شه‌ڕی گروپه مافیاییه‌کانی رێژیمی ئیسلامی وهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار. لوقمان زه‌هرایی
lله ئێرانی به‌ڵا لێدراوی ژێر ده‌ستی ئاخونده ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، دیسان بازاری به ناوهه‌ڵبژاردنی ده‌وری یازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری رێژیمه‌که‌یان گه‌رمه وراگه‌یاندنه‌کانی رێژیم خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆوده‌له‌سه وپروپاگه‌نده بۆ رێژیمه‌که‌یانن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌رجۆرێک بێ خه‌ڵکی داماو و بێ به‌ش له ماف وئازادی به هه‌موو چین وتوێژه‌کانه‌وه به‌رنه سه‌رسندوقه‌کانی ده‌نگ دان وده‌نگیان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له مێدیکانی رێژیمه‌وه مه‌شروع بوونی نیزامه‌که‌یان به دۆست ودوژمن بسه‌لمێنن وبه قه‌ولی خۆیان یه‌کگرتوویی خه‌لکی ئێران له گه‌ڵ رێژیمه‌که‌یان نیشان بده‌ن و” مستێکی توند له دمی ئیستکباری جیهانی وئیسرائیل بده‌ن ”.
عه‌لی خامنه‌یی زۆری بۆگرینگه که هه‌ڵبژاردن له کات وساتی دیاری کراودا به‌رێوه‌بچێ وبۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش که‌تۆته خۆ و راست وچه‌پ فه‌رمایشتان ده‌فه‌رمێ و سالی 1392 ی هه‌تاوی ناو ناوه ” حه‌ماسه‌ی سیاسی” وله قسه‌کانی دا ده‌لێ ” چونکه گه‌لی ئێران خۆبه‌ده‌سته‌وه نادا‌و ته‌سلیم نابێ، سه‌رۆک کۆماری داهاتوو ده‌بێ له به‌رامبه‌ر زه‌خت وفشاره‌کانی بێگانه‌کان رابوه‌ستێ وده‌بێ که‌سێکی نه‌ترس وئازاوخۆڕاگر بێ ومه‌یدان چۆل نه‌کا”. ئه‌و قسانه‌ی خامنه‌یی به مانای ئه‌وه‌یه که هه‌ر له ئێستاوه دیاری کردووه که کێ ده‌بێ ببێ به سه‌رۆک کۆمار وئه‌و که‌سه پێش نه‌مایشی هه‌ڵبژاردن دیاری کراوه وخه‌لک پێیان خۆش بێ وپێیان ناخۆش بێ ئه‌و شه‌خسه‌ی که نۆکه‌ر وگوێ له مستی عه‌لی خامنه‌یی بێ له سندوقی ده‌نگدان سه‌ر دێنێته ده‌ر. وه‌کوو ئه‌وه‌ی سالی 1388ی هه‌تاوی که ئه‌حمه‌دی نژادیان به زۆره ملی به سه‌ر کۆمه‌لانی خه‌لكی ئێران داسه‌پانده‌وه وبه توندترین شێوه وڵامی خه‌ڵکی نارازیان دایه‌وه وچی خراپ ونائینسانی نه‌ما نه‌یکه‌ن. نمونه‌یه‌کی بچوک زیندانی که‌هریزه‌ک بوو که سه‌ربازانی رێبه‌روئیمامی زه‌مان، ته‌نانه‌ت ده‌ست درێژی سیکسیان کردبووه سه‌ر کوڕه‌کانیش.
له به‌رامبه‌ر گروپی سه‌ر به وه‌لی فه‌قی، داروده‌سته‌ی دزوگه‌نده‌لی ئه‌حمه‌دی نژادن که له ماوه‌ی نزیک به هه‌شت ساڵ ده‌سه‌لاتداری ناوبراودا به ده‌یان میلیارد دۆلاریان له سه‌روه‌ت وسامانی خه‌لکی ئێران دزیوه وبه فیرۆداوه وبه چه‌ندین دزی گه‌وره‌ی به ده‌یان میلیاردیان لێ ئاشکرابووه، ده‌یانهه‌وێ کاندیدای خۆیان به سه‌رخه‌ڵکی ئێران دا بسه‌پێنن ومل که‌چی ئه‌مرو فه‌رمانی عه‌لی خامنه‌یی وشورای نیگابان نه‌بن وهه‌روا سووک وساده له ده‌سه‌لات وه‌لانه‌نرێن. ئه‌حمه‌دی نژاد که به پشتیوانی عه‌لی خامنه‌یی وبه زۆر دوو ده‌وره به سه‌رکۆمه‌لانی خه‌ڵکی ئێران داسه‌پێندرا، به پاره‌ی زۆروزه‌به‌ندی خه‌ڵکی هه‌ژارو داماوی ئێران سه‌فه‌ری پارێزگاکانی ئێران ده‌کا وپروپاگه‌نده بۆکاندیدای خۆیان وداروده‌سته‌که‌ی ده‌کا وله خۆیه‌ه‌وه واده‌وبه‌لێنی سه‌رخه‌رمان ده‌دا به خه‌ڵک.
ئه‌حمه‌دی نژاد بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌کانی لایه‌نی عه‌لی خامنه‌یی که‌م بکاته‌وه وبه‌رپه‌رچیان بداته‌وه که‌وتۆته له‌قاودانی دزی و فزییه‌کانیان وهه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کا که ئه‌گه‌رحه‌دوحدودی خۆیان نه‌زانن ناوه‌کانیان ئاشکرا ده‌کا و ئابروویان ده‌با.
کورده‌واری خۆمان گوته‌نی، خه‌ریکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لێفه له سه‌ر‌هه‌تیوانه وسه‌ره‌رای گه‌نده‌لی ودزبوونی خۆی وحکومه‌ته‌که‌ی هێرش ده‌کاته سه‌ر دژبه‌رانی وپێیان ده‌ڵی دزوگه‌نده‌ڵ وهه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کا که دزی وگه‌نده‌لیه‌کانیان بۆ” ملت بزرگ ایران” ئاشکرابکا. جه‌ماعه‌تی به ناو ریفۆرم خوازیش که چه‌ندین ساڵه له ده‌سه‌ڵات دوور خراونه‌وه ودۆڕاوی سه‌ره‌کی ئه‌و گه‌مه سیاسیه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، که‌تونه‌ته پروپاگه‌نده کردن که ده‌بێ چالاکانه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بن وخه‌ڵک هان ده‌ده‌ن که به‌شداری هه‌ڵبژاردن بن وداوایان له مه‌حه‌ممه‌د خاتمی کردۆه که هه‌میسان ته‌شریفی بێنیته‌وه وخۆی کاندید بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران ده‌نگی پێ بده‌نه‌وه وببێته‌وه سه‌رۆک کۆمار وئێرانی ئیسلامی له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌ی تێی که‌وتووه ڕزگاربکا.
جۆرێک باسی خاته‌می ده‌که‌ن، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ناجی ڕزگاری خه‌ڵکی ئێران بێ وهه‌موو گرێ کوێره‌کانی رێژیمی مه‌لاکان به ده‌ستی ئه‌و بکرێته‌وه. هه‌شت ساڵ سه‌رۆک کۆماری خاتمی وداروده‌سته‌که‌ی که خۆیان به ” ریفۆرمخواز” پێناسه ده‌که‌ن ده‌ری خست که ته‌نیا مه‌به‌ستیان مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات دایه وده‌نا ئه‌وه‌ی بۆیان گرینگ نه‌بێ مافه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێرانه. ئامانجی ریفۆرم خوازه‌کان چ له کاتی ده‌سه‌لاتداریان وچ ئێستا که بێ ده‌سه‌لاتن، به‌شداری وبوونیان له ده‌سه‌لاتدایه وئامانجی سه‌ره‌کیان پاراستنی رێژیمی مه‌لاکانه وهیچی تر.
ئه‌گه‌رهه‌ڵبژاردن وده‌نگی خه‌ڵک بچوکترین کاریگه‌ری هه‌با، رێژیمی ئیسلامی ده‌با چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یان ئال وگۆری به‌سه‌رداهاتباو یان رووخابا و نیزامێکی دێموکراتیک جێگای گرتباوه. ده‌نگ له کۆماری ئیسلامی دا ته‌نیا بۆ پاراستنی ئه‌و رێژیمه بووه و رێژیمی مه‌لاکان به وه‌رێ خستنی شانۆی هه‌ڵبژاردن پروپاگه‌نده‌ی زۆری پێوه ده‌کا، چ بۆ ناوخۆ وچ بۆ ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی نیشان بدا که رێژیمه‌که‌یان له ئێستاش دا وسه‌ره‌رای گه‌مارۆکانی ئابوری وماڵی نێونه‌ته‌وه‌ی وسه‌ره‌رای ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌ی که ئێرانی تێکه‌تووه وژیانی خه‌ڵکی هه‌ژاروداماوی به هۆی گرانی وبێکاری تووشی کاره‌سات کردووه، هه‌روا خۆشه‌ویستی خه‌لکی ئێرانه وخه‌لک وه‌کوو پێشوو له پشت نیزام وسیاسه‌ته‌کانی راوه‌ستاون.
ده‌یانهه‌وێ وانیشانی بده‌ن که گه‌مارۆ ئابوریی ومالییه‌کانی رۆژئاوا هیچ کاریگه‌ریان له سه‌ر ژیان وگوزه‌ران ورووحیه‌ی خه‌لک دانه‌ناوه وئه‌وان قورس وقایم له دژی ئامریکا وئیسرائیل راوه‌ستاون وئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی نیزام وئیسلامن. هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریش له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری رێژیمی مه‌لاکان له به‌ر نه‌بوونی کۆده‌نگی وسیاسه‌تێکی شه‌فاف وروون وستراتیژی رووخانی رێژیم یارمه‌تیده‌ری ئه‌وه‌بووه که هه‌موو جارێ ده‌سه‌لاتدارانی تاران به سه‌ر قه‌یرانه‌کان دا زال ببن وئه‌وه‌ی ئامانجیانه له هه‌ڵبژاردن و بردنی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان به سه‌رکوتوویی جێ به جێێ بکه‌ن. هه‌موو جارێش ئه‌وه‌ی له‌و نێوه سه‌ری بێ کڵاو ماوه‌ته‌وه ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری رێژیم بووه که خۆشیان نازانن چیان ده‌وێ. ماوه‌یه‌که دروشمی ” هه‌لبژاردنی ئازاد” که‌وتۆته سه‌ر زاران وبه‌شێک له دمراسته‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری پروپاگه‌نده‌ی پێوه‌ده‌که‌ن وگۆیا ده‌یانهه‌وێ ئاخونده ده‌سه‌لاتداره‌کانی تاران ناچاربکه‌ن که مل بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ڕابکێشن ورێژیم له‌ورێگایه‌وه به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و رێفورم هه‌نگاوباوێ.
یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌و دروشمه، واته هه‌ڵبژاردنی ئازاد که له لایه‌ن ژوماره‌یه‌ک له که‌سانی سه‌ر به لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ، هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له ده‌ستی قه‌ومی حاکم، واته فارسه‌کاندا دایه وئه‌وان له‌ور ێگایه‌وه ده‌یانهه‌وێ که بیرۆکه‌ی رووخانی رێژیم له هه‌ل ومه‌رجی ئێستا دا که کۆماری ئیسلامی رووبه‌رووی ئامریکا ورۆژئاوا بۆته‌وه جێ به جێ نه‌کرێ. هۆیه‌کی دیکه‌ی هێنانه به‌رباسی ئه‌و دروشمه وه‌پشت گوێ خستن وکه‌م ره‌نگ کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێراندایه، چونکه به‌شی هه‌ره زۆری رێکخراو وکه‌سانی سه‌ر به قه‌ومی حاکم باوه‌ریان به ئێرانی فره نه‌ته‌وه وفره‌زمان نیه و هه‌موویان دژی سیستمی فیدرالی بۆ ئێرانی دوای کۆماری مه‌لاکانن وبه ئاشکرا دژایه‌تی ده‌که‌ن وده‌لێن فێدرالی ئێران به‌ره‌و دابه‌ش کردن ده‌با وبۆ ئێران ناگونجێ.
له یه‌ک که‌لام دا هێنانه به‌رباسی دروشمی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ناوه‌رۆک دا شتێکی بێ مانایه وهیچ کاریگه‌ری له سه‌ر رێژیم و وه‌زعیه‌تی سیاسی کۆماری ئیسلامی نیه وده‌کرێ بکوتری ئاسته‌نگێکه له به‌رده‌م ئه‌و رێکخراوانه‌ی که باوه‌ریان به رووخانی رێژیمی مه‌لاکان هه‌یه ونه‌ک به رێفۆرمی ئه‌و رێژیمه. مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ که پێویسته کوردی رۆژهه‌لات له خۆی بپرسێ ئه‌وه‌یه که به‌راستی به‌شداری کردن ونه‌کردنی کوردی ڕۆژهه‌لات چ کاریگه‌ری له سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری رێژیمی مه‌لاکان هه‌یه؟ سه‌رۆک کۆماری داهاتووی رێژیمی مه‌لاکان چ له لایه‌نی عه‌لی خامنه‌یی بێ وچ له داروده‌سته‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد وچ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له لایه‌نی به‌ناو رێفۆرم خوازه‌کان بێ، ده‌توانێ چ خێروبێری بۆ کوردی رۆژهه‌لات هه‌بێ؟
کوردی رۆژهه‌ڵات پترله 30 ساڵه به دڵخوازی خۆی یان به زۆر بووبێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری بووه و به‌راستی ده‌سکه‌وتی له‌وبه‌شداربوون و ده‌نگدانه چ بووه وچه‌نده ئه‌و سه‌رۆک کۆمارانه‌ی کۆماری سێداره کوردستانیان له پرۆژه ئابوریه‌کانی حکومه‌ته‌کانیان دا به‌شدار کردووه وچه‌نده بودجه‌یان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه وگه‌شاندنه‌وه وبه‌ره‌و‌پێش بردنی ئابوری کوردستان دیاری کردوه وچه‌نده هه‌ولیان داوه له جیاتی به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئه‌منیه‌تی ونیزامی له سه‌ر رۆژهه‌لاتی کوردستان ژیانی خه‌لکه‌ی بگۆرن و کارێک بکه‌ن که خه‌ڵک ئه‌و رێژیمه به هی خۆیان بزانن؟ سه‌رۆک کۆماره‌کانی کۆماری سێداره تاکوو ئیستا چ گولێکیان له سه‌ری خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان داوه به خاته‌میشه‌وه؟
ئه‌گه‌ر چونه سه‌رسندوقی ده‌نگدان وده‌نگ دان هیچ ئاکام وده‌سکه‌وتی ئه‌رێنی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک وتاکه‌کانی کۆمه‌لگا نه‌بێ، ئه‌ی ده‌نگ وبه‌شداری کردن له ده‌نگدان دا له پێناوچی دایه؟ ئایا کۆمه‌لانی خه‌ڵکی ئێران به گشتی وگه‌لی کورد له رۆژهه‌لات به تایبه‌تی هه‌تاکه‌ی ده‌یانهه‌وێ به چونه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان خۆیان هه‌ڵخه‌له‌تێن وته‌مه‌نی رێژیمی مه‌لاکان درێژتر بکه‌نه‌وه؟
لوقمان زه‌هرایی
27.4.2013