نامیلکەی دید و بۆچوونە سیاسییەکانی هاوڕێ خالید عەزیزی
ئامادەکردنی ڕەحمان نەقشی: نامیلکە و کۆکراوەی بەشێک لە وتووێژ و چاوپێکەوتنەکانی بەرێز کاک خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان. ئەم وتار و بابەتانە لە ماڵپەر و تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها شوێنە جیاجیاکانی دیکە و کوردکاناڵ دا بڵاو کراوانەوە، شایانی باسە کە وتار و بابەت و وتووێژەکانی ئی ساڵەکانی نێوان ٢٠٠٨ تاکوو ٢٠١٨ ی زائینیین، بە هۆی گرینگی وتار و وتووێژەکان، بە پێویستمان زانی کە لەو نامیلکەیەدا پێشکەش بە خوێنەرانی بکەین، بەشێک لەو وتووێژانە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەر و لاپەرە ئیلکترۆنییەکان نەماون و یا بە هۆی داخرانی لاپەرەکان لەبەردەستی خوێنەران دانەماون.
جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی وتووێژەکان ئی کاتێکن کە ڕێزدار خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە.