هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی نوروێژ؛ بەرەکانی راست و چەپ! کەریم ئەڵڵاوەیسی

هەلبژاردن کۆڵەکەی سەرەکی دێموکراسی لە وڵاتانی پێشکەوتوو و دیموکراتێکە کە بە شێوەیەکی سالم بەرێوەدەچێ . ئەوە خەڵکن بە دەنگدانیان دیاری دەکەن، کێ وڵات بەرێوە ببات. دەنگدانیش بە لە پێش چاوگرتنی بەرنامە و پرۆژەکانە و متمانە بە پارتەکانێش بایەخی خۆی هەیە.

هەروەهائەگەر گەیشتن بە دەسەڵات ئاوات و ویستی هەر حیزبیکی سیاسی یە ،ئەوە بەجیهێشتنی دەسەلاتیش پاش سەرنەکەوتنی دووبارە هەمیشە بێ گیروگرفت بووە . دیارە بەشداریکردن لە دەسەڵاتدا گرینگی هەیە ، خەلک دیەوەێ بزانێ حێزبێک یان ئوپوزسیۆنەکەی کە بەردەوام رەخنە دەگرێ ، لە کردەوەدا چەندە دەروەست بە دروشمەکانیە. بەداخەوە لە ولاتانی دیکتاتوری بۆ نموونە ئێران ، ئەگەرچی هەلبژاردن هەیە، بەڵام هەلبژاردن بۆ رەواییدان بە دەسەڵاتی نارەوایان لە لای کۆمەلگای جیهانێ‌یە و دەنگی خەلک زۆر کات کەمترین ‌بایەخ و کاریگەریی هەیە. وەلی فەقی دیاری دەکا نوینەرانی ولات کێ بن و ئەگەر جاروباریش بەناو رێفورمخوازان بێنە سەرکار بە دەسەڵاتی رەهای خامەنەیی بە هەموو شێوەیەک پێش بە بەرەوپێشچوون و رۆڵگێڕانیان لە کۆمەلگادا دەگیرێ.

ئەمسال 9ی سیپتەمبەر هەلبژاردنی نوروێژ بەرێوەچووو بەرەی چەپ( سوسیال دیمۆکراتەکان و حێزبێکی سوسیالیست و پارتێکی میانە) پاش 8 سال دەستەڵات ، ئەمجارلە هەلبژادن دا سەرنەکەوتن و راستەکان ( حیزبی راست ، حێزبی بەروپێشچوون(حیزبیکی راستی توندرۆ) و دوو حیزبی لیبرال ( کۆ، ئەر ، ئێف و وینسترە) لە هەڵبژادندا بردیانەوە.

لە ئەورووپای دیموکراتیک زۆر ئاسایی یە کە پاش 8 سال دەسەڵات دەست بە دەست بکرێ یان بلێن دەسەڵات بگوردرێ. هەرچەند گەوەرترین حیزبی وڵات دیسان باشترین دەنگی هێنایەوە؛ واتە: 30.8٪ دەنگی ولات و ئێس ڤی 4،1 و سەنتر پارتی 5.2 ، کە سەرجەم 73 نوینەر دەنیرنە پارلەمان. رێژەیەک کە ئەوە دەگەێنێ ئێستاش دەسەلاتی پێشووی کەسک وسوورەکان خۆشەویستییان لە نیو خەلکدا زۆرە و زۆر لایەن متمانەییان پێ دەکەن.

هۆی متمانەی زۆری خەک پاش 8 سال ئەمانن:

* نورویژ ئێستاش کەمترین رێژەی بێکاری لە نێو هەموو وڵاتانی ئوروپاییدا هەیە.

*قەیرانی ئابووریی ئەورووپا و جیهان کەمترین کاریگەریی لەسەر نۆورێژ هەبوو کە ئێستاش بەرۆکی چەند وڵاتی ئەورووپایی گرتووە.

* جیاوازی نیوان هەژار و دەولەمەند کەم بووتەوە.

*نورویژ ، کۆمەلگایەک بە ئاسایشی گشتی ، ئیمکانات بۆ هەموو کەس و وەک یەک بوو.

*گرینگیدانی زۆر بە پەنابەر و مەسەلەی مروڤی لە نێوخۆ و جیهان دراوە و 1٪ داهاتی ولات بۆ ولاتانی هەژاری ئەفریقایی و ئاسیایی و ئەمریکای لاتین و….تەرخان کراوە.

وە زۆر هەنگاوی گرینگی دیکە.

هۆیەکانی ئالوگۆڕی کەسک وسوورەکان بە قازانجی بەرەی راستەکان:

* لە ئەورووپا زۆر ئاسان نییە پاش 8 سال دیسان حیزبەکانی دەسەڵاتدار لەسەرکار بمێننەوە، زۆر کەس هەن دەیانەوەێ تەنانەت دەموچاوەکانیش ئالوگۆڕ بکرێ.

* ریگا وبان و …خراپە . کەسک وسوورەکان گرینگییان بە شەمەندەفەر و پاس و…داوە. لە بەر گرینگیدان بە ژینگەیەکی باش و کەمتر کەلک وەرگرتن لە ئۆتۆمبیلی شەخسی.

* بۆم پێنگر ( واتە لە هەر شویێک مەسەلەن رێگای رۆیشتن بۆ ئۆسلۆ) دەبێ پارە بدەێ. ئەوە هەم بۆ کەمکردنەدەی هاتوووچووە ،هەم کەمکردنەوەی کەلک وەرگرتن لە ماشین لەبەر ژینگەی خاوێن ، ئەمە بە درێژای ئەم ساڵانە خەلکی قەڵس کردوە.

-* باج ، خەلک پێیان وایە رێژەی باج زۆرە .

پرۆژەکانی حیزبی راست وەک سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان ، باشتر دەێتە بەرچاو ئەوانە و هێندیک شتی دیکە بوونە هۆی لەسەر کارلاچوونی کەسک و سوورەکان.

راستەکان بۆ لابردنی دەسەڵاتدارانی پێشوو یەکگرتووبوون و چوار قووڵی هاتنە مەیدان. بەڵام کارکردنی 4 حیزبی سیاسی کە دوو حیزبی لیبرالی دیمۆکرات مەسیحی و حیزبی چەپ لەگەڵ راست و راستی توندرەو ئێف، ئەر ، پێ ؛ کە لە زۆربارەوە جیاوازیان هەیە، بە تایبەت لەگەڵ حیزبی دژی بیانی ” ئێف، ئەر، پێ “، حاوانەوە زۆر چەتوونە . ئەم حیزبە 40 سال بوو هەر لە ئوپوزسیۆن دابوو و زۆر جار حیزبەکانی سیاسی نورویژ ئامادە نەبوون هاوپەیمانیی لەگەڵدا پێک بێنن.

دوو رۆژ دوای هەلبژاردن دەنگی بالوێزخانەکانی جیهانی بەرز بووە و نامەیان بۆ وەزیری دەرەوەی نوروێژ نارد کە چوون دەبێ حیزبیکی راستی توندرۆ لە دەسەلات دابێ کە برێویک قاتلی 80 کەس 3 سال ئەندامی ئەم حیزب بووە و زۆر رۆژنامەی ئێتالیایی و…. لەسەر ئەو ئەو مسەلە هەواڵ و بابەتیان بڵاو کردووتەوە.

راستەکان و زیانەکانی بۆ کورد!

حیزبی راست( Høyre) و راستی توندرو (Frpش) بەرنامەیان نەهێشتنی پەنابەر و داخستنی زۆربەی کەمپەکانی پەنابەریە و هەردووکیان زۆر زیاتر کاریگەرییان هەیە لە دوو حیزبە چکۆلە هاوپەیمانەکەی دیکەیان. کورد لە خەباتیکی سەخت لەگەڵ سێ دەسەلاتی داگیرکەر دایە و زیاتر لە نەتەوەکانی دیکە تووشی هەلاتن و پەنابەربوون دەبێ، بۆیە کورد زۆر زەرەرمەند دەبێت. هەم بۆ هاتنی پەنابەری نۆی وهەم ئەوانەی ولامیان وەرنەگرتووە و زۆری دیکە کە گیروگرفتی وەرگرتنی پاسی نورویژیان دەبێ . ئۆپۆزیسیۆن واتە نوینەرانی کەسک وسوورەکان دەتوانن هێزێکی باش بن کە پیش بە سەرەرۆیی دەسەلات لەم بارەوە بگرن و هەروەها بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری مروڤی بۆ جیهان

“SV ” حێزبیکی نۆرویژی دوستی کورد!

کورد لە زۆر ولاتی ئەوروپایی و قارەکانی دیکە لەگەڵ زۆرحیزبی سیاسی دەسەڵاتدار و ئوپوزیسیندا پێوەندی و دوستایەتی هەیە . بەڵام بە داخەوە پێوەندیەکان بۆ کورد لە ئاستێکی پراکتیک و سوودمەندد دانیە. ئەوەی لە زۆر ولاتان ئامادەن بۆ فەلەستینی بکەن، بۆ کوردی ناکەن . جاروبار حێزبیکی وەک ئێس ڤی پەیدا دەبێ کە ئامادەیە زۆر کار بۆ کورد بکا. ئێمەی کورد بەوجورەی پێویستە هەنگاو بۆ دوستایەتێکی باشتر وهاوکاری بەرچاوترمان هەلنەهێنایەوە .ئەگەر ئێمە دەیان جارکارمان بە ئەوان بێ، رەنگە لە 4 یان 8 سالدا جارێک ئەوان لە کاتی هەلبژادندا پێویستیان بە ئێمە هەبێ. لە کاتیکدا بۆ بەرفەرمی ناسینی جینوسایدی کورد کە هەموو پارچەکانی کوردستانی گرتووتەوە ، ئەوان هەوڵێ جیدیان دا . کەبوودوەندیان لە سالی 2011 و دیسان لە 2013 بۆ خەلاتی نوبیل کاندیدا کردوە، کاری گەرینگیان بۆ زیاتر لە 200 پەنابەر کردوە و ئەوان لەبەرنامەیان دایە چ لە دەسەلات و چ وەک ئوپوزیسیۆن کاری زۆر بۆ پەنابەر بکەن . بۆ ئەندام پارلمان و وەزیر و زۆر لایەنی دیکەی کوردی ویزا وەرگیراوە . مەبەست ئەوەیە کورد زۆر دوستی هەیە، بەڵام دوستی دەروەستی زۆر کەمن، ئەگینا دەبوو سەدان کەم ئەندامی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی دیکەی رۆژهەلاتی کوردستان لە مێژەوە وەرگیرابان. پێویستە کە ئیمەی کورد لە زۆر ولاتان خۆمان لە حیزبە سیاسیەکان دا ببینینەوە کە ئامادە ن لەگەڵ دەرد و خەمەکانی نەتەوە ژێردەستەکان بە تایبەت کورددا بمێنەوە و کورد گوتەنی دڕۆیەک لە جەستەی کورد دەربێنن.

ئەو وانانەی کە دەبێ لە هەلبژاردنی ولاتانی ئەوروپایی و یەک لەوان وەریبگرین:

لە کاتی کێ‌بەركێ هەلبژاردندا بچووکترین کێشە و بەرخۆردی فیزیکی لە نیوان چەپ وراستدا نایەتە پێش؛ لەکاتیکدا چادری کیبەرکێ هەلبژاردنەکان هەموویان لە نزیک و تەنیشت یەکترین دامەزراوە.بەداخەوە لە کوردستان حەوتووی پێشوو(سێ حەوتوو پێش هەلبژادن ) ژنیک کۆژراوە و ژمارەیەکی زۆر خەلک لە کێبەرکێ هەلبژاردندا بریندار بوون کە ئەو بەرخۆردانە لە دوو جار لە سلیمانی رووی داوە.

*چ ئوپوزیسیون و چ ئەوانەی دەسەلاتیان بەدەستەوە گرت بە حورمەتەوە رێزیان لە یەکتر گرت ، دەسەلاتدارانی نوێ،واتە راستەکان؛ سپاسی زەحمەتەکانی حێزبەکانی چەپ، واتە کەسک و سووریان کرد کە 8 سال دەسەلاتیان بەدەستەوە بوو و حێزبەکانی لە دەسەلاتدا لابراو؛ واتە چەپەکان پێروزبایی خۆیانیان پێشکەشی راستەکان کرد.

بەو پەرێ حورمەتەوە دەسەلات واتە وزازتخانەکان ئالووگوری دەکرێ.

*هەردووک بەرەی چەپەکان وراستەکان ،دەسەلاتداران وئوپوزسیۆن بەلێنیان دا بەو پەری باشی و چالاکانە خزمەتی گەل ونیشتمانی نورویژ بکەن.

بەو هیوایەی کە کورد هەموو کات هەوڵ بۆ زیاترکردنی دوستانی بدا و پشتیوان و پشتگری زۆرتر بن.

جیگای خۆیەتی ئیمەی کوردیش لە ئەزموونەکانی هەلبژاردن نۆروێژ و ولاتانی دیکە فێر بین و لە هەمووی ئەوانە و زۆر هەنگاوی دیکەی ئەم وڵاتە پێشکەوتوو و دیموکراتیکانە، بۆ خزمەت و سەرخستن و بەرەۆپێشبردنی کوردستان، کەلک وەرگرین.

کەریم ئەڵڵاوەیسی