باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو مام ڕەحمان عەبدوڵڵازادە باوکی شەهید سمایل نیژاوەیی و مامی شەهید حەسەن نیژاوەیی و باوکی کاک خالید نیژاویی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی ٠٦ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٣ لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

مام ڕەحمان لە گوندی نیژاوێی سەر بە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت لە دایک بوو، مرۆڤێکی بیر تیژ و خۆشەویست و لەبەر دڵان بوو، ئاشقی ئازادی و یەکگرتوویی کورد بوو، ئەو کەسێکی جێگای ڕێزی شۆڕشگێران بوو، حەزی لە ئاشتی و برایەتی بوو، پێشمەرگەی زۆر خۆش دەویستن و بەردەوام یارمەتیدەری ئەوان بوو، کوڕێکی بە ناوی سمایل نیژاوەیی و برازایەکی بە ناوی حەسەن نیژاوەیی لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا شەهید بوون و ئێستاش کوڕێکی ئەندامی هەڵسوور و چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانە. دوای شەهید بوونی کوڕی خۆشەویستی هەمیشە ئارەزووی ئەوە بوو کە گەنجانی کورد ڕێگای شۆڕش و ڕزگاری گەلی کورد هەڵبژێرن و بەردەوام هاندەری گشت لایەک بوو. لە سەر یەک مام ڕەحمان کەسێکی جێی متمانە و خۆشەویستی گشت لایەک بوو، ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

لە ڕێگای ئەم نووسینە دۆستان و ئاشنایان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٣ لە شاری ئوپسالا کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە لایەن کاک خالید نیژاوەیی کوڕی مام ڕەحمان عەبدوڵڵازادە بەرێوە دەچێ، دۆستان ڕێگای دوور دەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە پەیوەندی بگرن.

تەلەفوونەکان:

٠٧٠١٤٣٠١١٤

٠٧٣٧٧٨٢١٨٩

٠٧٠٤٥٥٥٩٤٢

کات و شوێنی پرسە:

کاتژمێر : ١٢:٠٠ تا ١٧:٠٠

Valthornsvägen 11
75650 Uppsala


وەک بەرێوەبەرایەتی ماڵپەری گیارەنگ لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام ڕەحمان عەبدوڵلازادە و خزمانیان لە نێوخۆی کوردستان و بە تایبەت هاورێ کاک خالید نیژاوەیی خۆشەویست لە وڵاتی سوئێد دەکەین و هیوادارین کە جێگای کۆچ کردوو بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی