موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی قه‌ت له‌یاد ناچێ ، به‌ڵام… ئەحمەد مەکڵاوەیی
چەند ڕۆژ پێش ئێستا به‌داخه‌وه له شاره‌كه‌ی حاجی قادر و دڵداری شاعیر، له كاتی گەڕانه‌وه بۆ كه‌مپی دێموكراته‌كان له ئازادی، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشێن، موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی، دامەزرێنەری رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران، كۆچی دوایی كرد.
كاتێك هه‌واڵی كۆچی ئاخرو له‌نەکاوی موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی له كه‌مپی دێموكراته‌كان بڵاو بۆوه، سه‌ر جه‌م كادر و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ر دووك لای دێموكراته‌كان ، بۆ كۆچی دوایی ئه‌و وه‌ستا ماندوو نه‌ناسه‌ی ده‌نگی كوردستان ناره‌حه‌ت بوون و رابردووی پڕ له شانازی ئه‌ویان كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به نه‌ته‌وه‌ی كورد كرد، هاته‌وه به‌ر چاو.
كه ئه‌م هه‌واڵه له میدیاكانی كورد كاناڵ و تێشك تیڤی بڵاو بۆوه ، خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رۆژێك له رۆژان موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یات ـ یان دیتبوو، خه‌م دایگرتن و، ده‌نگی د. قاسملوو و كاك ئه‌حمه‌د شێربه‌گی‌یان له رادیۆكه‌ی هاته‌وه گوێ .
له‌و كاته دا، سه‌ر شاخان و باگردان، بیره‌وه‌ری ورده پیاسه‌كه‌ی ره‌زا خه‌یاتی‌یان بیر هاته‌وه كه به دیار ده‌نگی كوردستانه‌وه ئامووشۆی ده‌كرد، له‌و ساته دا بێهه‌نگوین به مه‌راقه‌وه روانیه مه‌یدان ئه‌سته‌ری سه‌ر به‌رز و، له‌وێڕا سڵاوی بۆ رووحی پاكی ره‌زا خه‌یاتی نارد‌و، چاوی نازداره‌كانی ماچ كرد، كاتێك ئه‌و سڵاوه وه‌ك بریسكه به ئاسمانی سه‌ر كاڵه شینی ره‌به‌ت دا به‌ره و باشوور له ده‌شتی كۆیه راخوشی، چۆمه‌ڵ هه‌ستایه سه‌ر پێ و، نه‌رم بانگی له قوتی كاكه ره‌ش و برایم جه‌ڵاڵ كرد‌و هه‌واڵی كۆچی دوایی موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی‌یان كه زۆر جاران تینوه‌تی رێی خه‌باتی مه‌ردایه‌تی به ئاوی كانیاوه سارده كانیان شكاند بوو، پێ راگه‌یاندن تا له به‌رزی خۆیانه‌وه بڕوانه ده‌شتی كۆیه و هه‌ڵۆ ئاسا ته‌یره‌كانیان بۆ پرسه‌ی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه بنێرن .
له‌و ساتانه دا خاڵه‌باد بۆ رێبواری رێی نێو دار گوێزه‌كانی غه‌م دایگرت و، بانگی له شیوه‌جۆی برای كرد و، هه‌واڵی كۆچی دوایی وه‌ستای ده‌نگی كوردستانی پێدا كه ئێستاش ئه‌و ده‌نگه له دۆڵ و شیوو شاخه‌كانی ئه‌و ده‌فه‌ره دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، ئاڵی ئۆمه‌ران له هه‌واڵی كۆچی خیبره‌ی ده‌نگی كوردستان راچڵه‌كی و قیافه‌ی به هه‌یبه‌تی ره‌زا خه‌یاتی هاته‌وه به‌رچاو، له‌و ساتانه دا بوو كه ئالانی سه‌رده‌شت بۆ كۆچی دوایی ره‌زا خه‌یاتی راچڵه‌كی و هۆمل و بێندروێ و نۆری له‌رزاند و، هه‌موویان پێكه‌وه سڵاوی نه‌پساوه‌یان بۆ رووحی موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی نارد، گه‌ڵاڵێ كه دیتی ئالان كز و ماته، بۆ ئوستادی ده‌نگی كوردستان بوه هاورازی و، له به‌رزایی ئاسۆسه‌وه بانگی له گه‌ڕه‌دێ و گه‌وره‌دێ و كانی مێو كرد و هه‌واڵی كۆچی دوایی موهه‌ندیس ره‌زاخه‌یاتی پێدان و، روانینی چاوه تیژه‌كانی بۆ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان بیر هێنانه‌وه، له‌و وه‌خته دا، بؤڵێی بناری قه‌ندیل وه‌ك ماسی بن ده‌ریا بزووت و قه‌ندیلی له‌رزاند و هه‌واڵی ئوستادی ئه‌و ده‌نگه‌ی دایه كه چالاكی كورانی پارێزه‌ری بڵاو ده‌كرده‌وه قه‌ندیل كه ئه‌وه‌ی بیست، چاوێكی به نیشتمان دا گێرا و دیتی ره‌زا خه‌یاتی به سه‌ربه‌رزیه‌وه به‌ره‌و ماڵی ئه‌به‌دی ده‌ڕوات، كه‌ركووك كه دیتی قه‌ندیل بۆ رووحی ده‌نگی كوردستان كز و ماته، به بابه‌گورگوری گوت: شه‌پۆلی سووتانت توند بكه‌و له خۆشه‌ویستی ره‌زا خه‌یاتی، چاوی نه‌یارانی كۆێر بكه، كه تیشكی ئاگری بابه‌گوڕگوڕ شه‌یۆلی ئاگرینی خۆی به‌ر بڵاو كرد، گڕی زێره ره‌شه‌كه‌ی شیواشۆك، ئاسمانی سه‌ر كه‌مپی دێموكراته‌كانی رووناك كرد و، له گه‌ڵ رووحی ره‌زا خه‌یاتی ده‌سته‌مڵانی یه‌كتر بوون و له تاران چاوی نه‌یارانی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه‌یان خێل كرد، به‌ڵام داخه‌كه‌م، كاتێك ته‌رمی بێ گیانی ره‌زا خه‌یاتی به‌ره و قه‌برستانی شه‌هیدانی حیزبی دێموكرات ده‌بردرا، ئه‌فرادی حدكا ، به ده‌ستووری خودی سكرتاریای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، به تیمی هه‌واڵده‌ری كورد‌كاناڵ‌یان له حیزبی دێموكراتی كوردستان، راگه‌یان كه حه‌قتان نیه مه‌راسمی به خاك سپاردنی ره‌زا خه‌یاتی رۆماڵ بكه‌ن، كه، ئه‌وه له كاتێك دا بوو كه به‌شێكی زۆر له كادر و پێشمه‌رگه و رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان و خودی مامۆستا عه‌بدووڵای حه‌سه‌ن زاده و كاك جه‌لیل گادانی دو شه‌خسیه‌تی كورد و حیزبی دێموكرتی كوردستان، گوڵیان له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و نه‌مره دانا و، له دوایشدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، نه‌ی هێشت كارگێرنی تیشك تیڤی وێنه‌ی ئه‌وانه له فلێمی ئه‌و مه‌راسمه كه له تیشك تیڤی دا بڵاو بۆوه، بڵاو بێته‌وه؟!! .
ئێستا بۆمن پرسیار ئه‌مه‌یه كه چۆنه سه‌رانی حیزی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌م له یه‌كبوون ده‌ده‌ن و، ئاموشۆی حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن ؟! به‌ڵام له كاتی ئاوا دا كه ئه‌م كاتانه هه‌لن بۆ پیوه‌ند دانه‌وه‌ی گشت لایه‌كی دێموكراته‌كان به‌رگری له تیمی كورد كاناڵ ده‌كه‌ن بۆ رۆماڵ كردنی كۆچی دوایی موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی ؟!!!
من پێم وایه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌ی یه‌كگرتنه‌وه نیه و ئه‌و ئاموشۆ كردنه‌شیان ره‌واله‌تین، ده‌نا له رۆژێكی وه‌ک ئه‌وه كه موهه‌ندیس خه‌یاتی ته‌سلیم به خاك ده‌كرێ، سكرتاریاكه‌یان بریار نادا كه نابێ كورد كاناڵ رۆماڵی ئه‌و به خاك سپارده‌نه‌ی كاك موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی بكات.
له كۆتایدا له گه‌ڵ ئه‌وه دا سه‌رەخۆشی له گشت كه‌سووكاری موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی ده‌كه‌م، له یه‌زدانی مه‌زنیش ده‌پارێمه‌وه كه رووحی پاكی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی