شەهید وتارێکە بە درێژایی مێژوو

شەهید وتارێکە بە درێژایی مێژوو
گڵکۆی گوڵستانێکە پڕ لە گوڵ
تژی لە هەزاران ڕەنگە لە وڵات
هەڵویستی هاواری نیشتمان

گرفەی تە نورێکی گڕ گرتو

دەنگی ورەی بەر خۆدانە

هۆنراوەی شاعیری کوردوستانە

مەرهەمە بۆ جەستەی زامداری

کوردوستانێکی یەک پارچە وتینوو

شەهید فێرگەیە بۆپیری دونیا دیدە

ژیانە بۆ لاوی تازە پێگەشتو

هاژەی دەنگی کانی و جۆبارە

بۆ ژن و پیاوی شۆڕشگێری کورد

پەیامە بۆ دوا رۆژی سەربە خۆیی و

رێگوزەرە بۆ رێبازێکی بێ پشوو

جەعفەر کەریمی