” چرای شەوزەنگ ” جەعفەرکەریمی

هەزاران کانیاو
هەزاران زەمەندی بەر کانیاو
هەزاران وەنەوشەی قراخ جۆبارو

جوانترین سیمای پڕ لە بزە
رێکو پێک ترین هەیکەلی داتاشراو
دەنگی حەزرەتی خانی
تەواوی رەنگەکانی گوێی زەوی
دێنمە بەرچاو
هەموو ساڵێک کە لە نەورۆز نزیک دەبمەوە
بیر لە ڕێبوارانی رێگای نەورۆز دەکەمەوە
هەموو جارێک بڵێسەی ئاگری
بابا گوڕگوڕو بڵێسەی ئاگری
پڕ لە ورەت وەبیر دێنمەوە
دەبمە میوانی شەهیدو
هەنگاو بە بەنگاو دێمەوە لات
تۆ چرای شەوەزەنگی هەموو نەتەوەی کوردی
رێگوزەری سەراسەر مێژووی سەردەمی
لەهەموو کازیوەیەکدا دەنگی پڕ لە سۆزی
نیوەشەوانی چوار چراو
هەموو ڕستەکانی دووڕگەی تەنیایی
لە پانتایی وڵاتی رۆژو
نزیکترین لە خۆرە تاو
هۆ مەشغەڵی دەستی کاوەی ئاسنگەر
تۆ رمبی تیژی بۆ چاوی داگیرکەر
ئەو کات کە چل میلیون جووتیارت لە ئامێز گرتو
لاوێن لاوێن لاوێنی کۆرپەی کۆمارت لە چوارڕێیانی
هەموو وڵات کردە داری ئاوات
هاوڕێی لە گەڵ ئازارەکانت
دێم بەسەر دێم یا پاپەتی وبێ پێڵاو .
جەعفەر/ کەریمی