فریاكه‌ون، با سه‌رده‌شت له مه‌نجه‌نیقی كۆماری ئیسلامی‌دا نه‌سووتێ؟ ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
لاوان، پیاو ماقووڵان ، خوێندكاران ، رووناكبیران ،تیكۆشه‌ران، كاسبكاران، بازاریان ، مامۆستایانی ئاینی و نیشتمانپه‌روه‌ری سه‌رده‌شتی سه‌ر سه‌وز، فریا كه‌ون ومه‌هێلن بۆ جارێكی‌تر و به كاره‌ساتێكی دزێو و، تاڵتر له رابردوی دا ، شاری سه‌رده‌شت له مه‌نجه‌نیقی به‌ناو كۆماری ئیسلامی دا بسووتێ؟
سه‌رانی كۆماری ئیسلامی كه قه‌ت سه‌باره‌ت به خوڵقاندنی كاره‌ساتی نا ئینسانی و كوشت و كوشتار‌و له ناوبردن و به‌د ناوكردنی خه‌ڵكی كورد و، وێران كردنی شار‌و گونده‌كانی كوردستان بێ پیلانگێڕی دانه‌نیشتوون ،ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به مه‌به‌ستی گڵاویان شاری سه‌رده‌شتی ئاواره‌و ئاواره‌كانیان كردۆته نیشانه‌ی دڵی پڕ قیان له كورد و كوردستان و، سێره‌یان له دڵی ئه‌و شاره گرتووه و، خه‌ریكن ئاژن ئاژنی ده‌كه‌ن و، ده‌یانه‌وێت رووحه گه‌وره‌كه‌ی و دڵه پڕله ئه‌وینداره نیشتیمانیه‌كه‌ی له لێدان بخه‌ن؟
كۆماری به‌ناوئیسلامی كه راسته‌وه خۆ له مه‌یدانی شه‌رو به‌ربه‌ره‌كانیدا قه‌ت نه‌یتوانیوه دڵی ئه‌ویندارانی ئازادی ئه‌و شاره و، رێبوارانی رێبازی شه‌مامی و شه‌مامیه‌كان بۆ كوردستان له لێدان بخات، ئیستا‌و چه‌ند ساڵێكه له رێگای كه‌سانی نه‌فس نزم و مادی په‌رست و دورله هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كه‌وتۆ‌ته درووست كردنی مه‌وادی شیشه‌و، به‌ری بۆئه‌و خه‌ڵكه مادی په‌رستانه‌ی باسم لێ‌كردن شل كردوه و،له رێگه‌ی ئه‌وان و، له‌وێ را به هۆی ئه‌وانه‌وه ئه‌و مه‌واده تۆقێنه‌رو، پیس و، ریسواكه‌ره كه ، به
قیمه‌تێكی گرانبه‌ها ده‌فرۆشترێ بۆ شاره‌كانی تری كوردستان و به گشتی ئیران به‌ری ده‌كات و به تیرێك چه‌ند نیشانه‌ی ده‌شكێنێ.
1_ له‌لایه‌ك له گشتی دا ده‌یهه‌وێت شاری سه‌رده‌شت وخه‌ڵكه‌كه‌ی كه قه‌ت سه‌ریان بۆ دوژمن شۆر نه‌كردوه و، مه‌ڵبه‌ندی خۆڕاگریش بوو‌و، له به‌ر چاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی تری كوردستان سووك بكات و، دووبه‌ره‌كی له نێوان دانیشتوانی شاری سه‌رده‌شت و شاره‌كانی تری كوردستاندا درووست بكات.
2_ له لایه‌كی تره‌وه سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و رێگایه‌وه ده‌یانهه‌وێت لاوانی شاری سه‌رده‌شت تووشی نه‌خۆشی مه‌واده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌ن تا فكر و بیری شۆرشگری و نیشتمانپه‌روه‌ری له دلی لاوه‌كاندا بكوژێ و به كه‌یفی خۆی ئه‌سپی سه‌ره رۆیی خۆی له‌و مه‌ڵه‌به‌ند و شاره دا لێنگ بدات.
سه‌رانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر دوای كیمیا بارانی شاری سه‌رده‌شت كه ده‌واو ده‌رمانێكی زۆر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی برینداره‌كانی ئه‌و گازه ژهراویه‌ی له لایه‌ن كۆر و كۆمه‌ڵ و وڵاته ئینساندۆسته‌كانه‌وه گه‌ێندرایه شاری سه‌رده‌شت، كه‌وته فكری ئه‌وه كه ئه‌مرۆ شاری سه‌رده‌شت پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ و ئه‌و حه‌ب و ده‌رمانانه‌ی نه‌دا به نه‌خۆشه‌كان و له شوێنێكی نێزامیدا له شاری سه‌رده‌شت حاشاری دان و ئه‌مرۆ به ده‌ستووری خۆی ده‌یدا به‌و خه‌ڵكه نه‌فس نزم و هیچ و پۆچانه‌و له ده‌یان ئاشپه‌زخانه كه بۆ ئه‌و مه‌وادانه له ناو شار‌و ده‌وروبه‌ری دروست كراون ده‌یانتوێنه‌وه و مه‌وادی شیشه‌ی لێ‌دروست ده‌كه‌ن وبه‌سته‌به‌ندی ده‌كرێت و بۆ شوینه‌كانی تری كوردستان و هه‌تا بۆ وڵاتانی ده‌ورو به‌ریش به‌ڕێ ده‌كرێت وبه قیمه‌تێكی گران ده‌فرۆشترێ.
جا لێره دا من وه‌ك تاكێكی كورد بانگه‌وازله مشوور خۆرانی رێگه‌ی رزگاری كوردستان و شاره جوانه‌كه‌ی سه‌رده‌شت ده‌كه‌م كه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له شاری سه‌رده‌شت مه‌وادی شیشه درووست ده‌كه‌ن، یه‌ك بگرن و، وێكڕا هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵبگرن و ئه‌م پیلانه بكه‌نه خاڵیكی دژی ئینسانی له سه‌ر سه‌رانی كۆماری ئیسلامی و بیده‌نه كۆمه‌ڵگا سلاحیتداره‌كان تا له‌م باره‌وه‌ش كۆماری ئیسلامی ریسوا بكرێت.
ئازیزانی خوێنه‌ری ئه‌م باته‌ته، لاوانی شۆڕشگێری شاری سه‌رده‌شت. هاورێیانی سه‌ر تۆری فه‌یسووك ، خوێنه‌ران و دۆستانی سه‌ر سایته كوردیه‌كان، مامۆستیانی ئاینی ، خوێندكار و قوتابی و روناكبیران. ده‌ی ئێوه‌ش به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌و كاره دزێوه‌ی كۆماری ئیسلامی و، پشتگیری له خه‌ڵكی شاری سه‌ردشت و، به نیشانه‌ی مه‌حكووم كردنی ئه‌م كاره دزێوه، كۆمینتێك له ژێر ئه‌م نوسراوه بنووسن‌و، وه‌فاداری خۆتان بۆ شاره جوانكه‌ی سه‌رده‌شت كه ئێستا ئه‌وه خه‌ریكه به ئاگری جهنه‌می كۆماری ئیسلامی ده‌سووتێ، ده‌رببڕن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی