گه‌وره‌ترین کێشه‌مان سه‌رکرده سیاسیه‌کانمانن. مێهدی
سەرکردەکانمان هه‌موو به گشتی دژی یه‌کن هه‌ر له شه‌خسێکی ده‌سه‌ڵات‌داره‌وه تا ده‌گاته حیزب هه‌مویان بیر‌و به‌رنامه‌یان جیاوازه، تەنانەتا له ناو حیزبه‌کانیشدا چه‌ندین که‌سیان پێچه‌وانه‌ی فیکر‌و ئایدلۆژیای سه‌رکرده‌کانیانن. هەر بۆیەشە به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌یان بۆ ڕزگاری و کارکردن و بۆ گرتنی کون و که‌له‌به‌ره‌کانی میلله‌ت پێ نیه و له به‌رخاتری پله و پایه و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ده‌خه‌نه ژێر پێوه.
هه‌ر کامەیان به جۆرێك هه‌وڵ ده‌دات که ئه‌و وڵاتانه که چاویان بڕیوه‌ته خاکه‌که‌مان ڕازیان بکا، ئەو کارەیان بۆ ئەوەیە کە نه‌وه‌ك نارازی بوونی دوژمنان و داگیرکەران ببێته هۆی لە دەستدانی دەسەڵات و ئه‌و پله‌یه که قۆرخیان کردووه بە بۆچوونی من دەبێ سه‌رکرده‌یه‌ك حوکمڕانی وڵات بکات که به‌رژه‌وه‌ندی هیچ تیره و گروپێك پێشێل نه‌کات و به چاوێک هه‌موو ڕه‌نگه‌کان ببینێت و مافی هه‌موو که‌سێك بپارێزێت به بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و هەروەها دیموکراتیه‌ت به‌رقه‌رار بێت و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه کۆتایی پێ بهێنرێت، تاکڕه‌وی له ناو ببرێت و گشت بریاره‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانێکی ئازاد و نوێنه‌ری میلله‌ت تاوتوێی هه‌موو بڕیاره‌کان بکات، تا چه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته یان به پێچه‌وانه‌وه بۆیه هه‌رگیز له گه‌ڵ ئه‌م به ناو سیاسه‌تمه‌دارانه دانیم که ئه‌م خاکە بچوکه‌ی کوردستانیان پارچه پارچه کردوه و ئاستی خه‌ڵکیان تێکداوه هه‌نێدێک گەیشتوونە ئاسمان و هه‌ندێک له ژێر زه‌مین گیریان کردووه، بۆیه ئه‌م کێشه‌یه حه‌کیمی پێویسته که چۆن ئه‌م ته‌رازوه یه‌کسان بکاته‌وه.
مێهدی