پێشبرکێ! حەسەن پاڵانی
پێشبرکێ وەک یەکێک لە بابەتەکانی کاییەی سیاسی ، کۆمەڵایەتی، ئابووری، ڕۆشنبیری و داهێنان لە جیهان چاوی لێ دەکرێ. پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵگای جیهان لە سەر دەستی پێشبرکێ و ململانێی سالم بە هەموو ئەو ئامانج و پێشکەوتنانە دەگەن و هەموو نەتەوەکانی تر و گەلانی گۆی ئەم گردوونە، قۆناغەکانی ململانێ و پێشبرکییان وەک پێوستیەکی بنچیینەیی بۆ پێشکەوتنەکان تیپڕاندوە، تا گەیشتوونەتە ئاستی داهێنان و بەرهەم داری و داهێنانی ژیانی ئەمرۆیی. پێشبرکێ وەک دینامیک و هێزی مەعنەوی بۆ وەرچرخان و باشتر کردنی ژێرخان و سەرخانی هەموو کۆمەڵگاکان چاوی لێ دەکرێت و بێ لە بەرچاو گرتنی ئەو هێزە کاریگەرە فکری و زانستیە، ناتوانێ ئاستی زانستی و رەفاهی و پێشکەوتنە جۆربەجۆرەکانی ژیانی ئینسانی لە هەموو مەجال و کایەکان لە بەرچاو نەگیرێ. پێشبرکێ لە ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، داهێنان، رۆشنبیری و هتد، بە بناغەدانەر و ڕێچکەی دایکی هەموو پێشکەوتنەکانی دیکە دادەنرێ ، بێ ململانێ و تاقی کاری ( ئەزموونی تر و تەجرووبەکردنی تەجروبەیەکی تر، ئەزموون کردنی ئەزموونیکی تر) ژیان وەک شکڵێکی یەک نەواخت و یەک فۆرمی لێدێ و لە چوارچیوەی خۆی قەتیس دەمێێیتەوە و ناتووانێ وەڵام دەرەوەی دۆخی سەردەمە جۆبەجۆرەکانی ژیانی بەشەری و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەگشتی بێت.
بۆ ئەوەی ئێمەش وەک میللەتی کوورد بتوانیین هاوئاهنگ و هاو سەفەرو هاو کاروانی، کاروانی پێشکەووتن و داهێنانە جیهانیەکان بین و لە ئەو کاروانە دوا نەکەوین، پێویستمان بە پێشبرکێ و تاقی کاری زیاتر هەیەو، لە ئەختیار نانی سەرمایەی زیاتری هەم مادی و هەم مەعنەوی وە هەم تەرخان کردنی ناوەندو مووئەسەسەی تووێژینەوەی زانستی و عیلمی بۆ شرۆڤەکردن و بەدواچوونی ئەبتکاری نێو و هڵسەنگاندنی بەرهەمە و توێژینەوە خۆمالیە زانستی و داهێنانە هاوچەرخە جیهانیە کان لە سەر ئاستی ستانداردی جیهانی هەیە. بەڵام بە داخەوە نەک ئەو پێوەرانە و بەدوا چوونەکان لە بەر چاو ناگیرێ بۆ گەشەی ژیانی شارستانیەتی کۆمەڵگاکەمان، لە باری داهێنان و لە ئەختیارنانی سەرمایەی تووێژینەوەی زانستی بۆ هەرچی باشتر کردنی بوارەکانی خزمەت کردنی ژیانی خەلک، بەڵک و حکوومەت و دەستڵات دارانی ئە و بەشەی کوردستانی ئازادکراومان، نەک لە ئاستی وەزارەتە پێوەند دارەکان هیچ بە دواداچونێکیان نیە بۆ هاوکاری کردنی ئەو کەس و ئەبتکارو توانایانەی، کە توانای داهێنانی نوێیان هەیە لە سەر ئاستی ناوچەو جیهان.
ئێمەی میللەتی کورد، بە تایبەت ئەگەر بەشێوەیەکی ووردترو چڕتر بڕوانینە، ناخو میتوود ی ململانێ و پێشبرکێ جیهانیەکان لە سەر ئاستی داهێنانی جۆربەجۆر وەک داهێنانەکانی سیاسەت، دپلوماتیەت، ئابووری، خۆبەرێوەبەری ئیداری ، داهێنان، نەک نەمان توانی وە نموونەیەکی باش و پربەپیستی خۆیمان پێ دابێ، بەڵک و کارئاسانیک بۆ ئەو بەهرەو تواناییانە نەکراوە، چە وەک هاوکری مادی مەعنەوی بۆ باشتر کردنی گەشەی ژیانی کۆمەڵگاکەمان لە هەموو روویەکەوە.
بەشێکی دەگەرێتەوە سەر حکوومەت و دەسەڵاتی کووردی، بەشێکی دەگەرێتەوە، سەر کلتوورو سسایکوولۆژیەت و عەقڵ و شعووری تاکی کوورد ، کە ئەوەندەی خەریکی شتەلاوەکیەکانن ئەوەندە خۆیان بەکاری داهێنان و پیشبرکێ و ململانێ خەریک ناکەن. تا ئەو جێگایەی پێوەندی بە دەسەڵات و حکومەت ولاییەنە پیوەندیدارەکانی کوردستانەوە هەیە، دەبێت ئەو راستیە بزانن چوون گرەوو جەوهەری داهێنان لە ڕووی سیاسیەوە لە گرەوی پێشبرکێ و دەستاو دەستکردن و گۆرینی کاییەو دەسەڵاتە سیاسیەکان دایە، تا لە وێدا مەجال و پانتاییەکی بەرفران و گشتی بێتە ئاراوە بۆ ململانیەکی بە هێز تا زۆرترین ئیلیت و نۆغبەکان ئیمکانی بەشداریان ببێت و لە ئەنجامی پێشبرکێ کاندا، کەسی جێگای شیاو وخاوەن ڕووئیا و ئیدیای مەدەنی و شارستانیەت و داهێنان بتوانێ جڵەووی ململانێ و پیشبرکێ ناو خۆی و ناوچی و نێودەوڵەتیەکان بگرێتە دەست و خۆی لە مووقعیت و کات و زەمەن قەتیس نەکا، لە گەڵ ڕەوتی پێشکەوتن و داهێنانەکاندا بگونجینێ و خاوەن پرۆژەو کاری مدەوام و بەردەوام بێت.
تا ئەو جێگایەش دەگەرێتەوە بۆ سەر تاک و خۆمان بە گشتی و کلتووری ناوچەو میللەتەکەمان بە تایبەتی، ئەوەندە خەریک و سەرقاڵی ململانێ و بە دەستهێنانی کەرەستەو ئامرازی بەرهەم هێنراویین، کە نەک خۆمان هیچ پشکیکمان ، لە بەرهم هێنان و تەنانەت دیزایین کردنیشیدا نیە. بڵکوو زۆر جاریش ! لە بەکار هێنانیدا تووشی هەڵەو کەموو کۆری دەبین و نازانیین چۆن بە کاری بێنیین .
لیرە دا مەبەست لە هەڵبژاردن و دیاری کردنی ناو و ناوەرۆکی ئەم بابەتە، دەگەریتەوە بۆ، ئەو کلتورە زەهنی و فکری و خۆماڵی و کۆمەڵایەتیە، کە لە کوردستان و دەڤەرەکەماندا زاڵەو ئەوەندە بە شێون پێشبرکیی و موودیلی سەیارە و ماڵ گۆرین و بە دەستهینانی ئامێری نێو و بەرزکردنەوەی باڵەخانەی بەرز و چەند نۆهەمی و بە شووشەکردنی کەرەستەی ناو ماڵ و بە شووشەکردنی چواردەوروبەری ماڵە وە خەریکین ، نیو ئەوەندە بە شێون ، زانیاری بە کارهێنانی داهێنراوەکان و ئە و کەرەستانەدا خەریک نیین، کە بە کاریان دەهێنین لە ژیانی رۆژانەدا.
کلتووری داهێنان ، ڕاهێنان، ، فێربوون ، لە ئامراز و کەرەستە موودیرنە بەکارهێنراوەکان، لە باری تکنیکی و زانستیەوە بکەیینە سەر مەشقی ژییانی رۆژانەی خۆمان و بە کردنەوەی خولی نێو و ڕاهێنانی نێوێ، خۆمان لە کاروانی ململانێ و پێشبڕکێ دا ببینینەوە.
حەسەن پاڵانی