” ساڵی کچە ئەرمەنی یا ساڵی فاتمە خانم لە مهاباد”

ئەو رووداوە لە سەر دەمی دەسەڵاتی ” ناسرەدین شای قاجاردا لە شاری ” مهاباد ” رووی داوە .لە لاپەڕەکانی، ٧٥٨ و٧٦٣ ی پەڕتوکی ، رۆژنامەی بیرەوەریەکانی ” ئیعتمادولسەلتەنە ” وەزیری راگەیاندنی کۆتایی سەردەمی ناسری، چاپ و بڵاوکراوەی ” ئەمیر کەبیر” بە حەول و تێکۆشانی ” ئیرەج ئەفشار “بە شێوەیەکی بەربڵاو باسی لێکراوە ئەو رووداوە ئاوا دەگێڕێتەوە :لاپەڕەی” ٧٥٨ پەڕتوکی،زیحەجەی،١٣٠٨ قەمەری رۆژی پێنج شەممەی رێکەوتی .٢٥،بەیانی بۆ ساحێب قڕانییە چوم ” لە گوتاری تازەدا هاتووە ،کەسێکی ئینگلیسی بازەرگان بە ناوی ” گڕاند فیلد “دەمێک ساڵ بوو لە کوردوستان و ئازەربایجان خەریکی بازەرگانی بووە کە خاوەنی هاوسەرێکی ئەرمەنی بووە کە کچێکیان هەبووە . چوار یان پێنج ساڵ دەبو کە ئەو پیاوە مردبو وکچەش تەمەنی گەشتبوە ‘١٦ ‘ ساڵی و گەورە ببو هەر وەها مڵکو ماڵێکی زۆری بۆ بە جێ مابو کە گەنجێکی مل ئەستور وسوننە ئایین کچە فریو دەدا وپێکەوە هەڵدێن بۆ ناو خاکی عوسمانی هەتا بیکاتە موسڵمان وژیانی هاوبەشی پێک بێنێ .

ئینگلیسییەکان ئەوە دەبیسنەوە وتکا لە عوسمانیەکان دەکەن ئەو کچە لە چەنگی ئەو کوڕە وەربگرنەوە و دیدەنەوەبە وان .عوسمانییەکان هەر کە دەزانن بۆ ئەوەی لەو کێشەیە رزگاریان بێ توشی لەحنەتو نیفرینی پیاوانی ئایینی نەبنەوە کارێکی وا دەکەن ئەو کچە ئەرمەنییە بگەڕێتەوە ” ساوجوبڵاغی موکری “لە خاکی ئێران .

ئینگلیسییەکان تکا لە دەوڵەتی ئێران دەکەن کچە ئەرمەنییەکە رادەست بکەنەوە، دەوڵەتی ئێرانیش بە بێ یەکو دوو لێ کردن بە حاکمی ساوجوبڵاغ دەڵێ : ئەو کچە رادەستی بەر پرسانی ئینگلیزی بکەنەوە . گەنجە کوردەکە وکچە ئینگلیسیەکە کە دەوڵەتی،عوسمانی لە بواری ئایینی ئیسلامدا دەمار گرژترچاو لێدەکەن وبۆیە پەنا دەبەدنە لای شابەندەرخانی عەسمانییەکان ،نزیکەی سەت کەس لە خەڵکی سوننەی ساوجوبڵاخ بۆ یارمەتی کچە ئەرمەنی و گەنجەکە چەک هاڵدەگرن ولەدەوروبەری ماڵی شابەندەری عوسمانی ئێشک دەگرن ، تەنانەت لە شەڕدا ٢یا ٣، کەس لە وان دەکوژرێن .هەر بەو پێیەش دەوڵەتەکانی ،ئینگلیس وعوسمانی وئێران بۆ روداوێکیئاوا بچوک وبێمانا پێکەوە وتووێژ دەکەن ، لە کۆتاییدا چی لێ شین دەبێ ؟

هەروەها لە لاپەڕەی ،٧٦٣ ،ئەو کتێبە لە ژمارەی رۆژی هەینی ٢ی مانگی موحەڕەم ساڵی ١٣٠٩ ی،قەمەری،ئەوا هاتووە :سیاسەتی دەوڵەت تایبەت بوو بە ئەو کچە ئینگلیسییەو گەنجە کوردەکە کە بە کورتی باسی لێوە کرا وپاشماوەی روداوەکەش ئاوایە : دوای پەنابردنی کچە تازە موسوڵمانەکە، کە ناوی خۆی گۆڕیبووبو بە “فاتمە “و عەزیز بەگ ی هاوسەری فاتمە کە پەنایان بردبو بە ،شابەندەری دەوڵەتی عوسمانی لە سابڵاخ ،لایەنگرانی شەڕانی کچەکە دۆخەکەیان ئاڵۆزتر کرد ولە گەڵ حوکومەتی ساوجوبڵاخ کە داوای گەڕانەوی کچەکەی دەکرد ، توشی دەرگیری بون وتەقە وئاڵۆزی پەرەی پێدرا ولەو روداوەشدا ژنێکی دووگیان ژیانی لەدەست دا .لەسەر داخوازی دەوڵەتی ئینگلیز دەبوایە کچەکە ئازاد بکرێ وبۆ لێکۆڵینەوەشئاشکرای کەن کە کچەکە بە شەرعیبۆتە موسوڵمان یا دەبێ مەجلیس کە لە فەرمانبەرانی سێ دەوڵەت دروست بووە بڕیاربدا .( و: ئەو دەوڵەتانە ئەوەندە بێکارن لەسەر شتی واکۆ دەبونەوە ؟ خۆزگەم بە حیزبەکانی خۆمان کە چانیە جار جار پێکەوە وێنە دەکێشن و بە خەڵک پێ دەکەنن ).

هەر بۆیە ئەو رووداوە بە تەواوی بۆ “ئەمیر نیزام ” لە تەورێز نوسرا .ئەمیر نیزامیش هەم ،عەلی نەقی خانی، سەرتیپ کە جێگای متمانە بوو وێڕای “مستڕ پێترین “کەسی دووهەمی کونسولی ئینگلیز و” بێهجەت ئەفەندی” کونسولی ژێنڕاڵی عوسمانی بۆ ڕێنمونی یاخییەکان رادەست کردنەوەی کچەکە (فاتمە ) لە شابەندەری عوسمانیوسازدانی ناوەندی لێکۆڵینەوە لە تەورێز لە ڕێککەوتی ،٦، ی زیقەعدەی ئەوکات ناردە ساجوبڵاخ (مهاباد ) ،بەڵام یاخی بووانی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی دەستییان لە شەڕئەنگیزی هەڵنەگت و زیاتر ئاڵۆزییان دروست کرد ، بە هیچ شێوەیەک گوێیان ندایە رێنمونییەکانی بێهجەت ئەفەندی وشابەندەر ،تەناەت قسەی ناحەزیان بە بێهجەت ئەفەندی گوت وهەڕەشەی کوشتنیان لێ کرد .

دەیانویست، تومای ئەفەندی شابەندەر لە شابەندەر خانە بکوژن ، ئەوەیش زۆر بە زەحمەت خۆی دەباز کردو خۆی گەیاندەماڵی حوکومەت ونەکرژرا . بێهجەت ئەفەندیش دڵی رنجا وچووە بۆ ماڵی خۆی ،عەلی نەقی خانی سەرتیپ ،و ئەو هەمووە ئامۆژگارییە بەراببەر بە یاخی بوان نەیتوانی کاریگەری هەبێ .لەو نێوەدا خەڵکی سابڵاخبە رێگای پێوست بە ئەمیر نیزام ڕادەگەیەنن کە بە هیچ شێوەیەک پاڵ پشتی ئاژاوە گێڕانی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی ناکەن .لە کۆتاییدا زانرا کە ئامۆژگاری سودی نابێ ،سەفارەتی باڵای عوسمانی ودەباری ئێران وراوێژ لە گەڵ،لەندەن و ئیستامبوڵ ئەوجار ڕێگادرا کە دەوڵەتی ئێران مافی خۆیەتی کە چەک بەکار بێنێ ،لەسەر بڕیاری دەوڵەتی ئێران “ئەمیرنیزام شازادە نوسرەتوددەولە “بە سوار وسەربازو تۆپ کەیشتە شاری ساوجوبڵاخ وگەترا،بە رێنماییوقسەی خۆش کچەکە رادەست بکەنەوە ،دەنا لە رێگەی سەربازیئەو کارە کۆتایی پێ دێ . بەڵام ئەو شێوازە کاریگەر نەبوو وبۆیە لە رۆژی”١٥ی زیحەجە” بڕیار درا تەقە دەست پێ بکاوپاش ئەوەی پاشەکشەیان پێکرا کچەکەیان رادەستی حوکومەتی “ساوجوبڵاخی موکری ” کرد وئاژاوە گێڕان بڵاوەیان پێ کرا ، بەڵام ئاژاوە گێڕانی سەر بەعوسمانی ناوەندی لێپرسینەوەیان بۆ کچی ” گڕاندفیلد “کە ناز ناوی “ئیرەک بەگ “بوو پێک هێنا .

ئاغای ” پترین” کەسی دووهەمی کونسولی ژێنڕالێکی ئینگلیسی وبێهجەت ئەفەندی و” نوسرەتول دەولە “وەرگێری دوو لایەن . کچەکە و دایکیان هێنایە پارلمان ، سەرەتا پرسیاریان لە دایکی کرد ؟ ئایا ئەوە کچی تۆیە ؟ گوتی ،بەڵێ ،پاشان لە کچەکەیان پرسی؟ تۆ بە ڕەزای خۆت بویە موسڵمان ؟ وعەزیز بەگت بە هاوسەری خۆت هەڵ بژارد ؟ دووبارە پارلمان بۆ ئەو کۆبونەویە ساز کرا . کچەکە گوتی : من رازی بوم کە ببمە هاوسەری عەزیز بەگ .لە کۆتاییدا زانرا ئەو جووتە بە مەیلی خۆیان ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە ویەکتریان خۆش دەوێ .کچە درا بە عەزیز بەگ وبە خەیاڵێکی ئاسودە لەوێ ژیانیان دەست پێ کردەوە .

ئەوە بوو داستانی کچە ئینگلیسی کە ببوو بە موسوڵمان وژیانی هاوبەشی پێک هێنا .ئەو رووداوە لەسەر ناوی ” ساڵی کچە ئەرمەنی ” یانژی “ساڵی فاتمە خانم ” لەسەر هزرو بیری کەسانی بە ساڵا چوو ماوەتەوە .

سەرچاوە : م : مهاباد ،جەنابی محەممەد سەمەدی

و: بۆ هەنگوین زمانی کوردی/ جەعفەر سەرکەوت کەریمی