بۆ سایتی هه‌میشه سه‌ر سه‌و‌ز و سه‌رفه‌رازی گیا‌ره‌نگ. عەلی باڵەکی

به بۆنه‌ی ده سال ده‌ست به‌کار بوونی ماڵپه‌ری گیا‌ره‌نگ پر به دڵ پیرۆزبایی ده‌که‌م له به‌رێوه‌به‌رانی و هیوای به‌ر‌ده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی هه‌رچی زیاتر بۆ سایتی گیا‌ره‌نگی سادق و پاک له هه‌موو بواره‌کا‌ندا بۆ به ئاوات ده‌خۆازم. سایتی گیا‌ره‌نگ له ماوه‌ی 10 ساڵ له کار و تێکۆشانی خۆیدا یەکێک له‌و ماڵپه‌رانه بووه که به بێ فه‌رق و جیاوازی هه‌موو بابه‌تێکی به بیروبۆچوونی جیاوازیشەوە بڵاو کردۆته‌وه به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆی خۆی پاراستوه.

من پێموایه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بیرو ئه‌ندیشەی به‌رێوه‌به‌رانی سایتی گیا‌ره‌نگ به تایبه‌تی کاک حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی که له‌و باره‌یه‌وه جێگا په‌نجەی دیاره و زه‌حمه‌ت و ماندو بوونێکی زۆری کیشاوه بۆ به‌رده‌وام بوونی سایتی گیا‌ره‌نگ له کار و تێکۆشانی دا.

من پێموایه ساتیی گیا‌ره‌نگ زۆر له‌وه زیاتر تاریف هەڵده‌گرێ که من بتوانم حه‌قی خۆی پێبده‌م ته‌نیا له کۆتایی دا هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌رازی هه‌رچی زیاتری بۆ به ئاوات ده‌خۆازم و سڵاۆ ده‌نێرم بۆ سایتی به ئه‌خڵاق و به پرنسیپی گیا‌ره‌نگی سه‌ربه‌رز،

عەلی باڵەکی