دڵم ته‌نگه تۆ له‌کوێی. حه‌مید عه‌زیز. پێشکه‌شه به‌شه‌هیدی نه‌مر د . عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ
په‌ست و گیرۆده‌و دڵ ته‌نگم من هه‌میشه سه‌ربه‌ستیی نه‌ته‌وه‌م تۆ له کوێی
مێژوی ئاوێکی په‌نگ خواردووی مه‌نگم ئه‌ی هێزی باوه‌ڕ تۆ له‌کوێی
دڵ ته‌نگم من ئه‌مڕۆ غه‌مبارو په‌شێوو بێکه‌سم بۆ نیشتمان
دڵ شکاوم منی یه‌خسیر زووڵمه ژینم سالم و کوردی و نالی له‌کوێی
بێستانێکی بێ بولبول و وشک و برنگم بێ تۆ ئه‌ی نیشتمانی هه‌ناسه‌م
بێنازو ته‌نها و زه‌لیلم تینوی نیشتمانم ئاوی چاوم تۆ له‌کوێی
گیرۆده‌م من له‌م غوربه‌ته ئاوازێکی تاڵم هه‌میشه هه‌رده‌م شینمه بۆ گه‌لم
سه‌فه‌رێکی بێ چاوو پێم له‌م زیندان و زوڵمه‌دا ئه‌ی هه‌ڵۆی خاکیی تۆ له‌کوێی
نوستویه‌کم له‌م ژیانی سیکۆلارو مه‌عریفه‌یه له‌سایه‌ی سه‌ری مه‌لاو ئاخوونده‌وه
کوژراوین به‌زه‌هری ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌تاتورک ، کلیلی ڕه‌حمه‌ت تۆ له کوێی
چیرۆکێکی ته‌واو نه‌کراوین ئێمه به‌هۆشی عاره‌بی توندڕه‌وو شمشێری دووفاقه‌وه
له‌م خانه‌باخه تاریکه‌ی ژیان تاکه‌ی سه‌برو بێده‌نگی ئه‌ی ڕووناکی ژیان تۆ له‌کوێی
هیچ کتێبخانه‌ی ئه‌ڤینێک نایه‌وێین ئیتر فێری سه‌رکووتو شه‌ڕو داماویی بووین ئێمه
چه‌ند به‌جێماوو ته‌نیاین وه‌ک مرۆڤ ئه‌ی پریشکی به‌خته‌وه‌ری و سۆز تۆ له‌کوێی
ئه‌ی ده‌رگا ئاسنینه داخراوه گه‌وره‌که‌ی ژیان بێ کلیلم من له‌م گۆمی خنکان و لیتاوه‌دا
ئه‌ی ڕزگارکه‌رو مژده‌هێنی دڵی داخراوم ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێباک و ئازا تۆ له‌کوێی
چه‌ندین ساڵه خوێن و خه‌بات و تێکۆشان به‌رده‌وامه بێ یه‌کبوون سوودی چی یه
ئه‌ی دوولبه‌ری ئاشنای ڕۆحم ئه‌ی عه‌زیزم ئه‌ی بڕوای کوردایه‌تیم تۆ له کوێی
فڕێ دراو‌و بێ که‌سم من بێ تیره‌و خزم و په‌نا بێگانه‌م له ووڵاتی دایکی خۆم
گوناهی چی یه نه‌ته‌وه‌م له میحنه‌تدا بژی ئه‌ی باوه‌ڕو مافی مرۆڤ تۆ له کوێی
دووژمن ده‌وره‌ی داوین نایه‌ڵێ هه‌ناسه‌ش به‌کوردی بده‌ین چاری ژێرده‌ستی چی یه
ئه‌ی پیاوی چاک و دڵسۆز‌و ڕابردووپاک ئه‌ی سه‌رکرده‌و باوکی کوردان تۆ له‌کوێی
ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌کبوونه نه‌ک له‌ت له‌ت و داماوو لاواز دووژمن گاڵته‌مان پێ بکات
چاری میلله‌تێکی ژێرده‌سته یه‌کبوونه ئه‌ی پیاوی جوامێر‌و ئازای یه‌کبوون تۆ له‌کوێی
حه‌مید عه‌زیز