رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پێویستی به شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری هه‌یه. ئەحمەد مەکڵاوەیی
ئازیزانی خوێنه‌ر، پێشه‌كی پێویسته بۆ نووسینی ئه‌م وتاره، یان بابه‌ته‌كه‌م، كه‌مێك به‌ره و رابردوو بگه‌ڕێمه‌وه و، لانی كه‌می ئاوڕێكی زۆر ، زۆركورت له مێژووی چه‌ند ده‌یه‌یی رابردووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بده‌مه‌وه و، جا ئه‌و كات زه‌رووریه كانی ئه‌و بابه‌ته‌م بینمه به‌ر چاوی خوینه‌رانی به‌رێز و، گشت جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی كوردستان و، هه‌موو رێكخراو و حێزب و سازمان و جه‌ریانه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ئیدی.
ئازیزان ، زۆر له مێژه رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌چه به دوای وه‌چه دا له رێزی راپه‌رینه جیا ، جیاكانی وه‌ك مه‌حمود خانی كانی سانان له جنووبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و، راپه‌رێنی جوتیارانی موكریان و، هاتنه مه‌یدانی ئه‌مه‌ر حه‌مه سوور له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و ، راپه‌رێنی سمایلاغای شكاك له ناوچه‌ی ورمێ و، تێكۆشانی كۆمه‌ڵه ی ژیكاف له مه‌هاباد كه دروستبوونی حیزبی دێموكراتی كوردستان و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌و، هه‌مووحیزب و رێكخراو و سازمانه جیا جیاكانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیان خه‌باتیان كردوه و خه‌بات ده‌كه‌ن .
ئه م خه‌بات و تێكۆشانانه هه‌موویان پێویست بوون و جێی شانازی نه‌ته‌وه‌ی كوردن و له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی ئاسمانی نیشتمانه‌كه‌مان هه‌میشه له به‌ر چاوی رۆله‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا ده‌دره‌وشێن و قه‌ت له سۆله ناكه‌ون و زۆریان خزمه‌ت به به‌ره‌و پێشبردنی مه‌سه‌له‌ی كورد كردوه و ، به ده‌یان هه‌نگاو به‌ره‌و پیشیان بردوه كه له‌و پێناوه دا نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆری قوربانی داوه و سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ی خۆی پێشكه‌ش به بارگای ئازادی و سه‌ربه‌ستی كردوه كه له ناو ئه‌و قوربانی دانه دا زۆر سه‌ر كرده و فه‌رمانده و رێبه‌ری به ئه‌زموون و نه‌ترس له هه‌موو حیزب و سازمان و رێكخراوه جیا جیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ده‌بیندرین كه به گشتی هه‌موویان له ناو گه‌لی كورد دا جیگه‌ی شانازین و فه‌خریان پێوه ده‌كرێ كه هه‌موویان ته‌ئسیر و كارایی خۆیان هه‌بوه و هه‌یه كه وێڕای هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان جێگه‌ی شانازین و نه‌خشیان دیاره و ون نین. به‌ڵام با ئه‌و راستیه‌مان له بیر نه‌چێ و هیچ كام له خۆبایی نه‌بین كه له گشتی دا جگه له دوو ده‌ورانی كورتی وه‌ك سه‌رده‌می كۆماری كوردستان و سه‌ره‌تای ئینقلابی 1357ی هه‌تاوی گه‌لانی ئێران، ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كی كه‌م و كورت دا كه ئه‌ویش گشت گیر نه‌بوون، نه‌مانتوانیوه شۆڕشێكی گشت گیری جه‌ماوه‌ری و هه‌مه‌لایه‌نه له ناو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا دروست بكه‌ین و شۆڕشی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بكه‌ینه شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ری، به‌و مانایه كه له گشتییماندا مسه‌له‌ی حه‌للی مه‌سه‌له‌ی كوردمان له‌و به‌شه دا له مه‌سه‌له‌ی حیزبی و رێكخراوه‌یی و سازمانی و ئیدی پی گرنگتر بێت ، چوونكه گه‌ر وانه‌بوایه یه‌كمان ده‌گرت و ئێستا مه‌سه‌له‌ی قهزیهیی كورد جۆرێكی تر‌و له جێیه‌كی تر ده‌بوو .
مه‌حموود خانی كانی سانان تێكۆشانی درێژه دا و ماندوو نه‌بوو، ئه‌مه‌ر حه‌مه سوور سربازی نه‌دا به رێژیمی شا‌و ، خۆ راگری كرد، سمایلاغا شه‌هید كرا و كود به چۆكدا نه‌هات، راپه‌رینی موكریانیان تێك‌شكاند، به‌ڵام بیری نه‌ته‌وه‌یی نه‌مرد، كۆماریان رووخاند و قازی و قازیه‌كان و ئیدیان له دار دان، به‌ڵام شۆڕش هه‌ر وا درێژه‌ی كێشا و ئینقلای 57 به سه‌ردا هات و، خومه‌ینی گوتی شتێكمان به نێوی مه‌سه‌ڵی كورد نیه و، حاشای لی بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد. به‌ڵام شۆڕش دانهمركا و هه‌ر چه‌ند به داخه‌وه حیزبه‌كان نێوان ناخۆشیان لێ په‌یدا بوو‌و، له‌و رێگه‌یه‌شدا به گشتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان زه‌بری گه‌وره‌ی خوارد، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا راوه‌ستان و زه‌بری زۆر گه‌وره‌ی گیانی و ماڵیان له دوژمن وه‌شاند. به‌ڵام دوژمن پیلانی جۆاو جۆری گێڕا و له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێبه‌ری حیزب و رێكخراوه سیاسیه‌كان كرده سێرهی چه‌كی دوژمنانه‌ی و، زۆری لی شه‌هید كردین و بۆ چاو ترسێنی كردنی نه‌ته‌وه‌كه شمان له ناو خۆی وڵاتیشدا بۆ ماوه‌ی 34 ساڵ درێژه‌ی به كوشت و بڕی كچ و كورانی نیشتمانه‌كه‌مان دا و، زه‌برێكی زۆر قورس و به ژانی له نه‌ته‌وه‌كه‌مان وه‌شاند.
سه‌رئه‌نجام به دوای هه‌موو ئه‌وانه دا، شۆڕشی چه‌كداری بۆ كاتی كۆتایی پێهات و ئیدی به هێندیك هۆوه كه لێره دا پێویست به روونكردنه‌وه‌یان ناكات، هیزه سیاسیه‌كان وه‌ك رابردوو له مه‌یدانی خزووری هێزی پێشمه‌رگه له ناو خۆی كوردستان دا نه‌مان ، كه به دوای ئه‌وه دا ئێستا كوردستان چاوروانی شتێكی تره كه ئه‌ویش شۆڕشی جه‌ماوه‌ریه.
لێره دا ره‌نگبی بۆ هه‌مومان له‌م باره‌وه پرسیار بێته پێش كه بۆ ئه‌مه، چی بكه‌ین باش و به جی و زه‌رووریه.؟
1_ به نه‌زه‌ری من، بۆ دروستكردنی شۆڕشیكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری، پێویسته و زه‌رووریه كه له پێشدا حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه و ناو خۆی رۆژهه‌لاتی كوردستان به جیددی و دوور له هه‌ر جۆره دڵه راوكهیهك بكه‌ونه فكری په‌یدا كردن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه بۆ ده‌رباز بوونی كورد له ژیر ده‌ستی و راكیشانی بیر وڕای گشتیی كۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ لای مه‌سه‌له‌ی كورد.
2 _ حیزب و ریكخراو و سازمانه‌كان ، مه‌سه‌له لاوهكیهكانیان وه‌لا بنین و په‌نجه‌ی راكێشانیان بۆ لای حه‌للی مه‌سه‌له‌ی كورد بكه‌نه یه‌ك و له ناو خۆیان دا ریزیكی یه‌كگرتوو درووست بكه‌ن و له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا بڵاوی بكه‌نه‌وه كه به‌م كاره ڕاسته‌و خۆ سه‌فی ته‌شكیلاتی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن به یه‌ك و، ته‌شكیلاتێكی ئاشكرای گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له گشت خه‌لكی كوردستان دروست ده‌كه‌ن و راسته و خۆ به گژ دوژمن‌دا ده‌چێ و شۆرشی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له خه‌ڵكی نه‌ترس وخۆڕاگر دروست ده‌بێت.
3_ بۆ ئه‌م رێكخستن و هاتنه سه‌ر ئه‌و شه‌قام بوونه‌ش پێویسته كه هه‌موو حیزب و ریكخراو و سازمانه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ یه‌ك بگرن و وێكڕا هه‌موویان ده‌ست بده‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتر و، وێكڕا لێبڕاوان ده‌ست پێبكه‌ن و هه‌ركام بی جیاوازی فیكری به قازانجی گشتی ،له ناو كۆڵان و شه‌قامی شار‌و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان و ئه‌و شوێنانه‌ی كوڕ و كچانی كوردی لێده‌ژین، بكه‌ونه فكری هێنانه مه‌یدانی گشت مۆره‌كانی كوردستان كه ده‌توانن جه‌ماوه‌ر راپه‌رێن، جا چ كه‌سانی مامۆستای ئاینی بن و، چ مامۆستایانی قوتابخانه و زانكۆ كان بن و، چ پیاو ما قووڵ و ریش سپی بن و، چ كوڕ‌و كچی به نفووزی ناو لاوانی كوردستان بن ، كه ئه‌م كاره سه‌فی خه‌لكی كوردستان ده‌كات به یه‌ك و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری سه‌ر هه‌ڵده‌دا و به هیچ شتیك تیك ناشكێ.
كه یه‌كگرتنێكی وا دروست بو و، خود به خود شۆڕشی جه‌ماوه‌ری درووست ده‌ب و، شه‌قامی شار و گونده‌كانی كوردستان پڕ له جه‌ماوه‌ر ده‌بن و، وینه و ده‌نگی ئه‌و شۆڕشه له میدیاكانی خودی و نیونه‌ته‌وه‌یی و ئیدی دا ، ده‌نگ و ره‌نگی ده‌ده‌نه‌وه و ، له دونیای ده‌ره‌وه و له ئاستی كۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی دا قسه‌كان بۆ پشتیوانی له مه‌سه‌له‌ی كورد باشتر وه‌رده‌گیرێن و حیسابی باشتر له سه‌ر قهزیهیی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌كرێت و به‌ره‌و پیرهاتنی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای مه‌سه‌له‌ی كورد زیاتر و ئاسانتر ده‌بیت وشه‌قامی كورد ده‌گۆڕدرێ و به‌رهه‌می ئه‌و یه‌كگرتنه دێته دی .
من بۆ خۆم ئاواتم ئه‌م رۆژه‌یه كه به‌م زوانه به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له هه‌مووحیزب و ریكخراو و سازمانه سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان چ له ناو خۆ و ، چ له ده‌ره‌وه، به ناوی ( به‌ره‌ی رێكخستنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ی) بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خه‌ڵكی كورد له رۆژهه‌لاتی كوردستان، درووست ببێت ، كه بێشك خه‌ڵكی كورد پێشوازی گه‌رمی لێده‌كات و، جاماوه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده ده بێت و له مه‌قسه‌دی ئه‌سڵی نزیك ده‌بینه‌وه و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش ده‌بێت پشتیوانی ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه و چیتر كچ و كوڕانی نیشتمانپه‌روه‌ری رۆژهه‌لاتی كوردستان له ژیر ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامه به تاك و كۆمه‌ڵه‌كاندا دا نامرن وله‌و وه‌زعه ناخۆشه ده‌رباز ده‌بن و ئه‌و كات مه‌سه‌له‌ی كورد به‌ره‌و چاره‌سه‌ر كردن ده‌چێ و ریژمی كۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانی وه‌ك ئێستا و رابردووی به شێوه‌ی زه‌رووی خوین خۆر، خوێنی شۆڕشگێرانی كوردستان بمژێ.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی