به یادی 59 خونچه به ناحه‌ق هه‌ڵوه‌ریوه‌که‌ی شاری شه‌هیدان، مه‌هاباد. لوقمان زه‌هرایی
له یادی 30 ساڵه‌ی ئه‌وکۆمه‌ڵ کوژییه دا. له نیوه شه‌وتێپه‌ڕ بووه وخه‌وله چاوانم زڕاوه. زۆرحه‌ول ده‌ده‌م خه‌وم لێ بکه‌وێ، به‌ڵام بێ سوده. له سه‌رته‌خته خه‌وه‌که‌م دێمه خواروده‌چم بڕێک ئاوده‌خۆمه‌وه وسه‌رێک به ژووری کچه‌کانم کانیاووکازیوه دا ده‌که‌م که وێنه‌ی دوو په‌پوله له باوه‌شی خه‌ودا خه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم مه‌لافه‌که‌یان له خۆیان نه‌کردۆته‌وه.
دیوه‌که‌یان زۆرفێنکه وبۆئه‌وه‌ی به‌ری به‌یانی سه‌رمایان نه‌بێ په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌یان داده‌خه‌مه‌وه وبه بێ ده‌نگی ده‌رکه‌ی دیوه‌که‌یان پێوه‌ده‌ده‌مه‌وه. ده‌رکه‌ی بالکۆنه‌که ده‌که‌مه‌وه و ده‌چمه سه‌رباڵکۆنه‌که وپڕبه سییه‌کانم هه‌وای ساف وبێ گه‌رد هه‌ڵده‌مژم.
له راستیدا رووناکی هه‌وای ده‌ره‌وه هینده‌ی دیکه خه‌وم له چاوان ده‌تارێنێ. پاش ماوه‌یه‌ک ڕامان له سه‌رشه‌قام ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ ژووری دانیشتن ویه‌کسه‌رده‌چم بۆئاشپه‌خانه وهه‌وڵ ده‌ده‌م قاوه‌یه‌ک ساز بکه‌م. له په‌نجه‌ره را چاوێکی دیکه له ده‌ره‌وه ده‌که‌م و وڕه‌ی ماتۆرێک بێ ده‌نگی شه‌وده‌شکێنێ. ده‌چم بۆ ژووره‌که‌ی دیکه و‌له پشت کامپیوتێره‌که‌م داده‌نیشم وبۆ به‌رچاوروونی چرایه‌کی نه زۆر رووناک هه‌ڵده‌که‌م.
له‌وه‌تی له تاراوگه ده‌ژیم وهه‌مووسالێک له گه‌ڵ هاتنی مانگی جۆزه‌ردان ونزیک بونه‌وه له ساڵرۆژی شه‌هید کرانی 59 لاوی مه‌هابادی دا، غه‌م وماته‌م جه‌سته وروحم داده‌گرێ. نه‌ک له به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وانه هاوشاری خۆم بوون، به‌ڵکوو له به‌رئه‌وه‌ی که ژوماره‌یه‌ک له‌وئازیزه له ده‌ست چوانه هاوڕی وره‌فیقی ده‌ورانی منداڵی گه‌ڕه‌ک ومه‌دره‌سه‌م بوون. به ده‌یان بیره‌وه‌ری خۆشم له گه‌ڵیان هه‌بووه وبه ده‌یان جارشه‌ڕه شه‌قمان کردووه.
له بیرم هیندێک جاربۆشه‌ڕه گه‌ره‌ک ڕوومان له مه‌جبورئاوا ده‌کرد وجارێکیان سه‌ری یه‌کیان شکا وبه سه‌ری خوێناوییه بردمانه‌وه ماڵی وبۆ ئه‌وه مه‌سه‌له‌که‌مان ئاشکرا نه‌بێ به درۆکوتمان به‌ربۆته‌وه. ئێستێ که خه‌ریکی نووسینی ئه‌و چه‌ند دێره‌م بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌وخونچه په‌ڕپه‌ڕ بووانه، بیره‌وه‌ره‌یه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مم وه‌کوو فیلمی سینه‌ما به به‌رچاوان دا تێپه‌ڕده‌بن. زۆرباش له بیرمه کاتێک هه‌واڵی دڵ ته‌زێن وسامناکی شه‌هید کرانی ئه‌و ئازیزه له ده‌ست چوانم له رادیوده‌نگی کوردستانی ئێران بیست، له فێرگه‌ی سیاسی ـ نیزامی حیزب له بناری کێوی تالش له نزیک گوندی مه‌زناوێی ئالانی سه‌رده‌شت بووم. له هاورێیانم دوورکه‌وتمه‌وه و دوورله چاوی ئه‌وان فرمێسکی غه‌م وپه‌ژاره‌م ڕشت وبه دڵ وبه کوڵ بۆیان گریام.
ئه‌و شه‌هیده بێ گۆرانه، هه‌رگیزدوای شه‌هید کرانیان ته‌رمه‌کانیان ڕاده‌ستی ئازیزانیان نه‌کرایه‌وه بۆئه‌وه‌ی له شاره‌که‌ی خۆیان ئه‌سپه‌رده به خاک بکرێن ولانیکه‌م سوکنایه‌ک بێ بۆ دلێ دایکی جه‌رگ سوتاویان وبۆ باوکی پشت چه‌ماو وخوشکی ڕه‌ش پۆشیان. به ڕاده‌ست نه‌کردنه‌وه ته‌رمی ئه‌و 59 لاوه به بنه‌ماڵه‌کانیان دا‌غ وغه‌میان سه‌د به‌رابه‌رکردن و دایک و بابی ئه‌وشه‌هیدانه به دایم له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازیزانی له ده‌ست چوویانن که ئای به‌شکه‌م ڕۆژێک یه‌ک به یه‌ک له ده‌رگای ماڵی خۆیان بده‌ن وخۆیان له ئامێزی دایک وباوکیان بهاوێنه‌وه. چاوه‌ڕوانێک پڕله ده‌رد وفرمێسک وئازاری بێ کۆتایی که هیچ دوکتوروده‌رمانێک ناتوانێ چاره‌سه‌ری بکا ئه‌و ده‌رده پڕله ئێش وئازاره.
به‌داخه‌وه ئاخوند ”خال‌خالی ” جه‌لادی گۆڕبه گۆڕنه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی له شاری ئه‌و 59 لاوه جوانه مه‌رگه دا له کات وساتی خۆیدا دادگایی بکرێ وبه سزای هه‌مووئه‌و تاوان وجه‌نایه‌تانه بگا که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ دا ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان کردی. به هه‌مان شێوه ئاخوندی جه‌نایتکارودژی کورد حه‌سه‌نیش ئیمام جومعه‌ی شاری ورمێ ونوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی نه‌ماوه که ئه‌ویش به سزای تاوانه‌کانی بگا، چ له په‌یوه‌ندی به ئێعدامی ئه‌و 59 لاوه وچ به تاوانی ده‌ست هه‌بوونی له قه‌تل وعامی به‌شێکی زۆرله کورده‌کانی شاری نه‌غه‌ده له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و شاره‌دا.
ئه‌گه‌رئاخوند خال‌خالی وحه‌سه‌نی گۆڕبه‌گۆڕنه‌ماون که له شاری 59 شه‌هیده‌که، له شاری پێشه‌وا قازی وشه‌رفکه‌ندی وموعینیه‌کان به وێنه‌ی جه‌نایتکارێک ملیان به په‌تی سیداره دابکرێ، کۆنه پاسدار” حمید رضا جلایی پور” که ئه‌وکات فه‌رمانداری مه‌هاباد بووله گه‌ڵ کۆمه‌لێکی دیکه‌ی جه‌نایتکاروکورد کوژی دیکه که له مه‌هاباد و ورمێ کار به ده‌ست بوون هه‌رماون وزیندوون وتاکوو ئێستا لێپێچینه‌وه‌یان له گه‌ڵ نه‌کراوه وبه پێچه‌وانه‌وه پله ومه‌قامیان له سایه‌ی کۆماری سێداره چۆته سه‌رێ وماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ش لێمان بوون به ”ریفۆرم خواز” ودێموکراسی خواز‌و له یارانی نزیکی مه‌حه‌ممه‌دی خاته‌مین.
خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ئه‌و 59 شه‌هیده ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی گرینگ ده‌خاته سه‌رشانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به جۆرێک دۆستایه‌تی وخزمایه‌تی ونزیکایه‌تیان له گه‌ڵیان هه‌بووه که به پێێ ئیمکان هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان بکه‌ن وهه‌وڵ بدرێ که به‌ڵگه‌ی ته‌واو وپێویست کۆبکرێته‌وه و‌له کات وساتی گونجاو‌دا قاتلانی ئه‌و 59 رۆله کورده‌ی که به بێ هیچ تاوانێک وته‌نیا له به‌رکورد بوونیان گیانیان لێ ئه‌ستێندرا بدرێنه دادگا وبه سزای تاوانه‌کانیان بگه‌ن.
ئێستاش بزه شیرنه‌که‌ی لاوی باڵا به‌رز، جوانه مه‌رگ خدرره‌نگینم له به‌رچاوانه که چه‌نده شیرین بوو. ئه‌وعاشقی ژیلا بوو،کچه کوردێکی مه‌هابادی که ماڵه‌که‌یان له گه‌ڕه‌کی ئه‌رمه‌نیان بوو. یادی عه‌لی غه‌واره وکه‌مال چاوشینی، فه‌ریدون شه‌نگه ومه‌سعود شێخ مه‌حه‌مه‌دی که ئه‌ویش دواتر له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه ئێعدام کرا ده‌که‌مه‌وه که وێرای چه‌ند هاورێێ دیکه له قاوه‌خانه‌ی کانیاوله چواررێی ئازادی له ده‌وری یه‌کترکۆده‌بوینه‌وه وته‌خته‌مان ده‌کرد وقسه‌ی خۆشمان بۆ یه‌کترده‌گێرایه‌وه. یادی ئه‌و کاتانه به خێرکه له گه‌ڕه‌کی خرێ چاوم به مه‌حه‌ممه‌دی عه‌لیالی وشینه‌ی بازیارده‌که‌وت.
هیوای ئه‌وکاتانه ده‌خوازم که ده‌چومه دوکانی دڵ وجگه‌رفرۆشیه‌که‌ی کاک مه‌حه‌ممه‌دی سه‌قزی له نزیک مه‌یدانی ئاردی وسیامه‌کی شه‌هیدم ده‌دیت. دونیایه‌ک بیره‌وه‌ری خۆشم له‌و ئازیزانه‌ی که ناوم بردن له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌کانی سینگ ومێشکم دا تۆمارکردووه وهیوام وایه ڕۆژێک بتوانم بۆجارێکیش که بووه چاوم به دایک وبابی ئه‌وئازیزیان بکه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌رمابه‌ن یان بمێنن. له یادی 30 ساڵه‌ی کۆمه‌ڵ کوژییه‌که‌ی 59 لاوی مه‌هابادی دا سه‌ری رێزوئه‌مه‌گناسی له حاست گۆڕی بێ ناوونیشانیان داده‌نوێنم وهاوخه‌می وهاوده‌ردی خۆم له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر 59 شه‌هیده‌که ده‌رده‌بڕم.
بای ئه‌جه‌ل هاتووله ناکاو ده‌فته‌ری ژینی دڕیم
تاکوودوێنی خونچه بووم ئه‌مڕۆبه ناحه‌ق هه‌ڵوه‌ریم
لوقمان زه‌هرایی