” دیاری کردنی ناو بۆ منداڵان (ناو لێنان) “

ناو لێنان لەسەر مندال لە زەمانی زوووە دابو نەریتێکی کۆن وهەم رەنگدانەوەی هەستی نیشتمانی ومیللی وئایینی وهەمیش کۆمەڵایەتی . کاتێک کە مندال لە دایک دەبێ پێوستە هەتا دەگاتە رۆژی ” حەوتم ” ناوێکی بۆ دیاری بکردرێ بۆ ئەوەی پێگەو شوێنی ئەو کەسە لە ناو کۆمەڵگادا دیار بێ .

بەڵام بابەتی ناو لێنان بۆ منداڵ هەر وا هاسان نیە ، کەسانی پسپۆڕو شارەزای ئەو بوارە هەر وەها دەرونناس لە سەر ئەو باوەڕەن پەیوەندی کەسایەتی منداڵ وڤاوی منداڵ پەیوەندیەکی چڕو پڕ بە تایبەت بۆ داهاتوی ژیانی ئەو منداڵە لە ناو کۆمەڵگادا. بۆیە ئەرکی مرۆوی دینی، کۆمەڵایەتی دایک وبابی منداڵ دەبی بڕیار بدەن کە ناوێک بۆ منداڵەکەیان دیاری بکەن کە بۆ داهاتوو لە ناو کۆمەڵگادانەبێتە مایەی سەر شۆڕی وئازاری منداڵ .بە تایبەت بۆ منداڵانی کچ ناوێکی پڕ ناوەرۆک ومانادار دەبێ دیاری بکردرێ .

لە رابوردوودا حەول دەدرا ناوی کەسایەتی ئایینی لە سەر مندال دابنێن بەڵام پاش رووخانی رژیمی پادشایی لە ئێران و سەرهەڵدانی ناسیونالیستی خۆربەی خەڵک ناوە کوردیەکان کە لە سروشتدا هەبون یا ناوی گوڵ ، یا ،باڵندە وەکی : گەلاوێژ ،رووناک ،رۆژ ، نەسرین ، پەروین ،سەرگوڵ ، سەرچڵ ،هەتاو ، هەڵالە تەوار ……….یا ناوی ئەدیبان یا شاعیران و هونەرمەندانی وەکو : هەژار ،هێمن .گپران ،یانژی ناودارانی وەکی ، سەلاحەدین ، سارم ، سیامەند ،……..بۆ منداڵ دیاری دەکرا . کاتێک کەسانی بنەماڵە هاوڕا دەبون لە سەر دیاری کردنی ناوی تازە لە دایک بوو ، رۆژی حەوتم خزم و کەسو کار لە دەوروبەری ئەک کۆ دەبونەوە بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ یا شەو، پاشان منداڵەکەیان لە باوەشی پیاوی گەورەی ماڵێ دادەنا گەورەی ئەو ماڵەش ” حەوت ” جار بە گوێچکەی چەپی منداڵەکەدا دەیخوێند بڕێک خاکە قەندی لە زاری منداڵەکە دەکرد و دەیگوت : ناوی تۆم نا……… هیوام وایە مرۆوێکی پاک و باش بی .

لە رابوردوودا مەلایەکئەو کارەی دەکرد بەلام لەو سەردەمەدا گەورەی ئەو ماڵەش دەتوانێ ئەو کارە بکا .لە هێندێک بنە ماڵەداکە ناوی کوردی لە سەر منداڵەکانیان دادەنێن دوای گوتنی بانگ وسەڵا بە گوێچکەی منداڵدا پێی دەڵین ، ناوی شەرعی تۆ …………بە ناوی کەسایەتیەکی ئایینی بەلام بە زاراوەی کوردی ناسنامەی بۆ وەدەگرن .

وەکی هەر رووداوێکی دیکە ناو لێنان لە کۆمەڵگای کوردەواری بی کاریگەر نییە لە رووداوە سیاسیەکان و بزوتنەوەکانی ناسیونالیستی ومیللی لە سەر دەمی ئەو رۆکەدا دەبینرێ کە لە ئیدارەی پەیوەست بە ناو وناسنامە ( ئیدارەی سجیل ) لە هەمبەر ناوی رەسەنی کوردی هەستیاری نیشان دەدەن ودایک وباب مەجبور دەکەن کە ناوی منداڵ بگۆڕن وناوێک دیاری بکەن کە لە لایەن دەوڵەت دیاری کراوە ؟ ئەو کارە بی گومان کاریکیمباش نییە وبە هیچ شیوەیەک جێگای شڕۆوە نابێ .ئەوە مافی هرە کەسیکە کە راشکاوی وبە دڵخواز ناو بۆ منداڵی خۆی دیاری بکا .هەڵبەت رێنمونی کارێکی باشە کە ئەگەر کەسانێک ناوێکی خۆش بۆ منداڵیان هەڵبژێرن وپییان بگوترێ ئەو ناوە ناخۆشە ئەگەر ئەو ناوە بی باشترە ؟ بەڵام داسەپاندنی ناو بەسەر دایک وباب وبۆ منداڵی تازە لە دایک بوو کارێکی قڕێژ ونادروستە .هیوام دارم بەر پرسانی ئیدارەی ناو وناسنامە لەم بوارەدا بە خواندا بچنەوە.

سەرچاوە: مێژووی مهاباد، جەنابی سەید محەممەدی سەمەدی

وەرگێڕانەوەبۆ هەنگوین زمانی کوردی، جەعفەر کەریمی