ئه‌وانه‌ی هه‌میشه له دڵی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا زیندوون.
به یادی دوو تێكۆشه‌ری نه‌ترس و، دوو به‌رپرسی لێهاتوو و، دوو كادری سیاسیی و نیزامی حیزبه‌كه‌مان ، شه‌هید كاك عه‌بدوڵڵای شه‌ریفی و شه‌هید كاك خدره سوور. له یه‌كه‌م مانگی هاوینی ساڵی 1368ی هه‌تاوی دا كه له ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌حاڵی جه‌وله‌یه‌كی سیاسیی نیزامی دابووین، رۆژێك له‌و رۆژانه چووینه بناری كێوی مه‌یدان ئه‌سته‌ر.
لەو کات‌و ساتەدا کە ئێمە لە مەیدان ئەستەر بووین، ئێستا رنووی به‌فر به كوێستانه‌كانه‌وه ما بوو، ئێمه ده‌سته‌یه‌ك به مه‌به‌ستی دیده‌وانی چووینه سه‌ر به‌نده‌نی مه‌یدان ئه‌سته‌ر كه به سه‌ر گوندی بێهه‌نگوین و چەند گوندی دیکە دا ده‌یڕوانی.
ده‌مه‌و چێشته‌نگاوى ئه‌و رۆژ كه چاومان لێ‌كرد دیتمان سوارێك له بناری مه‌یدان ئه‌سته‌ر به رووی بێهه‌نگوین دا دێت.
كه ئه‌وه‌م دیت، تاوم دایه دوربین و لێم روانى، دیتم شه‌هید خدره سووره. ناسیم و زانیم كه هێزی پێشه‌وا له‌و ده‌ورو به‌رەن. له‌و كاته دا كه هه‌ر وا لێم ده‌ڕوانی ، دێتم له لای شوانێك لایدا . هاورێیانی ئێمه سیگاریان پێ نه‌ما بوو، گوتیان بۆ نه‌چینه لای كاك خدر و كه‌سێك بۆ سیگاران بنێریته بێهه‌نگوین. به دوای ئه‌وه دا به‌كره ئاسیناوه‌یی و نه‌فه‌رێكی دیکە کە ناوه‌كه‌م له یاد نه‌ماوه، ناردمانن بۆ لای كاك خدر، به‌كره كه گه‌ڕایه‌وه گوتی كاك خدر گوتوویه‌تی وه‌ڵا منیش هه‌ر سیگارم لێ بڕاون و هاتووم تا كه‌سێك په‌یدا بكه‌م و بینێرم بۆ سیگاران و خه‌متان نه‌بێت په‌یدایان ده‌كه‌م و مادام له‌و ده‌وره‌ن ئێوارێش یه‌كتر ده‌گرینه‌وه.
ئه‌مشۆ كه له سه‌ر فه‌یسبووك وێنه‌ى كاك خدر و كاك عه‌بدوڵڵای شەريفى م دێت، ده‌موو ده‌ست ئه‌م رۆژه‌م بیر هاته‌وه و كه‌وتمه بیری ئه‌وه كه هه‌ر چه‌ند به كورتیش بێت شتێك له سه‌ر ئه‌و دوو نه‌مره بنووسم. هه‌زار سڵاو له رووحی پاكی ئه‌ودوو پارتیزانه نه‌ترسه.
جگه له‌وه‌ش ئێواره‌ی ئه‌م رۆژه كه له گه‌ڵ هێزی پیشه‌وا یه‌كمان گرت و ده‌مانهه‌ویست به‌ره‌و دۆڵی خاڵه‌باد و جانداران برۆین، له نزێك رێی ئه‌و نه‌ویایه‌یی كه بۆ لای شارستێنی پیرانشار ده‌ڕوات چاوم به كاك عه‌بدوڵڵای شه‌ریفی كه‌وت که به‌ره‌و لای پیاوێكی پیر و كورته باڵا ده‌چوو. له‌و كاته دا له یه‌كێك له ره‌فیقه‌كانم پرسی ئه‌و كابرایه ناناسی. له وه‌ڵام دا گوتی : ئه‌وه باوكی كاك عه‌بدوڵڵای شه‌ریفی_ه و رێژیم وازی لێ ناهێنێ و هه‌میشه بانگی ده‌كه‌ن و ئه‌زیه‌تی ده‌كه‌ن . كه ئه‌وه‌ی گوت، زۆرناره‌حه‌ت بووم و ئیستاش ئه‌م رۆژه‌م له یاد نه‌چۆته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش كه ئه‌مشۆ وێنه‌ی شه‌هید كاك عه‌بدووڵای شه‌ریفی و كاك خدرە سوورم دیت وێنه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی ناوبراو و باوكىم هاته‌وه به‌رچاو كه چۆن به گورجی بۆ لای باوه‌كە خۆشه‌ویست و پیره‌كه‌ی ده‌چوو. یادی شه‌هید عه‌بدوڵڵا و باوكه له‌خۆبوردوه‌كه‌ی به خێر بێت و مردن و نه‌مان و روو ره‌شى بۆ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی، رێكه‌وتی 7/1/ 1392ی هه‌تاوی