ئێران لە باری ئێعدام کردنەوە، لە دونیا دا بە دەرەجەی دووهەم و لە خاوەرمیانە دا بە دەرەجەی یەکەم دێت.

بە پێ تازەترین راپۆرتی رەێکخراوی نەتوەیەکگرتووەکان وا دەردەکەوێت کە رادەی ئێعدامەکانی ساڵی ٢٠١٢ زائینی لە ئێران چوار بەرانبەری ئێعدامەکانی عەرەبستانی سەعوودی بووە.

بەپێ ئەو سەرچاوە ٩٩ دەرسەدی ئێعدامەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست لە نێوان چوار وڵات دا بە رێوە دەچن، ئەوانیش ئێران، عەرەبستانی سەعودی،عراق و یەمەنن.

لە نێو ئەو چوار وەڵاتە ئینسانەکان لە سەر ئەو چەند شتانەی خوارەوە ئێعدام دەکرێن.

کفر، دزی، تەجاوەزی جنسی،کوشتەنی کەسێک بە دەستی کەسێک، خەباتی چەکدارانە بە دژی نیزام، ئەندام بوون لە رێکخراوەیەک دا، نوسین و بڵاوکردنەوەی نوسراوەی سیاسی و تەبلیغات بە دژی نیزام، کرین و فرۆشتنی موادی موخەدیر. ئەوە لە راپۆرتەکە دا هاتووە کە من وەکوو خۆم ئەوانەم زۆر پێ کەمە، لانیکەم، ئەدی ساڵیانە بە هەزاران کۆڵبەرو کاسبکاری کورد لە سەرچی دەکوژرێن.

لە راپۆرتەکە داهاتووەکە لە باری ئێعدامەکانەوە، ئێران لە خاوەرمیانە دا بە دەرەجەی یەکەم و لە دوونیاش دا لە دوای چین دێت کە بە یەک ملیاردو سێسەد ملیۆن نەفەر سەرژمێر دەکرێ.

راپۆرتە کە دەڵێت لە دوای چین و ئێران، عەرەبستانی سەعوودی و ئەمریکاو عراق ، زۆرترین ئێعدامیان تێدا کراوە. بە پێی ئەو راپۆرتە لە ساڵی ٢٠١٠٢ زائینی دا بە ترتیب لەو وەڵاتانە زیندانی ئێعدام کراوەن.

١ ـ چین

٢ ـ ئێران

٣ ـ عراق

٤ ـ عەرەبستان

٥ ـ ئەمریکا

٦ ـ یەمەن

٧ ـ سودان

٨ ـ ئەفغانستان

٩ ـ گامیبیا

١٠ ـ ژاپۆن

١١ ـ تایوان

١٢ ـ فەلەستین

١٣ ـ سۆمالی

١٤ ـ کوورەی شمالی

١٥ ـ بلاروس

١٦ ـ بووت سونا

١٧ ـ ئامارات

١٨ ـ پاکستان

١٩ ـ هیند

٢٠ ـ بانگلادێش.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لانیکەم ٣١٤ نەفەر لە ساڵی رابردوودا لە ئێران ئیعدام کراوەن. لە بەرانبەری ئەو رەقەمەی ئێران دا لە عەرەبستان ٧٩ کەس ئێعدام کراوەن. هەر چەندی لیست و ناوی ئێعدام کراوەکان لە ئێران قەت بە دەقیقی بڵاو نەکراوەتەوە و بڵاو ناکرێتەوە، رادەی کوشتەن و بێ سەرو شوێن کردن لە ئێران هێندە بەر بڵاوە کە غەیری قابیلی کۆنترۆڵە. رۆژانە دەزگای ئیتلاعات لە ئێران بە سەدان کەس دێرو دەوێدا دەکوژن و جەنازەکانیان بێ سەرو شوێن دەکرێن و قەت جارێکیش باسیان ناکرێ، بەو شێوە زەحمەتە بتوانی دەقیق بڵێی رادەی ئێعدامەکان لە ئێران چەندە.

ئەحمەد شەهید نوێنەری مافی مرۆ‌قی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پێوەندی دەگەڵ ئێران دا لە ئاخرین راپۆرتی خۆی دا دەڵێت، ئاماری دەقیقی ئێعدام کراوەکان روون نیە، بەڵام رادەی ئێعدام کراوەکان دەگاتە ٤٨٩ نەفەر.

هادی قائمی ڕێکخەری کەمپینی مافی مرۆڤی سازمانی ملل، سەبارەت بە ئێران دەڵێت، موشکیلە ئەوەیە کە لە ئێران دا شەفافیەت وجوودی نیە؟ و بە‌شی زۆری راپۆرتەکان و کاری دادگاکان بە بێ لێکدانەوە و بەپەلە بریاریان لە سەر دەدرێ.

دادگاکان هەر چەند رۆژ درێژە دەکێشن و ئەو کەسانەی بە هەر تاوانێک گیراون و گیانیان لە بەر تیغی مەرگ و سێدارە چاوەروانیان دەکات، بە هیج جۆر ئیجازەی دیفاع لە خۆکردنیان پێ نادرێ و ناشتوانن وەکیل بگرن و بەشێوەیەکی قانوونی دیفاعیان لێبکرێ.

سەبارەت بەو خاڵە کاربەدەستانی ئێران دەڵێن،٨٠ دەرسەدی ئێعدام کراوەکان لە سەر موادی موخەدیر بوون و لە فەزای ئازاد دا و بە بریاری قازی ئێعدام کراوەن.

ئەحمەد جوادی لاریجانی بەرپرسی ستادی مافی مرۆڤ لە قوەی قەزاییەی کۆماری ئیسلامی لە رابردوو دا گووت بووی، ئێمە لە ئێران ئێعداممان هەیە، بە تایبەت سەبارەت بە موادی مووخەدیر، سزامان هەیە، بەڵام هیچ کەس لە ئێران بەبێ نەزەری قازی دەست بەسەرو دادگای و مەحکووم ناکرێ.

هەموو پەروەندەکان لە لایەن قازیەوە، بەررەسی دەکرێن و تا حووکمی قەتعی قازی لە سەر پەروەندەکان نەبێ هیچ کەس سزا و ئێعدام ناکرێ.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و دژبەرانی ئێعدام دەڵێن، ئەو کارە بە روون و ئاشکرا حەقووقی ژیانی ئینسانەکان پێشێل دەکات و رێگرە لە سەر رێگاری پارێزەران و پشتیوانانی مافی مرۆڤ، ئەوان سوورن لە سەر ئەوەی کە ئەو سزاە غیرە ئینسانیە، دەبێ بە تەواوی لە چوارچێوەی قانوونی قەزای هەموو وەڵاتەکان دا دەرهاوێژرێ و مادەیەکی دەستووری بە ناوی ئێعدام نەمێنی و مادەیەکی تری لە شوێن دانەرێ.

هادی قائمی دەڵێت، خاڵێکی دیکەی بەرخورد بە موادی موخەدیر ئەوەیە. بۆچی هیچ کات ناوی کارتێرە گەورەکان و ئەو کەسانەی بەردەوام ئەو مادە ماڵوێرانکەرە دەفرۆشن و بڵاوی دەکەنەوە، دەگەڵ لیستی ئێعدام کراوەکان نیە. تەماشا کەن چەندین کەس لەو پێوەندیە دا ئێعدام کراوەن، بەڵام هەر ساڵەش ئیستیفادە کردەن لەو مادە چۆتە سەرتر، کەوایە ئێعدام ناتوانێت وەڵامدەری ئەو گیروگرفتە گەورە بێت کە بەرۆکی خەڵکی گرتووە و سەرانی حکوومەتیش خۆیان بەردەوام خەریکی ئەو کارەن.

سازمانی ملل دەڵێت بەبێ وەڵاتی چین، لە ساڵی ٢٠١٢ دا ٦٨٢ نەفەر ئێعدام کراوەن، کە نیسبەت بە ساڵی ٢٠١١ دوو نەفەر زۆرتر بوون. لەو راپۆرتە دا هاتووە وەڵاتی چین یەکەم وەڵاتە لە ئێعدام کردن دا و لەوێش هەر وەکوو ئێران بە هۆی ناروونی و بەر بڵاوی ئێعدامەکان زەحمەتە بتووانی بە دەقیقی بڵێی رادەیان چەندە.

هەر ئەو راپۆرتە دەڵێت رادەی ئێعدام لە عێراق ساڵی رابردوو، دوو بەرابەر بووە. سازمانی ملل دەڵێت ١٤٠ وەڵات لە دوونیا دا مادەی قانوونی ئێعدامیان هەڵگرتووە، بۆ نموونە تورکیە لە بن دەستی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ئەو برگەی لە قانوونی قەزای تورکیە دەرهاویشت.

برایان ئوانیز” بەرپرسی کەمپینی سرینەوەی سزای ئێعدام لە سازمانی ملل دەڵێت، نیزیک بە تەواوی وەڵاتانی دوونیا بەو نەتیجە گەیشتوون کە سزای ئێعدام نەوعێک پێشێل کردەنی مافی مرۆڤە و ئەو سزایە هیچ کاریگەری لە سەر کەم کردنەوەی تاوانەکان نیە، ئەوان خۆیان شاهیدن لە ئەمریکا.

بەو بۆنەوە ئێستا لە هەموو وەڵاتانی دوونیا ئەو کۆمیتە کار دەکات بۆ ئەوەی دەسەڵات نەدەن بە حکوومەت کە زیندانیەکان ئێعدام بکەن. بەو شێوە رادەی ئێعدامەکان لە دوونیا دا دێتە خوارێ.

لەو راپۆرتە دا هاتووە کە چەند ساڵ لەمەوە بەر ٢٨ وەڵات سزای ئێعدامیان تێدا بەرێوە دەچوو، بەڵام ئێستا تەنیا لە ٢١ وەڵات دا قانوونی ئێعدام هەر ماوەو زیندانیان ئێعدام دەکەن.

بە پێ ئەو راپۆرتە ساڵی رابردوویی زائینی دا تەنیا لە یەک وەلایەتی قارەی ئەمریکا ئێعدام بەریوە چووە، لەو ئەیالەتە دا ٤٣ کەس ئێعدام کراوەن. لە ئەمریکا لە ٩ ویلایەت قانوونی ئێعدام هەر ماوە و لە ١٧ ویلایەتیش هەڵگیراوە. ئەو ئێعدام کراوانە، زۆرتر سەر بە کەمە نەتەوەکان بوون، و رەشپێست بوون.

بۆ نووسینی ئەو بابەتە کەڵک لە رپۆرتی سازمانی ملل بە زمانی ئاڵمانی و بەشی فارسی بی بی سی وەرگیراوە.

ئامادەکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە. سویس.