مه‌تره‌حه، ناکرێ نادیده بگیرێ، له تورکیه‌ش له کێشه‌که‌دا مه‌تره‌حه و ناکرێ نادیده بگیرێ، هه‌رچه‌ند له ئێران حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی، کوردستانی ئه‌منییه‌تی کردوه و به دیدی ئه‌منییه‌تی چاوی لێده‌کا به‌ڵام له ئێرانیش هه‌ر ناکرێ نادیده بگیرێ. جا ئه‌گه‌ر وایه به به‌راو‌رد له‌گه‌ڵ رابردوو، مه‌وقعییه‌تی کورد باشه و کورد له مه‌وقعییه‌تێک دایه که ده‌توانێ له حه‌ددی خۆی‌دا له‌و گه‌مه‌یه‌دا به‌شدار بێ.
«کوردکاناڵ»: کاک خالید! هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی جه‌نابت، ئێستا کورد له سووریه به ته‌حلیلی حیزبی دێموکرات چۆن جووڵاوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان؟ له ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆندا و ئایا حیزبی دێموکراتی کوردستان که ئێمه رۆژانه رۆڵی لە هەواڵەکاندا دەبینین و ده‌بیسین، لەگەڵ لایەنەکان دادەنیشێ، چۆن توانیویەتی یارمەتیی بکات کە بە جۆرێک لە کێشەکانیان بگەیەنێ و راسپارده‌ی حیزبی دێموکرات لەو پێوەندی‌یەدا چییە؟
خالید عه‌زیزی: ئێمە دوو سیاسەت بە نیسبەت سووریە تەعقیب دەکەین. سیاسەتی یەکەم ئەوەیە وەک کورد هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە حیزبە سیاسییەکانی کورد لە کوردستانی سووریە لەو واقعییەتە بگەن و دەرکی گرنگیی مەسەلەکە بکەن و پێێان بڵێین ئەو هەلومەرجەی کە هاتۆتە گۆڕێ بیقۆزینەوە و باشترین کار بۆ قۆستنەوەی ئەم هەلومەرجە ئەوەیە کە حیزبەکان لە نێو خۆیاندا یه‌کیه‌تییان هەبێ و یەکگرتوو بن و بەم جۆرە ئیقتدار و دەسەڵاتی کوردی به یەکگرتوویی نەتەوەیی بنوێنن . (ئه‌وه ده‌توانێ) سیگناڵێکی باش بدا بە لایەنەکانی دیکە لەوێ کە ناکرێ قەزییەی کورد پشتگوی بخرێ. لەو پێناوەدا لەگەڵ لایەنەکاندا دانیشتووین و تەشویقمان کردوون و پێمان گوتوون کە تێ‌بکۆشن لێک نزیک ببنەوە، لە هەمان کاتیش‌دا لەبەر ئەوەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بە هەموو هەوڵ و تێکۆشانی خۆی ستراتیژییەکەی ئەوەیە کە دەوڵەتی بەشار ئەسەد نەرووخێ و ئێمەش پێمان وایە رووخانی بەشار ئەسەد دەتوانێ سەرەتایەک بێ بۆ لەقبوونی مەوقعییەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا، تێدەکۆشین بە هەموو لایەنەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بڵێین کە بەڵێ کۆماری ئیسلامی لە پشتی بەشار ئەسەدە و تێدەکۆشین بە خەڵکەکەی ئەوێش بڵێین ئه‌گه‌ر حکوومەتی بەشارئەسەد بەو جۆرە بمێنێتەوە تەبیعەتەن ئێوە ئایەندەیەکتان نابێ. جا ئەگەر وایە جەهەتێکی(سیاسه‌تمان) جەهەتی کوردییە کە ئەوە ئەرکی نەتەوەیی حیزبی دێموکراتە هەر ئەوەشی لێ چاوەڕوان دەکرێ و جێبەجێی دەکا. جەهەتەکەی دیکە جەهەتی سیاسییە لە جەهەتە سیاسییەکە بە نیسبەت سووریە زۆربەی زۆری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش کەم و زۆر هەمان سیاسەتیان هەیەو ئەوەش کۆمەک دەکا بۆئەوەی کە دێموکراسی لە سووریە سەقامگیر بێ.
«کوردکاناڵ»: کاک خالید! هەردوو ولاتی عێراق و تورکیە لەو وڵاتانەن کە نەقشیان بەرچاوە له گۆڕانەکاندا، هەم له‌و باره‌یه‌وه کە کوردیان تێدا هەیە و لەگەڵ مەسەلەی کورد رووبەروون و هەم له باری پێوەندیی پێشوویان لەگەڵ سووریەدا (چ دووژمنایەتیی پێشوو بێ چ دۆستایەتی) و چ ئەو مەوقەعییەتە مەزهەبییە که هەرکام هەیانە لە ناوچەکەدا. ئایا کورد لەم دوو وڵاتە چۆنی توانیو عەمەل بکا و بەتایبەت ئەو گۆڕانانەی کە ئێستا لە سووریە لە تورکیە لە پێوەندیدا هەیە و ئێوە لەو پێوەندی‌یەدا په‌یامتان بۆ هێزە سیاسی‌یەکان چ بووە ؟
خالید عه‌زیزی: بە نیسبەت تورکیە قەزیەکە بە باوەڕی من زۆر تایبەتییە، تایبەتییە بەو مەعنایە ئەگەر تۆ بە مەعنای بەراوردی مەوقعییەتی کورد بکەی لە تورکیە بە ١٠ ساڵ ١٥ ساڵ پێش ئێستا گۆڕانێکی زۆری تێدا دروست بووە، یەکەم و ئینکاری کورد ناکرێ. دووهەم، مەسه‌له‌ی کورد چۆتە پاڕڵمانی تورکیە. سێهەم، لە مێدیا و راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی تورکیەدا بە راشکاوی لە سەری دەنووسرێ. لە هەمووی ئەوانە گرێنگتر دەوڵەتی (ئاک پارتی) بەو قەناعەتە گەیشتوە کە بە دوای رێگا چارەیەکدا بڕوا، لە چوارچێوەی رێگا چارەدا دەورانێک کە عەبدوڵا ئۆجەلانیان گرت و زیندانیان کرد، ئێستا دەچنه ئێمڕاڵی لەگەڵی دادەنیشن و باسی چۆنیەتیی چارەسەری کێشەی کوردی لەگەڵ دەکەن و تێ‌دەکۆشن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کورد پێوەندی و وتوێژیان هەبێ، ئەو مەسەلەیە حەل بکەن. بە باوەڕی من ئەوە کارێکی باشە. ئێمە وەک حیزبی دێموکرات ئەوەندەی مەجالمان بووە لەگەڵ تورکەکان پێمان گوتوون ئەوە باشترین شێوەیە، بە قازانجی تورکە، بە قازانجی عیلاقاتی کورد و تورکە، بە قازانجی خوێندنەوەیەکی مەعقوولانەی یەکیەتیی ئورووپایه لەسەر تورکیە. بە لایەنەکانی کوردیشمان گوتوە کە لە راستی‌دا دەوڵەتی تورک بە کورد ناڕووخێ، شەڕی چەکداریی کورد لە تورکیە سەرئێشەیەکە که مەجبووری بکا بە وتووێژ، دەنا پێێ نارووخێ. لە نەتیجەدا ئەوانیش ( پێویسته) تێ‌بکۆشن لەو فورسەتەی کە ئێستا هاتۆتە گۆڕێ، ئەو مەجالەی کە دەوڵەتی تورکیە داویه‌تی، ئەو سیاسەتەی کە (ئاک پارتی) هەیەتی سوود وەر بگرن، تێ‌بکۆشن کۆمەک بە رەوته‌کە بکەن.تا ئەو جێیەی پێوەندیی بە ئێمەوه هەیە لە هەردووک لای قەزییەکه ئەو داوایەمان هەبووە و هه‌وڵمان داوه ئەوە بە رێگا چارەیەکی سەردەمیانە پێناسه بکەین کە تەنیا ئەو رێگایەیان هەیە.
بە نیسبەت عێراق مەسەلەکە ته‌واو فەرق دەکا، ئەوەی تورکیە ئێمە بۆیە بەلامانەوە گرینگە کە بە ئێرانییەکان _- – ئەوانەی لە ئۆپۆزیسیۆندان و ئەوانەی لە نێو کۆماری ئیسلامی دان، بەڵام بە جۆرێک خۆیان بە ئیسلاح تەڵەب و سەوز دەزانن، نەقدی وەلیی فەقیه دەکەن پێیان وایە حکوومەتێکی سەرەڕۆیە_ بڵێین کە بەڵێ لە تورکیە کە کوردی ئینکار دەکرد ئێستا ئامادەیە لەگەڵ کورد وتووێژ بکا، کێشەکەی چارەسەر بکا و ئیعترافی پێ دەکا. به‌ڵام لە ئێران کە کۆمەڵگای ئێران قەت کوردی ئینکار نەکردوە که‌چی کۆماری ئیسلامی سیاسەتێکی هەبووە بە دیدی ئەمنییەتی چاوی لێ کردوە و ئەو خەڵکە چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات بە دوای ئەوەدا بگەڕێن کە رێگا چارە، گفتوگۆ و وتووێژە. یانی مەبەستم ئەوە نییە کۆماری ئیسلامی ئێستا وتووێژ لەگەڵ ئێمە بکا، بەڵام ئێرانییەکان (له شارەکانی دەرەوەی کوردستان) بەو قەناعەتە بگەن کە تاکەی کێشەی کورد دەبێ ئاوا بچێتە پیشێ؟ بۆ لە وڵاتانی دراوسێ بە وتووێژ حەلی دەکه‌ن، دەچن لە زیندان لەگەڵیاندا دادەنیشن، بۆ ئێوە ئاوڕێک وەسەر قەزییەی کورد نادەنەوە؟
لە پێوەندیی لەگەڵ عێراق‌دا، عێراق تایبەتیی خۆی هەیە. یەکەم عێراق بە شێوەیەکی فیدڕاڵی دامەزراوەتەوە، سێ لایەنی تێدا هەیە: شیعە و سنی و کورد. ئەو تەنەوعاتە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێمە بە جۆرێک تەعمیمی بدەین بە ئێران. لە ئێرانی داهاتووش دا دەکرێ فێدرالیزم لە سەر بنەمای ئەو تەوافوق و تەنەوعاتە ببێ بە حەلێک کە حێزبی دێموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکە هێناویانەتە پێشێ. لە هەمان کاتیش‌دا ئەوە سەرەتای دامەزرانی ئەو فێدرالیزمە بوو، بۆوەی کە نەهادینە بێ، لە وڵاتێک کە دێموکراسیی تەجروبە نەکراوە، دەبێ زۆر گرنگی بدرێ بە تەوافوق لەگەڵ یەکتر. ئەگەر وایە لایەنە ئێرانییەکان دەبێ فێری ئەوە بن تەوافوق لەسەر چوارچێوەی سیاسیی داهاتووی ساختاری ئیداریی ئێران بکەن. ئەوە لە روانگه‌یه‌که‌وه ئه‌زموونیکی زۆری بۆ ئێمە تێدا هەیە کە کورد لە چارەسەری کێشەکەی خۆی‌دا چۆن تەعامول لەگەڵ بەغدا دا دەکا بۆوەی کە ئێمەش لەو تەجروبانە لە داهاتوودا بۆ چارەسەری کێشەی خۆمان لەگەڵ تاران کەڵک وەرگرین. حیزبی دێموکرات لەو پێوەندی‌یەدا لە هەنگاوی یەکەمدا دیسان پێی وایە یه‌کگرتوویی شەقامی کوردی، یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان کە گوتارێکی دێموکراتیکیان هەیە، کە پایەبەندن بە قانوونی ئەساسیی عێراق، پایەبەندن بەوەی کە کێشەی بەغدا و هەولێر لە رێگای گفت‌وگو و موزاکرات حەل بکرێ و ئەوەش مەبنای قانوونیی هەیە، زۆر پێویسته. هیوادارین لەسەر بناغه‌ی ئه‌و ریوشوێنه دێموکراتیک و ئینسانیانه‌ی تەوافوقی دەستوورییان له سه‌ر هەیە، بەدوای ئەو حەللەدا بچن. ئەو حەللە باشترین حەللە بۆکورد، بۆ عێراق و بۆ داهاتووی ناوچەکەش بە گشتی. ئێمە هەوڵمان داوە لە حەدی توانای خۆمان‌دا (و به پێی ئه‌و تێڕوانینه‌مان) دەور بگێڕین.
«کوردکاناڵ»: کاک خالید! باسی ئەزموونی ئەو بەشانەی کوردستانت کرد بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان. ئێستا سێ ئەزموونی جیاواز هەیە. لە سووریە کورد خەریکە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن تەعامول دەکا و بیر لە رووخانی دەسەلاتی بەشار ئەسەد و دامەزراندنی دەوڵەتێکی فیدڕاڵ دەکەنه‌وه. لە تورکیە لە رێگای وتووێژ و دانوستانەوە خەریکە کێشەکە بەرەوپێش دەروا. لە عێراق کورد زیاتر لە ٢٠ ساڵە بە بەشێک لە مافەکانی خۆی گەیشتوە و لە دەورانی سەقامگیری دایە و دەوڵەتی ناوەندییش چەند ساڵێکە ئیعترافی بە فیدڕالیزم کردوە. حیزبی دێموکراتی کوردستان و یا بە گشتی هێزە سیاسی‌یەکان چەندە پێوەن کە ئەم ئەزموونانە بگوازنەوە بۆ ئیستای ئێران؟ به تایبه‌تی که کورد لە ئێران ئێستا تەقریبەن لە حاڵەتێکی کپی دایە؟
خالید عه‌زیزی: بۆ ئێمە هەمووی ئەوانە تەجروبەی راستەوخۆن، تەجروبەی کوردین، تەجروبەی وڵاتەکانی دیکەی دراوسێی ئێرانن، تەجروبەی قانوونین، تەجروبەی موزاکراتن، تەجروبەی لەگەڵدابوون و ئینکار و مشارەکەت و بەشدارییە، هەمووی ئەوانە لە جێگای خۆی‌دا تەعمیمیان بدەین لە چۆنییەتی چارەسەری کێشەی کورد و لە ئێران‌دا بیانهێنینە گۆڕێ. ئەوەندەی پێوەندیی بە ئێمەوه هه‌بێ کاتێک تۆ دەگەیە نێو ئەو چاره‌سه‌رانه یا دەبێ قانوونی ئەساسی مەجالت پێ بدا کە ببیە بنەمایەک لەسەر ئەو کێشانە بە تەوافوق بگەی، یان دەنا دەبێ رەوتی خەبات و جووڵانەوەکە بگاتە ئاستێک تۆ لەوێ‌دا به‌رده‌نگ ببینییەوە (پارتنێر ببینێیەوە) و لەگەڵ پارتنێرەکان (مه‌سه‌له‌که) بێنییە گۆڕێ، یان دەبێ ئاڵوگۆڕەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئێران‌دا جۆرێک بێ، دەستووری کارێک لە گۆڕێ‌دا بێ تۆ خۆتی تێدا ببینیەوە.
لە پێوەندیی لەگەڵ ئێران‌دا راستی‌یەکەی لەبەر ئەوەی‌کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هیچ مەجالێکی نەهێشتۆتەوە، دەسەڵاتێکی موتڵەقی دیکتاتۆرییە، کوردستانیش بە دیدی ئەمنییەتی چاو لێدەکا. ئێمە وەک حیزبی دێموکرات( به شێوه‌ی)قانوونی لەوێ کار ناکەین، حیزبێکی ئاشکرا نین. لە نەتیجه‌دا ناتوانین لە نێوخۆی وڵات لە موخاتبەکانی خۆمان بگەڕێین، بەستەر دروست بکەین بۆ لێکحاڵیبوون و جێبەجێکردنی پرۆژەی چارەسەری دێموکراتیک و فێدرالیزم و ئەوانە. (ده‌بی بزانین)مەیدانی مانۆڕەکەمان تا کوێیە. مەیدانی مانۆڕی ئێمە زۆرتر ئاستی نێودەوڵەتییە، ناوچەکەیە، موخالفینی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییە لە دەرەوەی وڵات و راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانه. له هەمووی ئەو مەیدانانەدا کە تا ئێستا ئێمە تێیدا دیار بووین و بەشدار بووین هەموو هەوڵی ئێمە ئەوە بووە که لە سه‌ره‌تادا ئاماژەم پێ‌کرد کە ئەو گوتارە، ئەو چاره‌سه‌رانه بخەینە نێو بازاری سیاسیی داهاتووی ئێران و پێیان بڵێین کە ئاوا بەدوای کێشەکەدا نەرۆین، کێشەی ئێران ئاوا چارەسەر نابێ، ئەو تەنەوعاتە ئه‌گه‌ر بەیەکەوە چاره‌سه‌رێک نەبیننەوە تەبیعەتەن ناکرێ وا بە ئاسانی قسە لە ساختاری داهاتووی ئێران بکەین، قسە لە دروستکردنەوەی داهاتووی ئێران و قسە لە حکوومەتێکی دێموکراتیکی ناموتەمەرکیزی داهاتووی ئێران بکەین کە بەو ئاقارەدا بڕوا کە تەجرووبەکە لە ناوچەکە پێمان دەڵێ.
پرسی یه‌کبوونه‌وه‌ی دیموکراته‌کان
«کوردکاناڵ»: کاک خالید! ئێستا ئێران لە ئاستی جیهانی‌دا تەواو ته‌ریک که‌وتۆته‌وه. تەحریمە ئابووری‌یەکان رۆژ لەگەڵ رۆژ لەسەر خەڵک گوشار زیاتر دەکەن‌و فشاریان بۆ ژیانی رۆژانەی کۆمەڵانی خەڵک هێناوە. لە ئاستی ناوچەیی‌دا کۆماری ئیسلامی هەروەک باست کرد لە سووریە خەریکە مەیدانداری دەکا بەڵام لەولاوە کە زیاتر هەدەفی پرسیارەکەی منە ئەوەیە کە حاکمیەت لەنێو خۆی‌دا تووشی گرفت بووە. دەزگاکانی دەسەڵات یەکتری ناخوێننەوە، یانی کێشمەکێشێکی سیاسی هەیە لە بەینی دەزگاکان( ده‌سه‌لاتی به‌ڕیوه‌به‌ری‌و قانوون دانان‌داو بە موشەخخەسی لە بەینی کابینەی دەوڵەت‌و بەیتی رەهبەری‌دا. خوێندنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەم کێشانەی نێو حاکمییەتی کۆماری ئیسلامی چیە؟
خالید عه‌زیزی: نەفسی وجوودی کێشه لە نێو دامه‌زراوه‌کانی دەسەڵات ]به‌ڕیوه‌به‌ری، قانووندانان، وقەزایی[و لە سەرەوەی هەموان وەلیی فەقیەو ئەوجەمعەی کە لە دەوری وەلیی فەقیهن، ئەوە ده‌گه‌یه‌نێ کە گیروگرفتی جیددی لە کۆمه‌ڵی ئێران‌دا هەیەو ]ئه‌و سیسته‌مه[ وەڵامدەر نیە، هەمووی ئەودامه‌زراوانه لەگەڵ ئەم کێشانە رووبەڕوو بوونەتەوە و بۆیان چارەسەر نابێ، لە نەتیجەدا ئێستا کەوتوونەتە گیانی یەکترو رەقابەتێکی زۆر هەیە لەگەڵ یەکتر. لایەنێکی دیکە کە کۆمەک بەوە دەکا ئەویش ئەوەیە شەرعییەتی کۆماری ئیسلامی‌و ئەو قودسیەتە کە بەدوای ئینقلاب‌دا هەیبوو لە نێو کۆمەڵانی خەڵک تەنانەت لە نێو لایەنگرانی خۆشی‌دا نەیماوە. ئەگەر ئێمە بەراورد بکەین لەگەڵ رابردوو،]بۆ وێنه[ لە کاتی شەڕی ئێران‌و عێراق‌دا، ئەوکات فشار لەسەر کۆماری ئیسلامی زۆر بوو، شەڕی ئێران‌و عێراق ٨ ساڵی کێشا، فشاری ئابووری هەبوو، گرفتی ئابووریی زۆری هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی‌کە ئەووەخت بە جۆرێک قودسیەتێکی هەبوو، لە نێو لایەنگرانی خۆی شەرعیەتێکی هەبوو، – تازە چەند ساڵ لە ئینقلاب گوزەرابوو – خەڵکانی نێو دەسەڵات تەنەووعاتی نێو دەسەڵات تا رادەیەکی زۆر لە ژێر رێبەرایەتیی ئایەتوڵڵا خومەینی یەکیان گرتبوو بۆوەی کە ئەو بوحرانانە جێبەجێ بکەن. ئەو وەختە ئەو وەحدەتە زۆر بوو، بە مرووری زەمان وای لێ‌هات لە ئیدارەی وڵات‌دا، بێ توانایی ئه‌وان لە چارەسەری کێشەکان‌دا رۆژ بەرۆژ پتر پەرەی ئەستاند. لە ئاکام‌دا ئێستا کە لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی ،ناوچەیی‌و ئەمنیەتی، نێودەوڵەتی، قانوونی ، شەرعی‌و ئیسلامیی موئه‌سساتی خۆیان رووبەروون، تازە وا بە ئاسانی بۆیان چارەسەر ناکرێ. بۆیە بە باوەڕی ئێمە کۆمەڵگای ئێران لە لایەک کۆمەڵگایەکی لە حاڵی گه‌شه‌دایە، رادەی خوێندەواری لە حاڵی پەرە ئەستاندن‌دایە، خەڵکی ئێران تێ‌دەکۆشن ژیانیان باشتر بێ. بۆیە چاوه‌روانیی زۆرتریان لە کۆمەڵگه‌ی خۆیان‌و لە حکوومەتەکەی خۆیان هەیە کە وەڵامدەر بێ له‌باری ژیانی رۆژانەی سیاسی، کۆمەڵایەتیی ئەوان. مادام حکوومەت وەڵامدەر نیە ئەم کێشانەی لێ دروست دەبێ‌و لە هەمان کاتیش‌دا ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە وای کردوەو بەتایبەت کێشەی سووریەو دەوروبەر کە زۆرتر فشار لەسەر کۆماری ئیسلامی بێ، بۆیە بەباوەری من حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بە هەموو دامه‌زراوه‌کانیه‌وه وا بە راحەتی وەڵامدەر نیە، ئەو کێشانەی بۆ جێبەجێ نابێ‌و رۆژ بەرۆژ پتر دەکەوێتە نێو بۆحران‌و قەیرانێکی زۆرتر.
«کوردکاناڵ»: کاک خالید! ئەم خوێندنەوەیه‌ی ئێوە بۆ کێشەکانی نێو دەسەڵات، جۆرێک لە ڕچەشکێنی‌یە لە تەفسیری ئەو کێشانەی لەنێوخۆی کۆماری ئیسلامی‌دا هەن. چونکی لە رابردوودا ئێمە زۆرجار دەمان‌بینیی ئەم کێشانە زیاتر لەو روانگەوە تەحلیل دەکران کە ئەمە سناریۆیەکی نێوخۆیی ئۆرگانەکانی رێژیمە، شانۆسازی‌یە و ئەم تەحلیلە باوە! ئێستا بە پێی ئەم تەحلیلەی جەنابت ئێمە لە چەند مانگی داهاتوودا بەرەو هەڵبژاردن دەرۆین، هەڵبژاردنێک کە هێندێک لەس بەتایبەت ئەوانەی کە تەحلیلیان وەک جەنابت وایە، پێیان وایە ئێران تووشی کێشمەکێشێکی جیددیی دیکە دەکا. خوێندنەوەی حیزبی دێموکرات یان هەڵوێستی حیزبی دێموکرات بۆ ئینتخاباتی داهاتوو چیە؟
خالید عه‌زیزی: بە باوەڕی من شتێکی زۆر ئەساسی ئه‌وه‌یه کە حیزبێکی سیاسیی چۆن دەروانێتە کێشەکان‌و ئوسوولەن حیزبایەتیی بۆ چیەو حیزبێکیی سیاسی چەندە بۆخۆی فورسەت دروست دەکا که بە توانای خۆی، بە ئیقتیداری خۆی، بە خەباتی خۆی، یان نەخێر کە ئەوەی بۆ عەمەلی نیە چەندە کە فورسەتێک بۆی دێتە گۆڕێ، کەلکی لێ‌وەردەگرێ؟ کاری حیزبی سیاسی دەقیقەن هەر ئەوەیە بەدوای ئەوانەدا بڕوا… حیزبێکی سیاسی دەقیقەن تەعقیبی ئه‌وه دەکا که کێشەیەک لەوێ دروست بووە ، چۆن دەکرێ کەڵکی لێ وەربگری، چۆن دەچیە نێو ئەو رەقابەتە خۆت دەکەی بە فاکتۆر، خۆت دەکەی بە مەوزووع؟ یان ئەگەر نەبووی بەوە، چۆن لە گۆشەیەک ئیستفادەی خۆتی لێ دەکەی؟
… لەو پێوەندی‌یەدا بە نیسبەت هەڵبژاردنیش ئێمە ئاوای چاو لێ‌دەکەین، خۆ لە روانگەی ئێمە لێکدانەوەکە، ئەوە نیە ئەوە لەو رەقابەتەدا سەرۆک کۆمارێک هەڵ‌دەبژێردرێ، ئەو سەرۆک کۆمارە بە پێچەوانەی قانوونی ئەساسیی ئێران (عه‌مه‌ل ده‌کا). ئەو مەجالە ڕەنگە نەبێ، بەڵام ئایا ئەو رەقابەتە کە دێتە گۆڕێ فەزایەک دروست دەکا؟ دەکرێ قسەی خۆم بخەمە نێو زاری خەڵک ، دەکرێ دەستووری کاری خۆم بە جۆرێک ببەمە نێو بازییەکە؟ دەکرێ لەو گۆشەیە کەڵک وەربگرم بەجۆرێک ئاوڕ دانەوەیەک بە قەزییەی ئێمە هەبێ؟ بۆیە هەڵبژاردن زۆر ئاسانە تۆ بڵێی بایکۆتی دەکەم، تەحریمی دەکەم. خۆ بۆ کورد هیچی تێدا نیە. ئەوە سی‌و نیزیک چوار ساڵە ئێمە هەر تەحریمیان دەکەین. به‌ڵام { ئه‌و هه‌ڵویسته}وەڵامی نه‌داوه‌تەوە. بۆیە هەر کێشەیەک کە دێتە گۆرێ تۆ دەبێ موتاله‌عەی بکەی بزانی لەکوێ دەکرێ کەڵکی لێ‌وەربگری. دەقیقەن لەو روانگەیەوەیه که لە حیزبی دێموکرات‌دا لەسه‌ر ئه‌و باوەڕەین که بەپەلە هەڵبژاردن بایکۆت نەکەین… بۆیە بە نیسبەت هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماریی ئێران لە ئێستاوە من حوکمێک نادەم، دەفتەری سیاسیی ئێمە راسپێردراوە کە موتاله‌عەی بکا و بەدوای دا بڕوا بزانێ ئایا چ شتێک باشە بۆ کورد؟ چ شتێک بە قازانجی کوردە لەو کێشەیەدا ئێمە کەڵکی لێوەربگرین؟
«کوردکاناڵ»: ئەگەر ئیجازە بفەرمووی ئێستا گفتوگۆکه‌مان کەمێک تایبەتیتر بکەینەوەو کەمێک پێوەندیی زیاتری بدەینەوە بە حیزبی دێموکرات {هەردوو لای دێموکرات} که لە چەند مانگی رابردوودا که‌وتوونەتە قۆناغی دیالۆگەوە. فازی دیالۆگ دەستی پێ‌کردوە. سەرەتا پێمان خۆشە جەنابت راپۆرتێک لە پێوەندی لەگەڵ دانیشتنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنەکەی دیکەی دێموکرات‌دا بۆ بینەرانی باس بکەی؟
خالید عه‌زیزی: لە دوو سێ مانگی ئەخیردا دەفتەری سیاسی‌و سکرتێرەکانی هەردوولای دێموکرات لەگەڵ یەکتر دانیشتنمان بووە. دەکرێ بڵێم کە فازی یەکەم یان مەرحەلەی یەکەم کە هەوڵی هەردوولامان بوو بۆ ئەوەی کە لەگەڵ یەکتر رووبه‌روو دابنیشین ، مەوزووعات‌و کێشەکانی هەردوولا باس بکەین و قسە لەسەر ئەوە بکەین کە دەتوانین چ رێگاچارەیەک بێنینە گۆڕێ. مەرحەلەی یەکەم باش چۆتە پێشێ، بەڵام ئەگەر بێینە نێو لایەنی عەمەلی، ئێمە تا ئێستا نەچووینەتە نێو وتووێژ، بەو مەعنایە کە لەسەر پرۆژەیەک باس بکەین، لێکدانەوەی لەسەر بکەین، تاوتوێی بکەین، بزانین ڕەوەندی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات دەبێ چۆن بێ؟ ئەوەندەی پێوه‌ندیی بە ئێمەوه هەیە وەک حیزبێ دێموکراتی کوردستان، ستراتیژیی ئێمە ئەوەیە کە هەردوو لای حیزبی دێموکرات یەک بگرنەوە لە چوارچێوەی حیزبێکی واحیددا. لەو چوارچێوەیەدا یان لە پێناوی ئەو چوارچێوەیەدا، ئێمە بەرنامەمان ئەوەیە کە لە دانیشتنەکانی داهاتوودا، بێینە سەر شتی عەمەلی. بەڵام ئەگەر بەراوەردی بکەم لەگەڵ چەند ساڵ پێش ئێستا :1- فەزای مناسباتی ئێمە باشتر بووە، رەوابتەکه کەمێک عادیتر بوونه‌تەوە. ئێمە زۆر جار بە مناسبەتی جۆراوجۆر لەگەڵ یەک مەشوەرەت دەکەین‌و رەنگە لەو مەشوەڕەتانە یان لەو دانیشتنانەدا لەسەر مەوردی موشەخه‌سیش بە تەوافوق نەگەین، یان لەسەر شتێکی هاوبەش ساخ نەبینەوە، بەلام هەر ئەوە کە دەرگایەکی ئاوەڵامان هەیە بۆ دانیشتن‌و موزاکه‌رە، ئەوە زۆرە.
2- لایەنی ڕەوانیی شوێنەواری ئەم لەتبوونە، ئەو لێکترازانە بە مرووری زەمان کەم دەبێتەوە. ئەو تووڕەیی‌و حەساسییەتەی کە لە ساڵانی ئەووەڵی لەتبوون‌دا هەبوو ئێستا بە خۆشی‌یەوە تا ڕادەیەکی زۆر نەماوە. 3- لە تەنیشت ئەوانەدا لە نێو ریزەکانی دێموکرات بە گشتی هەردوولا ئەندامانی حیزبی دێموکرات چ لە ژوورەوە چ لە نێو رێکخراوەکان یان ئۆرگانەکانی هەردوو بەشی دێموکرات، خۆشبینن بەوەی کە ئێمە دەستمان بە پڕۆسەیەک کردوە لە پێناوی یەکگرتنەوەی دێموکراته‌کان لە چوارچێوەی حیزبێکی واحیددا. دۆستانمان لە دەوروبەر لە هەموولایەک پێی خۆشحاڵن‌و لە پێوەندی‌یەکان لەگەڵ ئێمەو لە دانیشتنەکان‌و تەعاروفات‌دا، خۆشحاڵن کە ئەوە لە گۆڕێ‌دایە.
ئەرکی ئێمە چیە؟ ئەگەر بمانەوێ هەمووی ئەو جەوەی، ئەو فەزاو بەستەرەی کە دروستمان کردوە، راستی‌یەکەی بە مرووری زەمان سەرکەوتوو بێ، دەبێ چەند بڕیار بدەین: بڕیاری یەکەم ئەوە بێ کە ناچینەوە پێش رۆژەکانی دانیشتن، یانی لەباری رەسانەیی‌و مێدیایی‌و ڕەوانی‌یه‌وه، کێشە لەگەڵ یەکتر ناکەین ، یەکتر ئینکار ناکەین، ئەدەبیاتێک بەکار ناهێنین کە دیسانەکانە موزاکه‌رات شکست بێنێ‌و بچینەوە خانەی یەکەم. ئەگەر وایە ریزەکانی دێموکرات بە هەردوولاوە دەبێ ئەوە بە ئەرکی خۆیان دابنێن، گەڕانەوە بۆ ڕابردوو نیە بەڵکە قسەکردن لەسەر ئەوەیە چۆن لە داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین. دوایە بۆئەوەی کە ئەم پرۆسەیە لە ئیدامەی خۆی‌دا شکەست نەهێنێ، بەردەوام بچێتە پێشێ، ئەندامانی دێموکرات لە هەردووک بەشی زۆر بە عەلاقەو بە تەعەهودو مەسئولییەتەوە تەعقیبی ئەو وتوویژو دانیشتنانە بکەن، ئه‌رکیانه لە ئێمە بپرسنەوە لە هەردولامان که ئەو دانێشتنانەی ئێوە بە کوی گەیشتوە؟ کاتێک لەگەڵ یەک دادەنیشین گەڵاڵەیەک دێنینە گۆڕێ، ]پێویسته[ ریزەکانی خۆمان لێی بپرسنەوە کە بە کوێ گەیشتووین؟ لەبەر ئەوەی کە ئێمە زیاتر لە 6 ساڵە لێک جودا بووینەتەوە نابێ چاوه‌روان بین بە دوو مانگ‌و سێ مانگ‌و چەند مانگ ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێ. بەڵام ریزەکانی هەردووک لا دەبێ ئەم ئینتزاراتە دروست بکەن، فشار بۆ رەهبەریی هەردوولا بێنن، مولته‌زیمیان بکەن موتەعه‌هیدیان بکەن کە بەرانبەر بە پڕۆسەی یەکگرتنەوە مەسئوولانەو وەڵامدەرانە عەمەل بکەن. سەیر نیە پرۆسەی یەکگرتنەوە یان دانیشتن‌و موزاکه‌رە لەگەڵ یەکتر تووشی هەورازو نشێو بێ، ئەوە بە شتێکی سەیر دانانێم به‌ڵام گرنگ ئەوەیە نەهێڵین موزاکه‌رات بگاته شکەست. گرنگ ئەوەیە ستراتیژی یەکگرتنەوە لە جێگای خۆی‌دا بێ، گرنگ ئەوەیە ئەندامانی هەردوو بەشی دێموکرات فەعال بن بۆ ئەوە هەموو لایەکمان بەو قەناعەتە بگەین لە بەرژەوەندیی کوردی ئێران‌دایە، لە بەرژەوەندی داهاتووی دێموکرات‌دایە لە بەرژەوەندی شەخسییەتی واحیدی سیاسیی دێموکرات‌دایە، لە بەرژەوەندیی تاک تاکی ئەندامانی دێموکرات بە هەردوولادایە کە ئێمە لەسەر بنەمایەکی شارستانیانه‌و مەنتقی ، کە کەرامەتی ئینسانی و شەخسییەتی هەموو لایەکی تێدا رەچاو دەکرێ، هه‌ردوو بەشی حیزبی دێموکرات، یەک بگرێتەوە.
لێرەدا یەک‌شت گرینگە ئەویش ئەوەیە ئەو موزاکه‌رات‌و پرۆسەیەی کە ئێمە هەمانە براوەو دۆڕاوی تێدا نیە، دەبێ لەو خانەیە بێینە دەرێ. ئەگەر ئێمە کاتێک دەڵێین پرۆژەیەک دێنینە پێشێ یان لەسەر مەوزووعێک کێشەمان دەبێ، نابێ بچینەوە بە لایەکەی خۆمان بڵێن ئاها لەسەر ئەوە ئێمە ئەوشتەمان بەسەر وان‌دا تەحمیل کرد، ئەوە باش نیە. ئەوانیش ئەگەر لە مەوردێکدا شتەکەی ئێمە بە دڵی ئەوان نیەو دوایە ئێمە تەنازولێکمان کرد نابێ بڵێن ئەوەمان بەسەرئەوان‌دا تەحمیل کرد و ئەوە مونعەکسی رێزەکانی خۆیان بکەنەوە، بکەوینەوە خانەی ئیمتیازلێک‌ستاندن یان ئەزییەت‌کردنی یەکتر، یان بڵێین لەو کێبه‌رکێیە، ئەوە قسەی منە دەبێ بچەسپێ‌و نەک قسەی ئێوە. لە کێشەی هەردووک لای دێموکرات‌دا یەکلایەنە نە براوەی تێدا هەیە نە دۆراوی تێدا هەیە، بەڵام یەک بەرەندەی تێدا هەیە، یەک براوەی تێدا هەیە، ]ئه‌ویش[ حیزبی دێموکرات، ئەگەر بە یەکەوە بیخەینەوە سەر یەک‌و دروستی بکەینەوە. بۆیە دڵنیام هەموو لایەک لەوێ‌دا هەست بەو ئەمنییەتە دەکەن.
«کوردکاناڵ»: ببوورە من کەمێک پرسیارەکانم بابەتیانە دێنمە گۆڕێ، هیوادارم لێم نەڕەنجێی. لە قۆناغی ئێستای دانیشتنەکان‌دا دروستە هێندێ دەستەواژەی ناشیرینی رابردوو بەکار نابرێ، بەڵام وەک جەنابت وتت موشەخەسەی یەک دیالۆگ یان پێکەوەدانیشتن، ئینکارنەکردنی یەکتر، یان داننانه بە یەکتری. بەڵام تا ئێستاش لە لایەکەی دیکەی دێموکرات ئێعتراف بە حیزبی دێموکراتی کوردستان نەکراوە، مەبەستم ئەوەیە لێرەدا بپرسم ئاستەنگەکان چین تا ئێستا ؟
خالید عه‌زیزی: یەکەم، من پێشووش زۆر جار ئاماژەم بەوە داوە، ئەوە کار‌و فەعالیەت‌و تێکۆشان‌و پەزیرش‌و مەترەح‌بوونی تۆیە کە شەرعیەتت پێ‌دەدا. که وایە نە ئێمە ئیعتراف لە هاورێیانی پێشوومان وەردەگرین نە ئەوان ئێعتراف لە ئێمە وەردەگرن، بەڵام چالاکی‌و فەعالیەت‌و مەترەح‌بوون‌و کار‌و تێکۆشان ئەو قانوونییەت‌و شەرعیەتە دروست دەکا. ئەوە بۆ هەموو حیزبێک لە دنیادا وایە. ئەوەی لێرەدا مەترەحەو بۆتە کێشەیەکی ڕەوانی لە بەینی ئێمەدا، لە راستی‌دا زۆرتر ئێمە لە خانەی کێ دێموکراتی ئەسلەو کێ دێموکراتی فەرعەو من دێموکراتی ئه‌سڵم‌و ئەو دەبێ بێتەوە لای من‌و ناوەکەی من ئەسڵەو یان ئەمن دەبێ بچمەوە لای ئەوو ناوەکەی وی ئەسڵە، ئەو کێشە ڕەوانی‌یانە لە گۆڕێ‌دا هەن. بەداخەوە تا ئێستاش ئه‌وه ماوە. ئێمە وا بەدروست دەزانین کە خۆ لەوانە بپارێزین. ئەوە هیچ موشکیلێکی ئێمە چارەسەر ناکا. شەڕی پێناسە ناکەین لەگەڵ یەکتر، چاک یان خراپ دوو حیزبی دێموکرات، حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەوانیش لە هەوو موعادلات‌و لە هەموو ئەوشوێنانەی کە مەڕبووت بە خۆیانە هەن‌و مەترەحن‌و ئێمەش هەین‌و مەترەحین. کەس نەهاتوە بە ئێمە بڵێ وەڵڵا ئێمە لەگەڵ ئەوان نابین لەبەر ئێوە، یان بەوانیشی نەوتوە لەگەڵ ئێوە دەبین لەگەڵ ئەوان نابین. یانی ئەوانە لەگۆڕێ‌دا نین، جا ئەگەر وایە ئەو جۆرە گوفتومانە زۆرتر بۆ قەناعەت‌پێ‌هێنانی شتە ڕەوانی‌و رۆحی‌یەکانی ریزەکانی خۆمانە، ئەگەر مەترەحیان بکەین.
دەبێ لەو خانەیە بڕۆینە دەرێ‌و ئاسانیش دەتوانین بچینە دەرێ، ناوی حێزبی دێموکرات، ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ناوی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، مێژووی هاوبەشی ئێمەیە. ئێمە بۆ لەسەر شتێک کێشە دەکەین کە هی خۆمانە؟ ]ناوی[ حیزبی دێموکرات، ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان هی منیشە، مەبەستم ئه‌وه‌یه هەموو ناوەکانی ئێمە هی وانیشە ]هی ئه‌وانیش، هی ئێمه‌یه[. ئەگەر وایە بە هەردووکمان دەتوانین هەموو ئەم ناوانەمان هەبێ. بەڵام کە لێک‌دابڕانێکمان هاتە گۆڕێ، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ]بوو به ناوی[ ئەولا، حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو ]به ناوی[ ئه‌م لایە. بۆ ئەوەی ئەو جیاوازی‌یە هەبێ، کۆمەڵگەو خەڵک‌و دەوروبەر بزانن کێ کێە وکێ کێ نیە. جا بە باوەڕی من ئێمە با لەوانەدا گیر نەکەین، ئەگەر قەرارە کە رۆژێک لە رۆژان ئێمە ئەساسەن لە سەر زەمینەسازی بە دانانی کۆڕ‌و کۆبوونەوەو سمینار‌و تەوجیەو تەفسیری زەروورەتی یەکگرتنەوە لە نێو ریزەکانی خۆمان قسە بکەین، ئەهەمیەتی حیزبی دێموکراتێکی واحید بەرجەستە بکەینەوە. ئەگەر بەو قەناعەتە گەیشتین، شەڕ لەسەر ناو نیە، ئەسڵەن ئێمە لەسەر ناویش لەت نەبووین‌و ئێستا مەوزووعیه‌تیشی نیە ئەوانە بێنینە گۆڕێ.
بۆیە لە روانگەی ئێمەوە هەرسێکی ئەم ناوانە لە داهاتووی حیزبی دێموکراتیش‌دا دەکرێ ئیستفادەیان لێ بکرێ، گرنگ ئەوەیە چ‌مکانیزمێک دەبینینەوە ئەو حیزبە دەخەینەوە سەر یەک باشترین رێگا حەل بۆوەی کە هەمووی ئەم ناوانە پاریزرابن‌و وەڵامدەری نیازه رۆحی‌و ڕەوانی‌یه‌کان‌و هۆوییەتی ئەندامانی هەردوولا بێ، «دێموکراتەکان»، «هەردوولای دێموکرات» یان دێموکراتەکان بە گشتیی بە سەر یەکەوەیه. ئەوە که ئێمە «هاوڕێیانی پێشوو»ین‌و ئەوان «هاوڕێێانی پێشوون» ، ئەو ئیستلاحاتانە بەرهەمی کێشەی ڕەوانی‌یە لە دژی یەکتر. نە ئێمە هاوڕێی پێشووی ئەوانین نە ئەوان هاوڕێی پێشووی ئێمەن. ئێمە هەموومان بەیەکەوە دەیان ساڵە هاوڕێی یەکتر بووین ، ئێستاش هاوڕێی یەکترین. بەڵام شەش ساڵ پێش ئێستا لە شڵکی تەشکیلاتیی پێناسەی حیزبی‌دا شەڕایەتێک هاتە گۆڕێ کە بەوجۆرە خۆمان لە نێو یەکترو رووبە دونیای دەرەوە پێناسە بکەین‌و ئەوە ئیشکالێکیشی دروست نەکردوە، دەمەوێ بڵێم با ئێمە لەوانەدا گیر نەکەین.
«کوردکاناڵ»: کاک خالید! ئەم پرسیارەی کە من ئێستا دەیکەم خوێندنەوەی بەشێکی زۆر لە ئەندامانی هەردوولای دێموکراتە. ئەویش ئەوەیە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەموو بوارەکانی راگەیاندن، هێزی ئینسانی، تەشکیلاتی، ماڵی، .پێوەندی‌یە سیاسی‌یەکان، پێوەندیی دیپلۆماتیکی کوردستانی، نێونەتەوەیی، لە هەر بوارێکەوە کە چاو لێ‌دەکەی هیچ کەمایەسی‌یەکی نیە لە لایەکەی دیکەی دێموکرات، بەڵام لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەتایبەت شەخسی جەنابت وەک سکرتێری گشتیی حێزبی دێموکرات زۆر بە یەکگرتنەوەو مەسەلەی یەکگرتنەوەوه ماندوون. بەڕاستی هەدەف چیە؟ ئایا ناکرێ لە داهاتوودا هەروەک گریمانەیەک، ئەگەرێک، دوو حیزبی دێموکرات درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا ؟
خالید عه‌زیزی: ئەوەی کە فەعالیەت‌و چالاکی‌و حزووری ئێمە، یان بڵێم مەوقیعییەتی ئێمە ئەگەر لەوان زیاتر نەبێ کەمتر نیە- نامەوێ بچمە نێو ئەو بەحسانەوە-حەقیقەتێکەو شەر لەسەر ئەوەش نیەو ئوسوولەن بەدوای ئەو کێشەیەش‌دا نارۆین‌و هیچ لامان ئیحتیاجمان بە یەکتر نیە، هەردولا دەتوانێ وەک دوو حێزبێ لێک جیا ئیدامە بە ژیانی سیاسیی خۆمان بدەین، هەردوولامان بەجۆرێک بۆحرانەکانی ساڵانی یەکەمی دوای لەتبوونمان تێ‌پەڕاندوە. بەڵام ئەوەی کە ئێمە پێیه‌وه ماندووین لە ڕاستی‌دا دەکەوێتە بۆعدێکی دیکە، ئێمه مه‌جبوور بووین که بووین به دوو حیزبی دێموکرات نه‌ک له‌سه‌ر پێداویستی‌یه‌کی سیاسی، لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی، ]یان[ به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کی ستراتیژیکیی کورد له کوردستانی ئێران. مه‌جبوور به‌وه بووین، له نێو خۆمان‌دا موشاره‌که‌ت‌و حاوانه‌وه‌و کارکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌داخه‌وه وای لێ‌هات. مادام مه‌جبوور به‌وه بووین، هه‌ردوولامان ده‌بێ قه‌ناعه‌ت بێنین که ئه‌و مه‌جبووری‌یه ئێمه‌ی له‌ت کردوه‌و هه‌ردووکلامان له‌وه‌ی‌دا هه‌ڵه‌و ئیشتباهاتی خۆمان هه‌بووه. ده‌بێ له‌وه‌دا شه‌هامه‌تمان هه‌بێ، ئه‌گه‌ر لایه‌ک قه‌رار بێ خۆی زۆر به موسته‌حه‌ق دابنێ، خۆی به حه‌قدارو لایه‌که‌ی دیکه به خه‌تابار دابنێ، ئه‌وه نه ته‌وافوق ده‌کرێ‌و نه سازش ده‌کرێ. بۆیه ئه‌و له‌تبوونه، ئه‌و لێکترازانه ڕه‌نگه هه‌ڵه‌ی هه‌ردووک‌لای تێدا بووبێ ، ئێستا که به خۆشییه‌وه به‌وه گه‌یشتووین که ستراتیژیی هه‌ردووکلامان هه‌م هی ئه‌وان هه‌م هی ئێمه یه‌کگرتنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌روایه ئه‌سڵێکی ئه‌ساسیمان هێناوه‌ته گۆڕێ، هیچ لامان لێی پاشگه‌ز نابینه‌وه. من له وه‌ڵامی جه‌نابت‌دا وتم ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریه قسه ده‌که‌ین ده‌ڵێین وه‌حده‌ت‌تان هه‌بێ، له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیه قسه ده‌که‌ین ده‌ڵێن وه‌حده‌ت‌تان هه‌بێ، حه‌تتا له هه‌رێمی کوردستان حکوومه‌تێکی کوردیمان هه‌یه ئه‌گه وه‌حده‌تی حیزبه ئه‌سڵی‌یه‌کان نه‌بێ له سه‌حنه‌ی سیاسی‌دا، ڕه‌نگه ئه‌و ته‌جروبه‌یه مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێ بۆ کورد … ، ]هه‌ر بۆیه[گرنگیی زۆری هه‌یه که حیزبی دێموکراتیش یه‌کگرتوو بێ. شتێکی دیکه، راسته که ئێمه باوه‌رمان به پلووڕالیزم هه‌یه، ده‌ڵێین دێموکراسی باشه، ته‌نه‌ووعی ئه‌حزاب باشه، به‌ڵام حیزبی زۆریش به قازانجی کورد نیه، زۆر به‌ر راشکاوی بڵێم کورد له‌وهه‌مووه حیزبه زۆره قازانجی نه‌کردوه. … له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ بڵێم له‌ت‌بوونی حیزبێ دێموکرات کۆمه‌گی به‌وه کرد که ئه‌حزابی دیکه‌ش زۆر له‌ت‌بن‌و وای لێ‌بێ هه‌رکه‌سه‌و له به‌ینی یه‌کدا نه‌حاوێته‌وه، له‌تبوونێک‌و ئینشعابێک بکا. ئه‌گه‌ر حیزبی دێموکرات ببێته‌وه به یه‌ک، ئه‌وه‌ڵ قازانجی ئه‌وه‌یه که ریزه‌کانی دێموکرات له نێوخۆی وڵات یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ته‌حه‌وولێکی گه‌وره بۆ جووڵانه‌وه‌ی کورد له کوردستان دروست ده‌بێ، رابردوو و مێژووی حیزبی دێموکرات، سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکرات، خۆشه‌ویستیی حیزبی دیموکرات، سه‌رمایه‌یه‌که بۆ کورد له کوردستانی ئێران. له‌و روانگه‌یه‌وه بۆ ئێمه گرینگه که ئه‌و دوو حیزبه یه‌ک بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێمه پێوه‌ی ماندووین ده‌قیقه‌ن ئه‌وه‌یه‌و ئه‌و نیگه‌رانی‌یه‌یه له داهاتووی قه‌زییه‌که له کوردستانی ئێران. له عێراق ده‌بینین له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کورد ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه، کۆمه‌ڵێک کێشه‌شیان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ]کورده‌کان له[ سووریه کێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌مشق ، باشه له داهاتووی ئێران‌دا که ئاڵۆزتریشه له هه‌مووی ئه‌و ولاتانه، له راستی‌دا به‌و هه‌موو حیزبانه ئه‌و کێشه‌یه] چۆن[چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟ ئه‌مه بۆ خۆمان له حیزبه‌که‌ی خۆمان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین که رێگای که‌م‌کردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ره‌کانی ئه‌م کێشانه ئه‌وه‌یه که دێموکراته‌کان بکه‌ونه‌وه سه‌ر یه‌ک. ئێمه ئه‌گه‌ر وه‌ک دوو حیزبی دێموکرات ئیدامه به حه‌یاتی خۆمان بده‌ین کارێکی باشمان نه‌کردوه، کێشه‌که هه‌رله جێگای خۆی ده‌مێنێته‌وه: حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. جا باشه ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ که ئێمه یه‌کتر ته‌حه‌ممول بکه‌ین، وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیعترافه ره‌وانی‌یه‌مان پێکتر کردبێ، یانی زۆر شتمان بۆ حه‌له، ده‌ی ئه‌گه‌روایه بۆ ناتوانین بچینه سه‌ر شته ئه‌سڵی‌یه‌که که دیتنه‌وه‌ی میکانیزمێکه بۆ یه‌کگرتنه‌وه؟ ]با[ له‌سه‌رئه‌وه سه‌رمایه گوزاری بکه‌ین. به‌و ده‌لیله‌یه ئێمه بۆمان گرینگه که دێموکراته‌کان بکه‌ونه‌وه سه‌ر یه‌ک. له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئێرانی‌یه‌کان‌دا موته‌وه‌ججیهـ بووین که به‌ڕاستی]هه‌بوونی[ دوو دێموکرات چه‌نده مه‌وقیعییه‌تی ئێمه خراپ ده‌کا. ]هه‌ر وه‌ها[ له دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئورووپایی، ئه‌مریکایی‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌یی‌و ئیقلیمی، هه‌مووی ئه‌وانه ئه‌و سیگناڵه‌ی به ئێمه داوه. به‌وده‌لیله‌یه که به‌لای ئێمه‌وه گرینگه‌و کاریشمان بۆ کردوه، مۆته‌حیدانه کاریشی بۆ ده‌که‌ین، له نێو ریزه‌کانی خۆشمان کاری بۆ ده‌که‌ین.
هیوادارم ئه‌ندامانی به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی دێموکرات، رێزه‌کانی به‌شه‌که‌ی دێموکرات ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که ده‌سمان پێ کردوه، هه‌ردووک لامان به‌یه‌که‌وه به دوای‌دا برۆن، به جیددیی بگرن، کاری له‌سه‌ر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکرات‌دا به یه‌که‌وه‌و به به‌شداریی هه‌موولایه‌ک، سه‌رکه‌وتوو بین.
«کوردکاناڵ»:کاک خالید! له کۆتایی‌دا له‌سه‌ر گرینگیی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولای دێموکرات په‌یامت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و پرسه ده‌یان‌گرێته‌وه چیه؟
خالید عه‌زیزی: ئه‌م پرسه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م ئه‌ندامانی دێموکرات ده‌گرێته‌وه. په‌یامم ئه‌وه‌یه له هه‌ردوولای دێموکرات، ئه‌گه‌ر مه‌سئوولێکی حیزبی، چ‌له ئێمه‌و چ‌له‌وان به جۆرێک تێ‌ده‌کۆشێ که‌ش‌و هه‌وایه‌که تێک بدا، جه‌ووێکی ڕه‌وانی دروست بکا، بچێته‌وه نێو ئه‌ده‌بیات‌و گوفتمانێک که زه‌ره‌ر ده‌گه‌یه‌نێ به‌و پڕۆسه‌یه، زۆر به ڕاشکاوی لێی قه‌بووڵ مه‌که‌ن‌و پێی بڵێن بڕیاری ئێمه یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکراته‌کانه، ئه‌وه له‌گه‌ڵ بڕیار‌و به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووی دێموکرات‌و گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران نایه‌ته‌وه. ئێمه به‌داخه‌وه له سه‌ره‌تای له‌تبوون‌دا ئه‌و کێشانه‌مان هه‌بوو، بۆیه گرینگه ریزه‌کانی هه‌ردوولا، گوفتمانی ره‌هبه‌ران‌و مه‌سئوولان‌و ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی که پێیان ده‌ده‌ن له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ کاروبارو چالاکی‌و فه‌عالییه‌ت‌و عه‌کسولعه‌مه‌له‌کان‌دا، زۆر به‌جیددی بگرن. ئه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌یه که ئه‌ندامانی دێموکرات له هه‌ردوو به‌شی‌دا، به‌شدار بن له‌و پرۆسه‌یهدا، بێ‌ته‌فاوت نه‌بن. ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌وان ده‌ستیان پێ‌کردوه، بۆ‌خۆیان هێناویانه‌ته گۆڕێ ریزه‌کانی هه‌ردولا کاریان له‌سه‌رکردوه، بۆیه که ئه‌وان کاریان له‌سه‌رکردوه‌و هێناویانه‌ته گۆڕێ، ]ئه‌رکی[ ده‌فته‌ری سیاسی‌یه‌کانه به‌دوای‌دا، بڕوا، به دواداچوون‌و لێپرسینه‌وه ی ]ئه‌وان[، ده‌فته‌ری سیاسیی هه‌ردوکلا مولزه‌م ده‌کا که ته‌عه‌هوداتی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ. ]په‌یامم[بۆ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی دێموکرات ئه‌وه‌یه که ئه‌وانیش هه‌روه‌ک دۆستانه تا ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ردووک‌لا باسیان کردوه به‌دوای‌دا برۆنه‌وه، بڵێن ئه‌رێ چتان کردوه، به کوێ گه‌یشتن؟ له‌کوێ ئێمه ده‌توانین قسه‌یه‌کی لێ‌بکه‌ین؟ ]په‌یامم[بۆ خه‌ڵک له نێوخۆی وڵات له کوردستانی ئێران، ئه‌ندامانی هه‌ردووک‌لای دێموکرات، عه‌لاقات‌و پێوه‌ندی‌یان ده‌گه‌ڵ یه‌ک، خۆش بکه‌ن‌و به‌ره‌و ئه‌وه برۆن که به‌ره‌و حیزبێکی یه‌کگرتوو ده‌چن، مه‌رزبه‌ندی بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشانه‌ی که پێشوو هاتۆته گۆڕێ، به‌تایبه‌ت ئه‌وان له نێوخۆی وڵات ده‌بێ ئه‌وه‌یان زۆر پێ خۆش بێ، به دڵێکی ئاوه‌ڵاوه کاری بۆ بکه‌ن، به هاتوچۆی یه‌کترو به کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کترو به‌سه‌ردانی یه‌کترو به قسه‌کردن له زه‌رووره‌تی حیزبێکی دێموکراتی واحید‌و یه‌کگرتوو که ده‌بێ هه‌موولایه‌کمان دروستی بکه‌ینه‌وه، پتر ئه‌و زه‌مینه‌سازی‌یه بکه‌ن‌و پتر ته‌شویقی ئه‌مه بکه‌ن که تازه به هیچ جۆر نه‌هێڵین ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی که ده‌ستمان پێ‌کردوه له بار بچێ، به‌ڵکه خۆمان مولزه‌م‌و موته‌عه‌هید بین کاری بۆ بکه‌ین، فیداکاریی بۆ بکه‌ین، ته‌نازولی بۆ بکه‌ین، به سینگ‌فراوانی‌یه‌وه به‌ره‌وڕووی بچین، ته‌حه‌مولمان زۆر بێ، حه‌وسه‌له‌مه‌ن زۆر بێ، بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتوو بین.
«کوردکانال»: زۆر سپاس کاک خالید !
خالید عه‌زیزی: زۆر سپاس بۆ جه‌نابیشت
له ژماره 604ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه.