” کوردستانی خەمڵاو ” جه‌عفه‌ر که‌ریمی

لەندوکانی زەرد ئەستەڕو بێنگوین

شەرمەزارن لای بە خەروار هەنگوین

سپی سەنگ قەندیل روباری نێڵان

بەهەشتی خوایان خستە بن پێیان

یەکشەوە وێڕای دۆڵی بازڕگە

گوڵ گوڵزارن پڕن لە روانگە

داوێنی رەفتە خەمڵاوی شللێر

رازاوە بوکە حەیفە بێ پێ شێل

بۆنی هەڵاڵەو مەندۆکو بیزا

سوێسنەو بەیبونومزرای پڕلەگیا

قاسپەی خاسەکەوخوڕەی کانیاوان

گیانبەخشە تا سەر بۆ کیژو لاوان

لادێی کوردوستان لە چوار وەرزی ساڵ

بۆ گەشتوسەیران دەکا گڕو گاڵ

داگەڕێ خوارێ بۆ ناو شارەکان

کوچە وکۆڵان وتەپکی ناوماڵان

هەر یەک نوسراوەی هەزاران مێژون

گاوارەی کوردن یادی رابوردون

هەرئاوەدان بی ئەی وڵاتەکەم

تٶی تەنیا هیوام تۆی ئاواتەکەم .

جەعفەر کەریمی