بە یادی هەڵۆی کوێستانی کورد. ئەحمەد مەکڵاوەیی
هه‌مزه سارتكه‌یی, ساڵی 1343ی هه‌تاوی له گوندی ساتكێ له ناوچه‌ی مه‌یدان چۆغه‌ی ره‌به‌ت له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه و میواندار و به حورمه‌ت و زه‌حمه‌تكێشدا هاته دونیاوه ، هه‌مزه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ورانی ساوایی له نێو كۆڵان و باوشی گه‌رمی دایكی‌دا تێپه‌ڕ كرد, له ته‌مه‌نی شه‌شی ساڵیدا ره‌وانه‌ی قوتابخانه كرا و تا پؤلی 5ی سه‌ره‌تایی له گوندی سارتكێ درێژه‌ی به خوێندن دا. به‌ڵام به دوای ئه‌وه‌شدا وازى ه خوێندن نه‌هێناو بۆ درێژه پێدانی خوێندن چوه شاری ره‌به‌ت و تا پۆلی سێهه‌می راهنمایی درێژه‌ی به خوێندن دا. به ڵام به دوای ئه‌وه دا وازی له خوێندن هێناو وێڕای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه كه‌یان رووی كرده مووچه و مه‌زرا و شانی دایه به‌ر كار‌و كاسبی .
له‌و كاتانه‌ی دا كه ئێستا هه‌ر وا نه‌وجه‌وانێك زیاتر نه‌بوو، له سه‌ر بریاری باوكی ژیانی هاوبه‌شی پێكهێنا، به‌ڵام ئه‌و هاو پیوه‌ندیه‌یی زۆر نه‌خیاند و لیك جیا بوونه‌وه.
كاتێك تیكۆشانی ئاشكری حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ستی پێكراو له زۆربه‌ی شار‌و گونده‌كانی كوردستاندا بنكه و باره‌گای حیزبی دێمووكراتی كوردستان دامه‌زران، هه‌مزه پیوه‌ندی ته‌شكیلاتی به حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه گرت .به‌ڵام له به‌هاری 1360ی هه‌تاوی دا رووی كرده بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و راسته‌و خۆ چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كرده شان و دێرژه‌ی به تێكۆشانی حیزبی دا‌و له ماوه‌یه‌كی زۆر كوردا خۆی نیشان دا‌و به هۆی ئازایه‌تی بوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ناوچه و گشت هاوسه‌نگه‌رانی زۆری پێ نه‌چوو كه هه‌ر به هۆی له خۆ بوردوویه‌وه به‌رپرسایه‌تی نیزامی پێدراو له ده‌سته‌ی شه‌هید ره‌حمانه ره‌ش دا درێژه‌ی به تیكۆشانی حیزبی دا و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شه‌ره‌كانی ناوچه‌كانی ره‌به‌ت دا كه به دژی دوژمن به‌ریوه چوون به‌شداری كرد و زه‌بری به ژانی له دوژمن وه‌شاند.
ساڵی 1362ی هه‌تاوی دوای شه‌هید بوونی محه‌ممه‌د قادر زاده كه به‌ر پرسی ده‌سته‌ی شه‌هید ره‌حمانه ره‌ش بوو، به‌ر پرسایه‌تی جێگری ده‌سته‌ی پێدراو زۆر باش ئه‌و به‌ر پرسایه‌تیه‌یی به‌رێوه برد.
به دوای ئه‌وه‌شدا ساڵی 1363ی هه‌تاوی به هۆی شاره‌زابوون له كاری نیزامی به‌رپرسایه‌تی فه‌رمانده‌ری ده‌سته‌ی پێدرا و هه‌ر وه‌ك رابردووی دریژه‌ی به كاری حیزبی دا.
دوو ساڵ پاش ئه‌وه‌ش، له به‌هاری 1365ی هه‌تاوی دا كه به مه‌به‌ستی پاریزگاری له ده‌فته‌ری سیاسی و سازمانده‌یی نوێی هێزی زمزیرن چووینه بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزب هه‌ڵكه‌وتووله گه‌وره دێ و گه‌ڕه‌دێی باشووری كوردستان، ناوبراو به‌ر پرسایه‌تی جێگری فه‌رمانه لكی پێدراو زۆر باش له‌و پۆسته‌شدا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
به دوای ئه‌مانه‌شدا،له به‌هاری ساڵی 1366ی هه‌تاوی دا به‌رپرسایه‌تی جێگری هێزی پێدراو به كارامه‌یه‌وه ئه‌و پۆسته‌شی به‌رێوه برد.به‌ڵام له‌و ماوانه‌ی دا جارێك به سووكی بریندار بووكه پاش سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی گه‌ڕیه‌وه ناو سه‌نگه‌ر و پاش چه‌ند مانگیش ژیانی هاو به‌شی پیك هێنایه‌وه و بوو به ساحه‌بی ماڵ و منداڵ.
ساڵی 1368ی هه‌تاوی به هۆی رابردووی پڕ له خۆ بووردوویی وشاره‌زا له كاری نیزامی‌دا،وه‌ك فه‌رمانده لك درا به هێزی ئاربه‌بی بانه . به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كه له 1369 دا به‌ر پرسایه‌تی هێزی ئاربه‌بای پێدرا و زۆر به باشیش ئه‌و پۆسته‌شی به‌رێوه برد و ماندوو بوونی نه‌ناسی، به‌ڵام له‌و كاته دا دایكی كه به راستی ژنێكی زۆر شۆڕشگێر و گه‌لدۆست بوو ، كۆچی دوایی كرد و هه‌مزه‌ی زۆر نیگه‌رن كرد. چونكه له راده‌به‌ده‌ر دایكی خۆش ده‌ویست. به‌ڵام ئه‌م رووداوه‌ش هه‌مزه‌ی له كاری حیزبی وه‌دوا نه‌خست و هه‌روه‌ك رابردووی دریژه‌ی به كاری حیزی دا و له 1375 دا گه‌رایه‌وه بۆ هێزی زمزیرن و به‌ر پرسایه‌تی جێگری هێزی پێدرا و بۆ ساتێك له كاری حیزبی راوه‌نه‌ستا، به‌ڵام له‌و كاته‌شدا كه هه‌موو چه‌ند سه‌عتێك بوو سه‌ردانی باوكی كرد بوو، باوكی كۆچی دوایی كرد كه ئه‌وه‌ش بۆ هه‌مزه زۆر ناخۆش بوو، به‌ڵام هیچ ناره حه‌تیه‌ك ئه‌وی به چۆك دانه هێناو هه‌روا جسوورنه له مه‌یداندا مایه‌وه و دریژه‌ی به خه‌بات دا پاش هه‌مووی ئه‌مانه‌ش، له ساڵی 1377 دا به‌رپرسایه‌تی ئه‌ندامی ناوه‌ندی 2ی كوردستانی پێدرا كه زۆری نه‌خایاند به هۆی سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كه‌یدا پله‌ی كادری ده‌ره‌جه دووی حیزبی پێدرا.
به دوای ئه‌وه دا كه كۆنگره‌ی چوارده‌ی حیزب به‌سترا، له‌و كۆنگره دا به‌شداری كرد و خۆشی بۆ ئه‌ندامی كومیته‌ی مه‌ركه‌زی پاڵاوت . به‌لام له‌وه دا رأی ئیعتمادی وه‌ده‌ست نه‌هێنا. به‌لام هه‌ر پاش كۆنگره به‌ر پرسایه‌تی تداروكاتی گشتی حیزبی پێسپێردار.
به دوای ئه‌وه دا رۆژی 1/5/1387 وه‌ك به‌رپرسی پۆلێك له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب به مه‌به‌ستی كار‌و چالاكی حیزبی گه‌ڕیه‌و ناوچه‌ی ره‌به‌ت و، بۆ ماوه‌ی 22 رۆژ له‌وێ مایه‌وه و شه‌وی 23ی /5/1387 گه‌رایه‌وه گوندی گردێنه له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت وئه‌و رۆژه له‌وێ مایه‌وه. به‌ڵام؟؟؟
23ی گه‌ڵاویژه، ئێواره یه ، كاتی سێبه‌ر داگه‌ڕانه، هه‌ڵۆ تیژ باڵه‌كه‌ی شاخه ره‌ش، ده‌به‌ر ماڵی گردێنه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شته‌وه، ورده، ورده، به یه‌ك دونیا ئاواتی وه‌دی نه‌هاتووی، به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خۆشه‌ویستانی، كه‌وتۆته ڕی و، نه‌رم ،نه‌رم هه‌نگاو ده‌نی .به‌ڵام له‌و كاته دا، قه‌له كه‌لاك خۆره‌كان و،نه‌فس نزمه‌كان و، خۆفرۆشه‌كان ، زۆر نامه‌ردانه لێی ده‌چنه كمینه‌وه و، دلڕه‌شانه قه‌ڵافه‌تی پیاوانه‌ی ده‌ده‌نه به‌رچه‌كی ده‌ستیان و، وێڕای دوو پارتیزانی ژێر فه‌رمانده‌یی به ناوه‌كانی قادر نه‌زمی و قادر قادری ، شه‌هیدی ده‌كه‌ن و، به‌یانی رۆژی دواتر، ته‌رمه‌كانیان ده‌بنه شاری سه‌رده‌شت و ، سه‌ر ئه‌نجام بێ سه‌رو شوێنیان ده‌كه‌ن.
كه هه‌واڵی شه‌هید بوونی هه‌مزه سارتكه‌یی له ناوچه دا بڵاو بۆوه، گه‌رده‌نه‌ی زمزیران و، چیایی پشتی گونده نستان و، كێوی برایم جه‌ڵاڵ و،ته‌رخانی سه‌ر به‌رز و ، جاتراوێی قه‌ت به چۆكدانه‌هاتوو، فێرگ وهۆمل و گیاره‌نگ، هه‌موویان وێكڕا، تێكیان راخوری و، بانگیان له كچانی نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت كرد و، گوتیان: هۆ كچینه، وه‌ك شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش قبوڵیه‌تی و، ده‌ڵێ: شینی خۆشكان بۆ برایان حه‌ڵاڵه، هه‌ستن شین بۆ كاكتان بگێڕن و، به فرمێسكی چاوه‌كانتان، قوڕ بۆ سه‌ری دوژمن و جاشه‌كانی بگرنه‌وە.
كچانی نیشتمانپه‌روه‌رو رووسووری ئه‌م ده‌ڤه‌رانه، كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیست، دڵیان گڕی گرت و، فرمێسك له چاویان وه‌رین و، به‌ره چۆمی كه‌ڵاوی كه‌وتنه رێ و، تێكه‌ڵ به خوڕه‌ی ئه‌و بوون و، وێكرا به‌ره‌و باشووری كوردستان كه‌وتنه رێ، تا له ده‌شتی كۆیه به‌شداری پرسه‌كه‌ی بكه‌ن و، تێكه‌ڵ به فرمێسكی چاوی كچه یادگاره به جێماوه‌كانی بن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی