“بۆنی خاک ” جەعفەر کەریمی
بیرەوەری تەمەنی منداڵی
بۆنی تێکەڵاوی باران و خاک
دەمباتەوە دونیایەکی پڕ لە هەستی
بێگەردو پاک
ئەو کاتەی کە لەسەردەمی بچوکیدا
بێ خەم بوم لە خەم
بێ دەرد بوم لە دەرد
چاوەکانم کازێوەی دەژمارد و
گزینگی هەموو رۆژانی منداڵیم
دەکردە ژیان دەکردە ئاوات
رۆژ هات و چون
مانگیشم دیت
ساڵەکان تێپەڕبون
ئەوکات کە پیریم لێ وەدەر کەوت
ڕێگوزەری ژیانم بو بە کەکرە و هات ونەهات
ئەو جار زانیم رۆژگاری بچوکیم چەندە شیرینە
باران و بۆنی خاک لە سەرووی هەنگوێنە .
جەعفەر کەریمی