بۆ ماڵپەڕی گیاڕەنگی ماندوونەناس. حەسەن حاتەمی

بەبۆنەی تێپەڕینی دەیەی یەکەمی مۆمی تەمەنی ماڵپەڕی گیارەنگ، چەپکەگۆڵی خۆشەویستی و ڕیز و وەفا بۆ بەڕێز کاک حەمەڕەسووڵ، شلێر خانم و هەموو ئەو کەسانەی ئاسانکاری بۆ بەڕێوەچونی ئەو ماڵپەڕە ماندوونەناسە دەکەن. هاتنە نێو دەیەیەکی دیکەی خزمەتی گیارەنگ بە زانیاری و میدیای ئینترنێتی، جێی خوشحاڵی و دەسخۆشییە. من بۆ زۆر زانیاری و ئاسانکاری بۆ دەسراگەیشتن بە لێکدانەوەی هەواڵ و مەتڵەبی بەنێوەرۆک و جۆراوجۆر، رۆژانە و بەردەوام سەردانی ئەو ماڵپەڕە خزمەتکارە دەکەم و زۆری چێژ لێوەردەگرم. ئومێدی سەرکەوتنی پتر و تەمەن درێژی و بەردەوام بۆ ئەو ماڵپەڕی خۆشەویست و ماندوونەناسە دەخوازم.

حەسەن حاتەمی، ٢٨ ی ئاوریلی ٢٠١٣