کۆچی دوایی مام ساڵح باڵه‌کی، تێکۆشه‌رو نیشتماندۆستی ناوچه‌ی مه‌هاباد
مام ساڵح باڵەکی، باوکی تێکۆشەری دێمۆکرات کاک عومەر باڵەکی، بەهۆی پیری‌و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 24 ی خه‌رمانان مام ساڵح باڵەکی، باوکی تێکۆشەری دێمۆکرات کاک عومەر باڵەکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد‌و له نێو کۆڕی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی حیزب به خاک سپێردرا.
مام ساڵح ساڵی ١٣٠٧ لە گوندی قادراوی سەر بەشاری مەهاباد له دایک بووه‌و هه‌ر لەتەمەنی مێرمنداڵی‌دا باوکی لەدەست داوه‌و بەتەنیا ئەرکی قورسی سه‌رپه‌رستیی بنەماڵەی خۆیانی که‌وتۆته سەر شان.
مام ساڵح وەک خۆی باسی دەکرد لەسەردەمی کۆماری کوردستا‌دا دامەزرانی کۆماری بەچاوی خۆیی دیتوە. ئەو که به ته‌مه‌نی لاوی و بۆ کاسبی به‌رده‌وام هاتووچۆی باشووری کوردستانی دەکرد، لە گەڕانه‌وه‌دا باسی پێشمەرگە و شۆرشی کوردی بۆ منداڵەکانی دەکردن و ئامۆژگاری دەکردن کە هیچ کات مل کەچی دوژمن نەبن، هەر ئه‌وه‌ش بوو که هه‌ر دوو کوڕەکەی مام ساڵح‌و دوو ئامۆزای(عومەر و عەلی و شەریف و خالید باڵەکی) ئه‌و به‌ڵێنه‌یان بەجێ گەیاندو بریاریان دا بۆ به‌رگری لە خاک‌و نیشتمان چەکی شەڕەفی پێشمەرگایەتی لە شان بکەن.
مام سالح لەبەر ئەوەی هەردوو کورەکانی لە ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا و له بەرەکانی شەر دژی کۆماری ئیسلامی خه‌باتیان ده‌کرد، به ده‌یان جار له‌لایه‌ن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە گیرا و ئەشکەنجە دراو، لەو نێوەدا بەکرێگیراونی رێژیم لە کوردستان لەهەر شوێنێک بەدەست پیشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراته‌وه زه‌بریان وێ ده‌که‌وت، مام ساڵحیان دەگرت‌و ئەشکەنجەو ئازاریان دەدا، هەر بۆیەش تا کۆتایی ژیانی بەدەستی ئازار‌و ئەشکەنجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کاربەدەستانی‌یەوە دەیناڵاند، بەڵام ئەشکەنجە و ئازاری دوژمن هیچ کات مام ساڵحی لە رێگای رزگاری لانەدا، تا ئەوه‌ی کارگەیشە دەرکردنی لە خاکی نیشتمان و مام ساڵح بە ناچاری مەهابادی بەرەو زێدی غەریبی بەجێهێشت.
له‌و رووداوه‌دا هاوسەری مام ساڵح که ئه‌ویش دوای دەرکرانی مام ساڵح لەلایەن کاربەدەستانی رێژیمەوە بانگ دەکرا، لەرێگای چوون بۆ قەندیل بۆ بارەگاکانی حیزبی دێموکرات به ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی ماشێن گیانی له ده‌ست‌داو مام ساڵحی به ته‌نیا به جێهێشت.
به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه، 25 ی خه‌رمانان به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات ڕێوڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی مام ساڵح باڵه‌کی به‌ڕێوه چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات له وته‌یه‌کی کورت‌دا له‌سه‌ر ژیان‌و که‌سایه‌تیی مام ساڵح قادری دواو دواتر کاک عومه‌ر باڵه‌کی، به نوێنه‌رایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مام ساڵح، سپاسی به‌شداریی خه‌ڵک له به خاکسپاردن‌و پرسه‌ی باوکی‌دا کرد‌و به کورتی له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێکی ژیانی باوکی دوا.
بە بۆنەی کۆچی دوایی مام ساڵح باڵەکی تێکۆشەری ناسراوی کورد و باوکی کاک عومەر باڵەکی و شەریف باڵەکی و مامی بەرێزان کاک عەلی باڵەکی و شەهید خالید باڵەکی لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەرو شۆرشگێر و نەبەزی باڵەکی لە ناوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات دەکەم و ئاواتەخوازم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشت بێ و تێکرای ئەندامانی بنەمالەی تەمەن درێژ بن.
حەمەرەسووڵ کەریمی