دێموكراسیخوازه‌كانی دوێنێ و پاوه‌نخوازه‌كانی ئه‌مڕۆ. نووسین: ئایه‌ت مرادی فه‌ر
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك به درێژایی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بده‌ینه‌وه نه‌هامه‌تی و كوێره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌م مێژووه تاڵه به‌رۆكی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به قه‌د نه‌ته‌وه‌ی زوڵم لێكراوی كوردی نه‌گرتووه و، هه‌ر له ئه‌نفال و ره‌شه‌كوژییه‌وه، تا گوندسووتان و جینۆساید‌كردن، وه‌ك به‌ره‌كه‌تێك له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه بۆ له نێو بردنی داب و نه‌ریت و ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له هه‌ر چه‌شنه ئامرازێكی دژه نامرۆڤانه ده‌ستی غه‌دریان نه‌پاراستووه. كه‌چی سه‌ره‌ڕای هه‌موو نه‌هامه‌تییه هیچكات داگیركه‌ر نایه‌وێ هندێك پێشكه‌وتن به ولاَتی ئێمه‌دا تێپه‌ڕ بێ و بۆ تێكدانی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش هه‌وڵی جیددی ده‌دا.
دیاره سه‌ره‌ڕای ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی كه پاش ئه‌و هه‌موو قوربانی دانه كه له مێژه هه‌وڵی رزگاری بۆ ده‌درێ و وه‌ك شنه بای ئازادی، گۆشه نیگایه‌كی ولاَتی ئێمه‌ی داگرتووه، ده‌سه‌لاَتدارانی ئه‌مڕوی كورد له باشووری كوردستان، به بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی مێژوو خه‌ریكی مێژوو شێواندن و، بۆ په‌راوێزخستنی جیلی نوێی ئه‌مڕۆ وه‌ك پاوانخوازێكی سه‌رده‌م به بێ له به‌رچاو گرتنی یاساكانی ولاَت، بۆ وه‌ده‌سته‌وه‌گرتنی یاسای ده‌سنووس كراوی خۆیان هێڵی سوور تێده‌په‌ڕێن و، بیر له دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاَتێكی درێژ ماوه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسی داره بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه ببێته بنه‌مای دروست بوونی ده‌سه‌لاَتێكی دیكتاتوری كوردی له داهاتوودا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خستۆته نێو میدیای كوردییه‌وه، دوا كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌لاَتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ناوبراوه بۆ پۆسته یه‌ك دوای له یه‌كه‌كان، كه ئه‌مه‌ش هیچ یارمه‌تییه‌ك به پێشكه‌وتنی ولاَت دا ناكاو به‌ڵكوو سێمای ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی پاوانخوازچیه‌تی ده‌با. به هێنانه ئارای پرۆژه‌ی یاسای ریفراندۆم به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی بڕیاره پێشێلكارییه‌كان، ته‌نیا ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم قازانج له‌م ده‌سه‌كه‌وته داڕێژراوه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی دیكه‌یه له درێژه‌ی سیاسه‌ته پاوه‌نخوازه‌كانیان به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان كه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كانیان له بیری تێپه‌ڕاندنی هێڵه سووره‌كه دان و وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستان دا بێجگه له‌م دوو هێزه نه‌بێ كه‌س ناتوانێ ولاَت به‌ڕێوه ببات و شایسته سالاری ته‌نیا وه ته‌نیا هه‌ر بۆ ئه‌وانه و هه‌ر له ئه‌وان جوانه. بۆیه لێره‌دا ئه‌ركی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه، له هه‌ر جۆره سنوور به‌زاندنێك له لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌لاَتێكی گه‌نده‌ڵه‌وه به نایه‌كی گه‌وره وه‌لاَم بده‌نه‌وه و، له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به یاسا ته‌سلیمی بڕیارێك نه‌بن كه دێموكراسیخوازه‌كانی دوێنێ ولاَت به‌ره‌و دیكتاتوری و پاوانخوازچیه‌تی به‌رن.
نووسین: ئایه‌ت مرادی فه‌ر