بۆ گەلی کوردی هەژار بووی بە داری ریشە دار
کوردستان بە ناوی تۆ دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بۆ خەباتی خەڵکی کورد گیانی خۆتت کرد پرد
ناوی تۆ لە مێژوودا ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی محەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بسم الله الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه حه‌ق خوراوه‌که‌م، کوڕ و خوشک و برا خۆشه‌ویسته‌کانم
ئێستا له ئاخرین ساته‌کانی ژیانمدا ده‌مه‌وێ چه‌ند دێڕێکتان بۆ بنووسم.
له دووژمنایه‌تی یەکتر ده‌ستهه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یەکتر بن، پشت به یەکتر ببه‌ستن و له به‌رابه‌ر دوژمنی زۆرداردا ئازایانه رابووه‌ستن. خۆتان بێهوده به دووژمن مه‌فرۆشن. دووژمن هەر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ که کاری پێتانه، ده‌نا هیچ روحمتان پێناکات، له هیچ ده‌رفه‌تێک ناگوزه‌رێ بۆ زه‌ربه لێدانتان.
دووژمنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌یه و بێڕه‌حمن. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئێوه له یه‌کگرتندایه، ته‌نیا یه‌کگرتنه له به‌رابه‌ر ئه‌و هێزه زۆردارانه‌دا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نه‌بێ هه‌میشه له ژێرده‌ستیدایه. ئێوه نه‌ته‌وه‌ی کورد شتێکتان له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه که‌متر نییه به‌ڵکو له ئازایه‌تی و پیاوه‌تیدا زۆر له‌وانەی به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین زیاترن. ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه هه‌ر وه‌ک ئێوه بوون.
رێنوێنم بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه که لێگەڕێن منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه ره‌مزی پێگه‌یشتوویی و سه‌رکه‌وتن له خۆینده‌واریدایه. با له گه‌لانی دیکه دوانه‌که‌ون، ئێوه نابێ به کوشتنی من و براکانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری دیکه‌مان ده‌بێ له‌و رێگه‌یەدا له‌ده‌ستبچن تا به ئاره‌زووی خۆمان دەگه‌ین.
کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه. دانیشتووانی ئه‌م خاکه به‌پێی توانایی هه‌ر کامه‌مان گه‌ر شتێکمان له‌ده‌ستدێ نابێ منه‌ت له سه‌ر ئه‌وانی دیکه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سانێک کاریان له‌ده‌ستدێ، لێگه‌ڕێن با بیکه‌ن، به‌رد مه‌خه‌نه سه‌ر رێ‌یان، گرفتی بۆ دروست مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌م نەبووایه ئێستا له ژێر حوکمی سێداره‌دا نه‌ده‌بووم، به خاتری ئه‌وه منه‌تتان به‌سه‌ردا ناکه‌م. به قه‌ولی سه‌عدی ده‌ڵێ:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم / حوالت به خدا کردیم و ر‌فتیم.
هیوای ئێمه ئامۆژگاری بوو گوتمان، بە خودام ئەسپاردن و رۆیشتم.خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه
قازی محه‌ممه‌د