” زیارەت گاکانی شاری مهاباد “

لە شاری مهاباد و دەورو بەری ئەو شارە هەزارگەلێک هەن کە جار جار دەمی پاش نیوەڕۆ لە رۆژەکانی چوار شەممە خەڵک دەچنە زیارەتی ئەو چاکانە .خودی مەزارەکان خاوەنی جێگەوپێگەی مەزن نین بەڵکوم سادەو ئاسایین .تاقمێک لەو مەزارانە ناسراون خاوەن کەسایەتیەکی دیارن و تاقمێکیش رابوردوو ومێژویەکی رونیان نییە، بە زاراوەی ناوچەکە پێیان دەگرترێ ” چاک وپیر ”

هەروەها ئەو چاکانە زۆر جار لە شوێنی خۆش و دڵگیر یا لە بڵیندایی دروست کراون هەر بۆیە چون بۆ سەر ئەو مەزارانە جۆرێک راهێنان و هەتا رادەیەکیش سەیرو سەفا بووە .

ناوی زیارەت گاکان بریتین لە :

چاکی قوڵقوڵاغ .
چاکی لاچین ، لاچین هەڵکەوتوو لە گوندی لاچین لە رۆژهەڵاتی مهاباد .
چاکی ئەسحابەی سپی ، لە سەر رێگای گوندی وزندەرێ لە باشوری مەهاباد .
چاکی سەیداوا ، هەڵکەوتو لە گوندی سەیداوا لە رۆژهەڵاتی شار .
چاکی مەلا جامی هەڵکەوتو لە مەیدانی مەلا جامی .
چاکی خەزایی ، هەڵکەوتو لە کێوی خەزایی لە باکوری شار .
چاکی مەحمود کان ، لە تەپپەی مەحمودخان .
چاکی خاڵە سورە ، لەناو چووە .
چاکی قۆڕغ ، (تاقەدار )
چاکی خاڵەسەر بڕاوە، لە نزیک فێرگەی شەهید مەلا کەریمی شاریکەندی .
چاکی سوڵتان سەید وێقاز ،(سەعدی وێقاز ) هەڵکەوتی لە نێوان گوندی حاجیاڵی کەندو کولیجە ، ئەو لنانەی کە منداڵیان نابێ دەچنە سەر ئەو چاکە .
چاکی غەوساوا ( شێخ بابە سەعید ) هەڵکەوتو لە گوندی غەوساوا.
چاکی بورهان ( گڵکۆی شێخ بورهان) هەڵکەوتو لە گوندی بورهان .
چاکی حاجی مامیان ، هەڵکەوتو لە گوندی حاجی مامیان .
چاکی شێخزادە سریل ئاوا ، لە گۆڕستانی شار .
چاکی شێخ مەحمودو قسن شێختەها ، لە گۆڕستانی کۆنی شار .
چاکی بابەخەڵیفە ، لە گۆڕستانی کۆنی شار .
چاکی شادەروێش ، لە حەوشەی مزگەوتی شادەروێش .
چاکی پیرێ ، لە گوندی گوێکتەپە لە دەرەوەی مهاباد .
چاکی مەرغون ، لە گوندی زگ دڕاو .
چاکی بابە حەیدەرە ، لە گوندی خوڕ خوڕە .
چاکی سەوزە پٶش ،لە نێوان ترشەکانو حاجی خۆش .
چاکی پیرتەندوور ،لە گوندی خور خوڕە .
چاکی سدیقە شێت ، لە گوندی خوڕ خوڕە .
چاکی بێ دەروازە ،گوندی خوڕ خوڕە .
چاکی چکۆلە ،لە گوندی خوڕ خوڕە .
چاکی شێخ ئەحمەد ، لە گوندی وسوکەند .
چاکی مەلا وسوو ، لە گوندی قۆزلوی سەرێ نێو گەورکان .
چاکی پیر محەممەد بوغدەداغی ، لە گوندی بوغدەداغ لە بۆکان .
ئەو کەسانەی کە روماتیسم یا ژانی لاق یا پشتیان هەیە دەچنە مەزاری پیر محەممەد ( وەرگێڕ : بۆتە دوکتورەکانی بۆکان بازاڕیا ن کەمە .) ئەو مەزارە لە لوتکەی چیایەکدایە هەر کەس بە پێی توانای خۆی مریشک یا کەڵەشێر یا مانگا یا مەڕ لە گەڵ خۆی دەباتە سەر مەزارەکە و سەری دەبڕێ ، خوێنەکەی تێکەڵاوی خۆڵ دەکا وبە شوێنی ژانی لەشیدا دەخشێنێ ،جار جار هیندێک برینی قوڵ هەن هەر لەوێ چاک دەبنەوە و جار جارەش چاک نابنەوە .

سەر چاوە : مێژووی مهاباد : س،م ،سەمەدی

و: جەحفەر کەریمی / سەرکەوت کەریمی / ١٧/ ١/ ٢٠١٣