تەمەنی زێرینی گیارەنگ، هەموو کات بەهاری و لە گەشەدا بێت ! مەجید ئەلیاسی

پیشەی رۆژنامەگەری کوردی خاوەن مێژوویەکی زۆر کۆنە و رابردوویەکی پر لە شانازی و رووناکی بۆ خۆی لەو بوارەدا تۆمار کردوە. ماڵپەری خۆشەویستی گیارەنگ بۆتە درێژەدەری ئەو رێگا پیرۆزە. لەم کاتەدا کە بە سەردەمی زانست و تکنولوژیا ناسراوە، زۆر پێوێستە رووناکبیرانی کورد هەموو هەوڵ و تێکۆشانیان بخەنە گەر کە لە کاروانی رۆژنامەگەری مودێرن بە جێ نەمێنن و ئەزموونەکانی رابردووش کە زۆر گرانبهایە دەوڵەمەندتری بکەن. ماڵپەری هەمیشە سەرسەوزی گیارەنگی کٶڵنەدەر، یەکێک لە بە ناوبانگترین ماڵپەرەکانی ئەم سەردەمەی کوردستانە کە بە هۆی راست بێژی بەرێوەبەرانی‌یەوە بۆەتە جێگای متمانەی خەڵک و جێگای خۆی لە نێو دڵی خوێنەراندا کردوەتەوە. ماڵپەری گیارەنگ لە ماوەی تەمەنی خۆی دا خزمەتێکی بەرچاو و شیاوی بە رۆژنامەگەری کوردی کردووە. بۆ نموونە لە هەواڵ، فەرهەنگی، کلتووری، نەتەوەیی، ناساندنی شووناسی کوردی، ناساندنی جوغرافیای کوردستان و… ئەگەر چاوێک بە مێژوو و ئارشیڤی ساڵەکانی پێشووی گیارەنگ دا بخشێنین باش بۆمان دەردەکەوێ کە ئەم ماڵپەرە جوانە چ خزمەتێکی باشی لە هەموو بوارەکاندا بە کۆمەڵگای کوردستان کردوە.بەرفرە بوونی گۆشەکانی گیارەنگ و تازەکردنەوەی دەسکەوتێکی گەورەی دیکەیە بۆ ئەم ماڵپەرە جوانە.

هیوادارم کە ساڵی داهاتوو ساڵی رووخانی رێژیمی ترۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و یادی پیرۆزی گیارەنگ لە کوردستانی ئازاد دا بکەینەوە و چیتر چالاکوانانی بواری رۆژنامەگەری لە ژیر زەبری هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوارەی هەندەران نەبن.

پیرۆزبایی لە بەرێوەبەرانی ماندوونەناسی گیارەنگ دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازم و ئاواتەخوازم هەموو کات هەر لە سەرکەوتن و گەشەدا بن .

مەجید ئەلیاسی