کۆچی دوایی خاتوو مەلەکی کرمانجی خوشکی چوارشەهیدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
بە داخەوە رادەگەیەنین کە یای مەلەکی کرمانجی، خوشکی شەهیدان سمایل، تەها، مراد و سەلاح کرمانجی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، رێکەوتی ١٠ی نۆامبری ٢٠١٣، بە هۆی نەخۆشییەوە، لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کردوە.ناوبراو ژنێکی دڵسۆزی کورد بوو کە بە درێژایی زیاتر لە سێ دەیە خەباتی بێ پسانەوەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خەمخۆر و پشتیوانی برا پێشمەرگانی بوو و بە هیممەتی بەرزی تەنانەت بۆ ساتێکیش لە دژوارترین هەل و مەرجەکاندا لە براکانی غافڵ نەبوو. شەهید بوونی یەک لە دوای یەکی براکان و ئازیزانی دیکەی بنەماڵە، ئەوەندەی شوین لە سەر ناوبراو دانابوو کە گریان بۆ لە دەستدانی ئازیزان، هاوڕێی شەورۆژی بوو و هەر ئەو گریان و خەمەش سۆماێ چاو و تین و تاقەتی لی ئەستاندبوو.
بەو بۆنەوە لە لایەن بنەماڵەی کۆچکردووەوە رێوڕەسمێکی سەرەخۆشی لە کات و شوێنی خۆارەوە لە شاری ئۆریبرۆی سوێد پێک دێ.
کاتژمێر: ١٧.٠٠ هەتا ٢١.٠٠
رێکەوت: ١١ی نۆامبری ٢٠١٣
شوێن: لوکاڵی کۆمەڵەی کوردی شاری ئۆربیرۆ.
تێ بینی: داوا لە دۆستانی دەرەوەی ئۆریبرٶ دەکەین کە لە هاتن خۆ بپارێزن و لە رێگای ئەو تەلیفونانەی خۆارەوە هاودەردی بکەن.
٢٥٣٥٦٤-٠١٩
٦٠٩٠٥٢١-٠٧٠
حوسێن کرمانج وباقی بنەماڵەی شەهیدانی کرمانجی
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو مەلەکی کرمانجی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێز و تێکۆشەر کاک حوسێن کرمانج و تێکرای ئەندامانی بنەماڵەیان دەکەم و ئاواتەخوازم کە کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و خوا سێبووری بە بنەماڵەکەیان بدات و ڕووحی هەردەم شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی