نهێنی و دوودڵی. حه‌مید عه‌زیز
نزیکبوونه‌وه له‌هاوڕێ و که‌سی باش دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌نائارامی و دڵه‌ڕاوکێ و کێشه‌ی زۆر بۆیه که‌سی باش هه‌میشه ڕۆحتان شاد ده‌کات به‌دڵنیایی یه‌وه به‌خته‌وه‌رتان ده‌کات . په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوڕێ یه‌تی چێژبه‌خشه دڵخۆش و ئازادتان ده‌کات بۆیه نزیکبوونه‌وه
له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیی نائومێدی یه په‌شیمانی یه کۆتاییه‌که‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێزی ڕاسته‌قینه‌ی دور له‌درۆیه . دڵخۆش بن که‌ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیه‌کی نوێتان بۆ دروست ده‌بێت گرنگ نی یه ئه‌و په‌یوه‌ندی یه پیاو بێت یان ژن له‌وانه‌یه هه‌موو ژیانتان بگۆڕێت مرۆڤ پێویستی به‌مرۆڤه له‌وانه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیه نوێ یه ژیانی نوێتان بۆ دروست بکات هه‌موو ساته‌کانتان بگۆڕێت بۆ خۆشی و جێگیربوون هه‌رگیز پشتی تێ مه‌که‌ن په‌یوه‌ندی نوێ ژیانی نوێ یه . به‌گه‌شبینی یه‌وه سه‌یری ژیان و بونه‌وه‌ران و ده‌وروبه‌ری خۆتان بکه‌ن به‌دڵنیایی یه‌وه ژیانی خۆتان پڕده‌بێت له‌کامه‌رانی . هه‌وڵ بده‌ن که‌س به‌ناشرینی نه‌بینن خۆتان ئاوێنه‌ی ڕووی خۆتان بن به‌جوانی و ڕێزه‌وه خه‌ڵکیتر ببینن گووڵ و دیاری و وشه‌ی جوان پێشکه‌ش بکه‌ن خۆتان تاجی شاهانه‌تان ده‌کرێته سه‌ر .
له‌گه‌ڵ که‌سانی خاوه‌ن نهێنی و دوو دڵ و شکڵ و شێوه گوماناویدا هه‌رگیز مه‌ژین واچاکتره لێی دورکه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌گومان و دڵه ڕاوکێ و نه‌خۆشی و شکدا نه‌ژین و ئاسووده‌بن بۆیه دوور له‌که‌سه ده‌روون نه‌خۆشه‌کان بژین به‌ساده‌یی بێ کێشه‌و به‌خته‌وه‌رن ئارام ده‌ژین و ده‌خه‌ون . هه‌ڵسوکه‌وت و پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ مرۆڤه ساده‌کاندا دنیای به‌رائه‌ت و جوانی یه ژیان و بوونتان ئاسوده ده‌کات بێ گومان ساده‌یی گه‌وره‌یی یه جوانی یه پشووی ڕۆحه پاکه‌کان دوورینه‌وه‌یه به‌خشینه پاداشته . نه‌که‌ن نزیک ببنه‌وه له‌فرت و فێڵ و درۆ‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی چونکه نزیکبوونه‌وه له‌مانه‌و له‌مرۆڤه ڕۆح به‌رزه‌کان فێری نهێنی و درۆتان ده‌کات که‌له‌کاتێکدا زیندوون و پێویستان به‌ڕاستی و حه‌قیقه‌ت هه‌یه به‌ڵام زیندوێتی واتای ژیان نی یه چونکه خۆشی و ئاسوده‌یی نابه‌خشێت به‌ڵکو ژیانی بێ پێچوو په‌ناو ساده به‌خته‌وه‌ری به‌خشه ئومێدتان به‌ژیان زۆر ده‌کات ته‌مه‌ن درێژ‌و دڵخۆشتان ده‌کات بۆیه هه‌موو زیندوبوونێک و هه‌بوونێک ژیان نی یه . ژیان بریتی نی یه له‌وه‌ی که‌زیندووبیت به‌ڵکو که‌به‌خته‌وه‌ریت ده‌ژیت و به‌خته‌وه‌ریت که‌ده‌شمریت و به‌خته‌وه‌ریت که‌کۆچ ده‌که‌یت و ده‌گه‌ڕێیت و .. هتد . نهێنی و شاردنه‌وه‌و دوو ڕویی توشی دڵه ڕاوکێ و دوو دڵی و نه‌خۆشیتان ده‌کات ڕاستی هه‌رشتێکه بیڵێن هه‌رگیز زه‌ره‌رمه‌ند نابن نه‌خۆش و له‌وابه‌سته‌ی کێشه‌کان دووره‌په‌رێز ده‌بن شادمانیش ده‌بن که‌هه‌ژارن ناڕه‌حه‌ت و نه‌خۆشیش ده‌بن که‌ده‌وڵه‌مه‌ندێکی دوودڵ و درۆزنن . سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی ته‌نها پاره‌و ماڵی دنیا نی یه ده‌وڵه‌مه‌ندبن له‌گفتوگۆو زمانه‌وانی و ڕێز پیشاندان و سڵاوی گه‌رم له‌یه‌کتر خاوه‌ن سامانێکی زۆر ده‌بن له‌دنیای خۆشه‌ویستیدا له‌په‌یوه‌ندی هاوڕێ یه‌تیدا له‌ڕۆح و جوانیدا له‌وه‌فاو به‌خشین و دورینه‌وه‌و پاداشدا شای ناو شاهان ده‌بن ته‌مه‌ن درێژ‌و دڵخۆش ده‌بن . ژیانێکی هه‌ژارانه‌ی سه‌ربه‌رزو ئارام زۆر باشتره له‌ده‌وڵه‌مندیه‌کی درۆزنی دوڕووی فڕوفێڵاویدا بۆیه دووربن له‌که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌ن نهێنی و ڕاڕاو ناخ پیس به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌وانه ئازار به‌خشن توشی ڕه‌شبینی و کاره‌ساتتان ده‌که‌ن هه‌تا زووه لێیان دووربن بێخه‌م ده‌بن . دڵ‌پاکی و ساده‌یی زۆرجار به‌ره‌و نه‌هامه‌تی و زه‌ره‌رتان ده‌بات به‌ڵام له‌کۆتاییدا سه‌ربه‌رزیی و خۆشی به‌خشه بۆیه هه‌رکه‌سێک به‌فێڵ و درۆ ژیانی به‌سه‌ر به‌رێت به‌داماوی ده‌مرێت . نزیکبوونه‌وه له‌هاوڕێی و که‌سی باش چێژبه‌خشه بۆیه نزیکبوونه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی نائومێدی یه په‌شیمانی یه زه‌ره‌رێکی مه‌زنه . کۆیله‌ی که‌س مه‌بن له‌ژیاندا چونکه ژیان و بوونتان واتای ئازادیتانه بۆیه له‌نێوان له‌دایک بوون و مردن‌دا ئازادی و خۆشه‌ویستی هه‌یه که‌واتایه‌ک به‌ژیانتان ده‌دات بێ ئه‌وه هه‌رگیز نه‌بوون و نه‌ژیاون که‌واته ئازادبن یه‌کترتان خۆشبوێت و نه‌فره‌ت توڕده‌ن و هاوڕێی خۆشه‌ویستی و عه‌شق بن . هه‌رگیز له‌نهێنیدا مه‌ژین و ساده‌و ساکاربن به‌خته‌وه‌رن به‌پێچه‌وانه‌وه ژیانی خۆتان تێک ده‌شکێنن .
ڕاستگۆیی و قه‌ناعه‌ت و ڕازیبوون ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌فسه ئه‌مه له‌سامان و ماڵی دنیا گرنگتر‌و باشتره چونکه پاره هه‌رساتێک و هاوڕێی که‌سێکه به‌ڵام ڕاستگۆیی هاوڕێی هه‌میشه‌یی و قه‌ناعه‌ت و ڕازیبوون سامانی حه‌قیقی مرۆڤه‌و له‌ده‌ست ناچێت . ڕاستگۆیی جوانیی و پاکی مرۆڤه‌کانه ژیانی هه‌تا هه‌تایی یه به‌پێچه‌وانه‌ی درۆوه که‌هه‌موو سات و وه‌ختێکتان ده‌کاته مردن .
حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com