” هوروژمی شەو” ( بۆ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر). جەعفەر کەریمی

ئەو شۆ تەنیایە جەستەی زەبونم

دیسان ژان و هێش هاتەدەرونم

هوروژمی خەیاڵ خەوی زڕاندم

پەی پەی هەناسم تاسەی وەراندم

تۆ بڵێی ئەو شۆ کازیوە دابێ

شەوە زەنگ لا چێ و خۆرم بگاتێ

کورەی دەرونم گرفەو نێڵەی دێ

وەختە گیان دەرچێ و ئاورم تێبەربێ

هەر چرکە ساتیک وێنەی ساڵێکە

جەهەننەم دەڵێی بۆمن ماڵیکە

بۆچی ئەو شەوە مەودای درێژە

کەی دەبڕیتەوە توانام لێو ڕیژە

بیلبیلەی چاویش رووی لە کزییە

کوێراییش کە هات زۆر بی بەزەییە

ئەستێرەش دەڵیی زۆربێ تروسکەن

لەرزیوو کەوتون وا کزو چوکەن

جەعفەر کەریمی