سوپاسنامەی بنەماڵەی مەجنوون جاوید

وەک ئاگادارن لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دایکی خۆشەویستمان بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و بەو کۆستە لەنەکاوەی هەموومانی تاساند. دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە دۆستان و ئاشنایان و خزمان و هاورێیانی ئازیزم لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە پەیوەندیان پێوە گرتین و بە هاتن و سەردان کردنیان خەمی قورسی لە دەستدانی دایکمیان لە سەر شانی خۆم و بنەماڵەکەمان کەم کرد.

شەپۆلە هاودەردیەکان بە ڕادەیەک زۆر بوون کە بارانەی هاوخەمی و سێبووریان بە سەردا باراندین و بە تایبەت لە نێوخۆی وڵات و بەشداری لە بەخاک سپاردن و پرسە و سەرەخۆشیەکە نیشانی دا کە ئەو خەمە بە تەنیا ئی ئێمە نەبووە و هەموو لایەک ئەو خەمەیان بە ئی خۆیان زانیوە، لە دەرەوەش دۆستان بە سەردان کردنمان و بە هاتنیان هەم خەمی لە دەستدانی دایکمیان و هەم دووری ئەو چەند ساڵەیان لە سەر شان و دڵ کەم کردین، بۆیە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە ڕێگای تەلەفوون و فەیسبووک و ئێمێل و یا بە شێوەی هاتن و سەردان کردین پەیوەندیان بە ئێمەوە کرد. بە هیوای ئەوە ئێمە لە شادی و خۆشی ئێوە ئازیزان دا بەشداری بکەین و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای ئێمە قەبووڵ بفەرموون.

بنەماڵەی مەجنوون و لاوێن جاوید