بۆچی گەلی کورد شانازی بە پێشەوا قازی محەممەد دەکات؟. رەشید قازی

(لە پەراوێز لێدۆانەکەی بەرێز کاک مستەفای هیجری)یەستا کە لە کوردستان بە هەزاران کێشە و رووداووی گرینگ هەن وکوردستان بە قوناخێکی هەستیار دا تێپەر دەبێ پیویست نەبوو باسی کوری ڕەش لە زمان کاک مستەفای هیجری لەو هەل و مەرجەدا بەم شێوەیە تاوتۆ بکرێ.

بەوحالەش بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە چەند پرسێارێکم بۆ هاتۆتە پێش کە پێمخۆش بوو روو بە کۆمەلانی خەلک ئاراستەی کاک مستەفا و حیزبەکەی بکەم.

بەر لە هەموو شتێک::

کاک مستەفا باسی ئەوە دەکات کە خەلکی کورد لەسەر ئەو باوەرە نین کە کوری ڕەش جێگای بابی بگرێتەوە. پرسێار ئەوەیە کەی خەلکی کورد باسیی جێگرەوەیان بۆ پێشەوا کردۆە وا سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، وەک شەخسی یەکەمی هانداوە کە باسی ئەم رووداوە گرینگە بکات؟. دەبێ عەرزی بەرێز کاک مستەفا بکەم بە پێچەوانەی حیزبەکەی کاک مستەفایی کە تازە بۆ دیاردەی خزم و تایفە و ناوچەگەرایی پاشگەز بۆتەوە و بۆ ئەم مەبەستە حیزبی بەرەو نشکۆ برد. خەلکی کورد بە گشتی و بنەمالەی قازی بەتایبەتی لە مێژە سەردەمی عەشایر و تایفە و بنەمالەیان تێپەراندۆە و خۆێان لە قیسمی نۆی و سەردەمێانەدا دەبیننەوە و شان بەشانی رووداوەکان هەنگاو دەنێن..
کاک مستەفا دەفەرمێ کە خەلک شانازی بە پێشەوا دەکەن نەک بە کورەکەی. نازانم بەرێزیان ئەو قەزاوەتەی چۆن کردۆە و چۆن ئەو ئامارەی دەست کەوتۆە. ئایا هەر بە پیوەری ٣٤ ساڵ لەمەوبەری دەپێویە یا بە پێوەرێکی سەردەمێانە؟. ئەگەر خەلک شانازی بە کوری ڕەشەوە نەکەن هیچ کێشەیەک نێ. چون ئەو هیچکات بانگەشەی نەکردۆە کە خۆی بە جێگرەوەی بابی دەزانی ” ئەگەر بیشیزانی هیچ تاوان نێ” . بەلام کاک مستەفا لە خۆیی پرسیوە ئەگەر بەریز و حیزبەکەی جێگای شانازین بۆ خەلک و خۆیان بە جێگرەوە پێشەوا و ڕیبازەکەی دەزانن، بۆ وێرای بایکۆتکردن و تەحریمکردنی هەلبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران زێاتر لە ٧٦ لە سەدی خەلک بە شانازێەوە!! دەنگێان بە بەرێز حەسەنی رووحانیدا؟. تۆ بلی خۆێندنەوەی ئەم جارەی کاک مستەفا سەبارەت بە کوری ڕەشیش هەر وەک خوێدنەوەکەی سەبارەت بە هەلبژاردنەکانی سەرۆکۆماری راست لە ئاوو بێتە دەر؟..

تۆ بلێ خەلک شانازی بە کاک مستەفا بکەن کە لە سەردەمی دەستەلاتداری بەرێزیاندا حیزبەکەی پێشەوا قازی کە پاش حەول و تێکۆشانێکی زۆری بەرێز عەبدووللە حەسەنزادە و جەلیلی گادانی و حەسەنی رەستگار یەگگرتوویی دوبارەی خۆی دەستەبەر کردەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی کەمێنەی حیزب و تاقمێکی لە عەشایر پاوە لەبەر یەک هەلتەکاند؟. ئایا بەم کردەوانە دەبێە جیی شانازی بۆ نەتەوەیەک؟..

بەرێزم کاک مستەفا بەرێزتان ئەوکات سکرتێری هەموو حیزب بووی و لانی کەم دەبا بێلایەن سەبارەت بە قەیرانەکانی نێو حیزب هەلس و کەوتتان کردبا. نەدەبا بۆ بەرژەوەندێەکانی خۆت و تاقمێ کەمینە، حیزبی دێمۆکراتت خستباوە نێو قەیرانێکی تازەوە. پێتوایە لەم بارەوە خەلک شانازی زێاتر بە جەنابتان دەکەن یا بە کوری ڕەشەوە کە لانیکەم لە کۆر و کۆبوونەوەکان قسەیەکی خێر بۆ خەلکی کورد دەکات. هیچکات پەناشی بۆ دوژمن نەبردۆە. دەستیشی بە خۆێنی شەری بڕاکوژیی سوور نەبۆە ؟.

بەرێز کاک مستەفا دەزانی خەلک بۆ لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەلات شانازی بە پێشەوا دەکەن و بە ئێوە و بە حیزبەکەی جەنابتان بە قسەی خۆشت کە بوویە “وەکێلی عامە” بە عەلی قازی ناکەن چون.

١_ پێشەوا لە عەرز و ئاسمان هیچ دۆستێکی نەبوو بەلام بەهۆیی باوەر بە خۆو خەلکەکەی تۆانی بەردی بناخەی یەکەم کۆماری کوردستان دابنێ. بەپێجەوانە ئێوە و سیاسەتمەدارانی ئەو سەردەمە وێڕای پشتیوانی ناوخۆ و دەرەکی هیماکانی کۆماری کوردستانتان کەمرەنگ کرد. بەڕزکردنەوە دڕوشمی خودگەردانی و خودموختاری و وەک خێرو سەدەقەش بەرز کردنەوە دڕوشمی فیدرالیزم بە کردەوە فەرامۆشکردنی کۆماری کوردستان بوو کە لانی کەم بۆماوەی نیزیک سالێک دەستەلاتی سێاسی و ئیداری ولاتی بەدەستەوە بوو. تۆ بلێ خەلک لەبەر ئەم کردەوانە نێە کە شانازی بە پێشەواکەیان دەکەن و یەستاش هەزاران رۆلەی ئەو ئاووخاکە گێان لەسەر دەست ئامادەی فیداکارین بۆ وەدیهێنانی ئەم ئامانجە بەرزانە

٢_پێشەوا بۆیە شانازی پێوە دەکرێ چون نیومالی خۆی رێک خست. ٣ عەشیرەی گەورە و دەست رۆیشتووی ئەو سەردەمی وەک دێبۆکری و ئیلخانی و مەنگوورەکانی هێنایە ژێر رکێفی خۆی و بەهاوکاری هەمویان تۆان خۆی بۆ هەنگاوێکی مەزنتر کە ئێوەمانان پاش ٦٨ سال ناتۆانن باسیشی لێوەبکەن ئامادە کرد. بەلام ئێوە پاش ٦٨ سال هەنگاوەکانتان چووکتر کردەوە وێرای بێ باوەری بە خەلک ولاتان گورگ خۆاردوو کرد و سیاسەتی خۆدەربازکردن بۆ ئەم دیوی سنورەکانتان کردە باوو. تۆیی دۆردۆنگی و دووبەرەکی نانەوەتان کردە پێشە و کوردستانتان بە سەر ٣ بەشی جنوب و ناوەند و شومال دابەش کردەوە. ئایا بەم کردەوانە مڕۆف دەتۆانی ببێتە جێی شانازی بۆ گەڵ و نیشتمان؟

٣_ پێشەوا بە دڵێکی فراوانە حیزبێکی کوردی بە نیووی حیزبی دیمۆکرات کە هەموو کوردێک دەیتۆانی خۆیوو ئامانجەکانی تێدا ببنیتەوە بونیات نا. بلام ئێوە ئێڕانێکتان پیوە لکاند و خوشتان لە هەر ئێڕانێکی پێ ئێرانیتر دەزانن. تۆ بڵێ ئەگەر بەو ئێڕانچێەتێە بگرێنەوە نێوخۆیی ولات بلی خەلک بە قەدڕایە کوری پێشەوا قازی شانازیمان پێوە بکات؟.

٤_ پێشەوا لە سەردەمی خۆیدا گرینگی زۆری بە ڕاهێنان و مافی تاکەکان و ئەندامان و لایەنگران و ژن وەک نێوەی کۆمەڵگە دەدا. هەمووی بە چاووی کورد سەیر دەکردن. بلام ئێوە وێرای ئەوەی حیزبێکی یەکدەست و یەکگرتویان رادەستی کڕا نەتان تۆانی یەکێتی ریزەکانی حیزب بپارێزین.کلتوری خودی و غەیرە خودیتان هێنایە نێوقەوارەی حیزب و تەسفیەهای نیو حیزبیتان کردە باوو و مافی تاکەکانتان پێشێل کرد و ئەوانەی باسی تەبایان لە فیلاند کرد سەزای تەشکیلاتیتان بۆ دیاری کردن رەزا ئەمینێەکانو بە خاتری نوسینی چەند نامێلکە و دەربرینی دەنگی خۆی لە حیزب دەر کرد و خۆشەویستی دێمۆکرات و لە خەلک وەرگرتەوە، تۆ بلێ خەلک شانازی بەوەها بیر و باوەرێکک تەسک بکات بەلام حورمەتی کورە شەهیدێک نەگرن کە هەر لە مندالێەوە لە ژێر چاوەدێری ساواک و دەربەدەری دابۆە؟..

بەرێز کاک مستەفا بوون بە پێشەوا و بوون بە کارێزما و بوون بە دڕێژەدەری رێبازی پێشەوا و شانازی کردنی خەلک بە پێشەواکەیان بەرهەمی خۆ بەخت کردنی ئەو زاتە پیرۆزیە کە بە سەر و ماڵ و گێان و خوێن، خۆی کردە پردەبازی گەل و نیشتمانەکەی. نەک بە دەستی خۆت زێدی خۆت بەرەو سنورەکان جیی بێلی و لە قەندیل و چێاکان وەک دۆست و پشت و پەنایی جوولانەوە روو بە پێدەشتەکانی گەرمین دابەزی و سێاسەتی دەستەوەستان و نیشتجیی بوون لە کەمپەپ هەڵبژێری و سەیری رووداوەکان بکەی و چاوەرۆانی قەزاو قەدر بمێنێەوە. کەسێکی یا حیزبێکی کە خۆی بە نۆنەرایەتی خەلک دەزانێ ڵانی کەم نەتۆانێ لە ساڵرۆژی لە سێدارەدانی ئەم زاتە پێرۆز و موقەدەسەدا کە پێوایە خەلک شانازی پێوە دەکەن دەگەڵ هاورێ و هاوسەنگەرانی خۆی سەردانی گڵکۆی شەهیدان بکات چۆن دەبێتە جێی شانازی بۆ ئەوخەلکە؟. کەوایە چ جێاوازێک لە نێوان ئێوە و حیزبەکەت و عەلی قازی دا هەیە کە دەبێ خەلک شانازی بە ئێوە بکەن بەلام بە کوری رەشی نەکەن؟.

با لە کووری ڕەش بگەرێن و ئاورێک لە خۆمان و حیزبەکەمان بدەێنەوە و تێبکۆشین بە هێمەت و تێکۆشانی هەموومان کرامەت و گەورەی بۆ حیزبەکەمان بگەرێنینەوە. تێبکۆشین بە رێکخستنەوەی مالی دێمۆکراتەکان هەر وەک پێشەوا خۆمان بۆ هەنگاو و رووداوە و ئاڵگۆرە مەزنەکانی دەوروبەرمان ئامادە بکەێن. با بە دلەوە باوەرمان بە پێشەوا و ئاکار و کردەوەکانی هەبێ و لەوەی زێاتر پەنجەکان یەکتر نەشکێنن. با هەموومان دروشمی کۆمار و کردەوە و ئەزموونەکانی بکەینە مەشخەلی رێگای خەباتمان. ئەوکات عەلی قازی و من و تۆ هەموومان دەبێنەوە جێی شانازی بۆ گەل و نیشتمان وەک پێشەواکەمان شانازیمان پێوە دەکەن…