شینگێرێک بۆ بێ‌کسەکان. ڕەشید قازی

لە زستانێکی ساردی کوردەواری هەڵکرا چڕایی ڕزگاری

هەژار و جووتێار و کریکاری نیشتمانم ڕزگاری هات بە یەکجاری

زەمان یار نەبوو…

دڵ کۆ نەبوون…

بۆیە!…

وەرگەرا تاج و تەختی کوردەواری

لە بەرەبەری بەیانی زوودا

کرا کاری نارەوا

گووڵی تەمەنی سێ رۆلەی کورد

بە ناحەق پەر پەر کڕا.

…………………………………………

لە ئاسمانی شارەکەم ڕاخوشێن ئەستێرەکان

لە پاش خۆیان رووناکیان کرد ئاسمانی وڵاتەکەم

شار بە شار و دێر بە دێر تەنیوە

پەند و ئەندەرزو نەسیحەتی پێشەواکەم.

دەیان هێمن و هەژارم

هەروەک شیرین، رستیان سروود و هەڵبەست و گۆڕانیم.

ماملێ‌یەکان وەک بوولبول خویندیان لە کۆلانی گوند و شارم

زەمانە گولێکی دامێ و لێستاندم

دەک بشکێ ئەو دەستەی لێی هەڵپساندم.

…………………………………………

پاش ساڵ و شەوانێکی تر

دایمەوە سروشت رۆلێکی تر

هیواو ئەوین کەوتنە گەڕ

بەڵام لێ ستنادمەوە جەلادێکی تر

هەرچەند سەری کورد کەوتەوە نێون سەران لە پێرلاشێز

بەڵام ڕۆلەکانم سەریان نەوی نەکرد بۆ دوژمنێکی حیز

ئەوجار بێکەسم خوڵقاندی شێعری نۆێ

لە هەڵای دا کۆماری پەت و سێدارە و رێژیمێکی نۆێ.

…………………………………………

گەر دۆێنی ئیمپراتۆری “ماد” ەکەم

پادشای رۆم و عەجەمی دەکرد مات

ئێمرۆ لەشکری شێعر و هەڵبەستی ئیمپراتۆری بێکەسەکەم

فەتحی کردوە دڵ و دەروونی رووناکبیری ئێران و رۆم

دەسا گەر کووژایەوە مۆمی تەمەنت لە ئوروپا

هەڵکڕا دەیان و سەدان مۆمی دیکە لە وڵاتەکەم

دەلالۆ هەستەوە….

تۆ کانیاوی شێعری و هەڵبەستی

دەشکێنی تونیەتی لاو و گەنجی نیشتمان

بە ئیمپراتۆی شێعر و هەڵبەستت

ڕادەژێنێ ئازار و دەردی ونیشتمانەکەم…

کە ڕاخوشی لە ئاسمانی شێعر و و ئەدەبی کوردی

رێگە نیشان دەرێک بوویی بۆ هەزاران و کیژ و لاوی کورد