پهخشانی كاك ئهحمهدی شێربهگی بهبۆنهی مهرگی مام ساڵهی باڵهکی
مام ساڵەی باڵەکی کۆچی دوایی کردو جیهانی نابەرامبەری یەکانی بە جێهێشت. تەنیا کۆچێکی لەم چەشنەیە کە دەتوانی مام ساڵە وەحەسێنێ.لە ژێر هەر گنجێکی ئەم روخسارە داو لە ژێر هەر تاڵە موویەکی سپی مام ساڵە دا کۆمەلێک بیرەوە وی تاڵ لە ژیان و لە نابەرامبەری کۆمەڵایەتی و لە زۆرداریی داگیرکەرانی نیشتمانی کورد خۆیان حەشار داوە کە ئەگەر قەڵەمێکی بە توانا تاقەتی نووسینەوەیانی هەبێ کتێبێکی گەورەیە لە ئازارو مەینەتی یەکانی کورد …
برۆ مام ساڵە برۆ سەفەری ئەمجارەیانت ئۆغر بێ ،برۆ پشووی خۆت بدە و حەسانەوەی یەکجارەکی خۆت بکە، تۆ لە جیهانی روون زۆرت جەفا دی وزۆرت هەناسەی حەسرەتو مەینەت هەڵکێشا. جارێک پشتیان چەماندی ، جاریک داخی کوژرانی رۆڵەیان بە دڵتەوە نا . برۆ سێبەری باوکانەی خۆت بە سەر خالید دا بکێشە . ساڵانێکە ئەم رۆڵەیەت بێ سێبەرە . مام ساڵە تۆ داستانی خۆراگریت .تۆ چیروکێکی بێ کۆتاییت .تۆ کێوەی برواکانی کوردی کە مێرانە ڕاوەستای و نەبەزیی. تۆ قەت نەتهێشت دوژمنانت بە خۆت خۆش کەی. هەر ئەو ئیمان و باوەڕەت بە ڕێبازی کوردایەتییە وای کرد سوجدەت بۆ بەرم…روحت شاد و یادو بیرەوەریەکانت چرای روونی داهاتوومان.
کاک عومەر و کاک عەلی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی باڵەکی پەژارە و ماتەمینی خۆم بۆ ئەم مەرگە بە دڵەوە رادەگەیەنم و سەرسڵامەتی و تەمەنی درێژو پر لە هیوای گەشتان بۆ بە ئاوات دەخوازم…
ڕوح وڕەوانی مام ساڵە شــــــــــــادە..