” یارە جوانەکەم خاکی کوردستان “جەعفەرکەریمی
بە ناوی خاکی پاکی کوردستان
گاوارەی رەمزی خوێنی شەهیدان
ئەو خاکەی لە لام مەزنترینە
بۆ ژیانەوەم روحی شیرینە
وڵاتێک ئاوی دەرمانی دەردە
هەوای ئاوێنەی بێ تۆزو گەردە
شونێک کە وەرزی هەموو رەنگینە
بۆ لەشی مردوودوبارەی ژینە
سەیری مێژوی کە وێنەی کێوەکان
سەر بڵیند دەژین بونە بەرخۆدان
شێعری شاعیری ناسکو رازاوەن
جوتیارو زەوی لێی بونە خاوەن
بڕوانە باخچەی گوڵ و گوڵزاری
دەکرێ بۆ جیهان بکرێ بە دیاری
هاژەی جۆبارودەنگی بولبولان
خوێن دەخاتە نێو دەماری دڵان
حەیرانی هەموو ئەشق و ئەوینە
بیرو باوەڕی سەر چاوەی ژینە
بەیتی کوردوستان ئاوێتەی مێژون
رێ نیشاندەری دەرسی رابوردون
گریلای هەموو رۆڵەی نەبەزن
لە ناوی بەرزی دوژمن دەلەرزن
ژینی لادیی کورد داییم دەهەژێ
بۆ بژیوی ژیان ئارەقە دەڕژێ
خامە خەمینە خاوە خەوشاوە
زمانی قسەی زەوی قەڵشاوە
ناتوانێ باسی کوردوستان بکا
جوانی وڵاتم پێ نیشان بدا
وتەی کۆتایی بۆ نوسەری کورد
بۆ هونەرمەندو بۆ درشت و ورد
لە باسو خواستی داگیرکەرگەرێن
بە رەو ئامانجی وڵات داگەڕێن
کاتی کۆتایی هەناسەی ژینتان
بە کوردی بڵێن وێژەی تەڵقینتان
جەعفەرکەریمی