به‌یاننامه: به‌بۆنه‌ی مه‌رگی دوو که‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی سیاسی‌و ئه‌ده‌بیی کورده‌وه
له‌کۆتایی حه‌وتووی ڕابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌وتووه‌دا کوردستان مه‌رگی دوو که‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی سیاسی‌و ئه‌ده‌بیی به‌خۆیه‌وه دی. ڕۆژی چوار شه‌ممه 9ی گه‌لاوێژی 1392 (31ی ژووئیه‌ی 2013) که‌سایه‌تیی دیاری بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی کورد‌و مێژووناس‌و نووسه‌ری به‌توانا کاک فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یی کۆچی دوایی کرد. فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یی سیمایه‌کی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری‌خوازانه‌ی کورد‌و خه‌باتگێڕێکی له‌مێژینه‌ی هه‌موو ده‌ورانه‌کانی خه‌باتی نهێنی‌و پێشمه‌رگانه‌و هه‌ر له‌وکاته‌دا سیاسی‌و دیپڵۆمات‌و مودیرێکی کارزانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی کورد بوو. ئه‌و بۆچه‌ندین ساڵ وه‌ک ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی پارتی دێموکڕاتی کوردستان‌و ڕاوێژکاری سیاسیی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی‌و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کاری کرد‌و بۆ ده‌وره‌یه‌کیش وه‌زیری ڕۆشنبیریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو که له‌هه‌مووی ئه‌م پۆستانه‌داو له گشت بواره‌کانی کاری سیاسی‌و ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا ئه‌وپه‌ڕی لێوه‌شاوه‌یی له‌خۆی نیشان دا.
ڕۆژی یه‌ک‌شه‌ممه 13ی گه‌لاوێژی92 به‌رامبه‌ر به 4ی ئووتی 2013 ش شاعیری شۆرشگێڕو نه‌ته‌وه‌یی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س دوای چه‌ند مانگ به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی بێ‌ئه‌مانی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ستۆکهۆڵم پێته‌ختی وڵاتی سوێد ماڵئاوایی له ژیان‌و له گه‌ل‌و نیشتمانه‌که‌ی خواست. شێرکۆ بێکه‌س که کوڕی شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری کورد فایق بێکه‌سی نه‌مر بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌ده‌بیی خۆیه‌وه بوو به به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و به‌و سه‌رمایه ده‌وڵه‌مه‌نده زمانی‌یه‌و به‌و زه‌وقه که‌م‌وێنه شێعری‌یه‌وه که هه‌یبوو، هه‌تا دواهه‌ناسه هاواری زۆرلێکراویی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌گوێی دنیادا دا‌و میراتێکی گه‌وره‌وگرانی ئه‌ده‌بی‌و شۆرشگێڕی‌و ڕووناکبیریی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشت. ئه‌ویش هه‌روه‌ک فه‌له‌که‌ددین کاکه‌یی هه‌موو بواره‌کانی خه‌باتی ئازادی‌خوازانه‌ی کوردی تاقی کرده‌وه‌و ئه‌ویش بۆ ده‌وره‌یه‌ک وه‌زیری ڕۆشنبیریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو. مامۆستا شێرکۆ خاوه‌نی ڕووحێکی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی بوو و له هه‌رکوێ ناهه‌قی له کورد کرابایه، بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ تێ‌بینی‌یه‌کی سیاسی وه‌ده‌نگ ده‌هات‌و به‌ڕاشکاوی ده‌یگوت ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ له‌نێوان مه‌رگ‌و بێده‌نگی‌دا یه‌کێک هه‌ڵ‌بژیرم، مردن له بێده‌نگی به باشتر ده‌زانم. به ئه‌مه‌گناسی‌یه‌وه وه‌بیر دێنینه‌وه که شێرکۆ بێکه‌س بوو ناوی پڕبه‌پێستی “کۆماری سێداره”ی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران خسته نێو ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌یه‌وه.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌داخ‌بوون له مه‌رگی ئه‌و دووکه‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌و شۆرشگێڕه‌ی کورد، له کانگای دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری هه‌ردووی ئه‌ونه‌مرانه‌و له‌کۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بی‌و شۆرشگێڕیی کورد‌و له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و به‌گشتی له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌کاو خۆی له‌و خه‌مه‌دا به شه‌ریک ده‌زانێ. شادی‌و نه‌مری بۆ گیانی پاکی ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته له‌ده‌ست‌چووه، سه‌بووری بۆ که‌سوکارو نیزیکانیان‌و به‌رقه‌راربوون بۆ ئامانجه به‌رزه‌کانیان.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزی دێموکڕاتی کوردستان
چارده‌ی گه‌لاوێژی1392،
پێنجی ئووتی 2013