مه‌رگی هونه‌رمه‌ندێك و، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی، بیروهریهك. ئەحمەد مەکڵاوەیی
دوێنێ له سه‌ر تۆری فه‌یسبووك، هه‌وڵی كۆچی دوایی ره‌حمان دڵدار_م بیست.كه هه‌واڵه‌كه‌م خوێنده‌وه، ده‌موو دست به خیاڵ چوومه‌وه هاوێنی ساڵی 1362ی هه‌تاوی ، واتا دروست 30 ساڵ به‌ر له ئێستا كه له نێو گوندی شینوێی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له گه‌ڵ حه‌سه‌ن شاگووپی ره‌حمه‌تی و، پۆلێك له پێشمه‌رگه‌كانی هێزی زمزیران ،له ماڵێك چاومان به ره‌حمان دڵدار كه‌وت.
كاتێك چاوى پێمان كه‌وت ، زۆر خۆشحا بوو و وه‌ك گوڵ گه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا. جگه له حه‌سه‌ن شاگووپ هیچمانی نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام به دیتنی حه‌سه‌ن زۆر , زۆر خۆشحابوو كه حه‌سه‌نیش به دیتنی ره‌حمانی سه‌د قات زیاتر و خۆشحاڵ بوو.
حه‌سه‌ن ده‌ستی له مل كرد و گوتی: ده‌ی به قوربانت بم، جا ئه‌م شۆ تاوهڕهز ده‌بین، بۆمان بڵێ و تا به‌جێت دێڵین تهپڵهكهت دامه‌نێ.
جاخوا وه‌ت حهسێنێ ، ره‌حمان كه ئه‌وه‌ی بیست تاوی دایه تهپڵهكهی و, دای گرت و ده‌ستی به گوتن كرد كه به‌راده‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌كانی خۆشحاڵ كرد بوو كه پاش چه‌ند ساڵ دواتریش كه به نزیك شینوێ دا ده‌رۆیشتین، ده‌یان گوت: خۆزگه به‌و شه‌وه‌ی كه لێره شه‌وه‌كه‌ی ره‌حمان دڵدار گۆرانی بۆ دهوگوتین.
ئه‌و شه‌وه تا دره‌نگانێك له‌وێ لة لاى ماینه‌وه و ره‌حمان زۆر قسه‌ی خۆشی بۆ كردن كه سه‌رنجی زۆر له پێشمه‌رگه‌كانی بۆ لای خۆی راكێشا.
ره‌حمان دڵدار كه‌سێكی رووخۆش و گۆرانی بێژ بوو، خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست و گه‌ل دۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، به‌ڵام داخه‌كه‌م له باره‌ی ماڵیه‌وه ده‌ستكورت بوون. به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش قه‌ت سه‌ری بۆ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی شۆڕ نه‌كرد و هه‌روا رووسوورانه ژیا، نموونه‌ی ئه‌م راستیه‌ش, ئه‌وه‌یه كه كاتێك كۆچی دوایی ده‌كات, به مه‌به‌ستی دابین كردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دوور له زێدی خۆی خةريكى كار و كاسبى ده‌بێت.
لێره دا پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ كه دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران ، ره‌حمان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا, ده‌بێته پێشمه‌رگه و چه‌كی پارێزگاری له نیشتمانى ده‌كاته شانی وله بنكه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان ,هه‌ڵكه‌وتوو له گوندی دێواڵانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت, درێژه به ئه‌ركی حیزبی ده‌دا.
من وه‌ك خۆم كه به كۆچی دوایی ناوبراو زۆر ناره‌حه‌ت بووم, به پێویستم زانی بۆرێزگرتن له خزمه‌ته‌كانی كه به گۆرانی كوردی كردنى ، شتێك له سه‌ر ناوبراو بنووسم. له كۆتایشدا، هیوا ده‌خوازم خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی