باوكى دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزی دیموكرتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
به پێی هه‌وڵی گه‌یشتوو له ره‌به‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ رۆژی 12/9/ 1392ی هه‌تاوی له كاتژمێر9ی به‌یانی، مام برایم، ناسراو به بله حۆلان، باوكی دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د لیلانه‌یی و حه‌سه‌ن لیلانه‌یی، ناسراو به حه‌سه‌نه جه‌نگه ، به هۆی نه‌خۆشی له یه‌كیك، له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌هاباد، كۆچی دوایی كرد.
مام برایم پیاوێكی ناسراوی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ریان بوو كه له نێو خه‌ڵك دا رێزێكی تایبه‌تی لێده‌گیراو هه‌میشه به‌شداری له خه‌م و خۆشیه‌كانی خه‌ڵكی دا ده‌كرد و، بۆ چاكه و پیاوه‌تی هه‌رچی له ده‌ستی ده‌هات كه‌مته‌ر خه‌می نه‌ده‌كرد.
جگه له‌وه‌ش، مام برایم كه‌سێكی گه‌ل دۆست و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو كه مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، لای ئه‌و مانای تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش كه شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌ستی پێكرا، زۆر بوێرانه به‌شداری له‌و راپه‌رینه‌دا كرد و، دواتریش كه شۆڕش سه‌ركه‌وت و حیزبی دێموكراتی كوردستان بنكه و بارگاكانی خۆی له شار و گونده‌كانی كوردستان دا كردنه‌وه و تێكۆشانی ئاشكری خۆی راگه‌یاند، له ده‌ورو به‌ری ساڵی 1363ی هه‌تاوی دا، كورێكی به ناوی محه‌ممه‌د چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كرده شان و له هێزی مینه‌شه‌م له ناوچه‌كانی ره‌به‌ت دا ده‌ستی به تیكۆشان كرد. به‌ڵام له‌و كاته دا مام برایم به هۆی تێكۆشانی كوره‌كه‌ی و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری خۆیه‌وه، كه‌وته به‌ر رق و قینی جاش و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و، چه‌ندین جار كه‌وته زیندان و، زۆرجاران بێ رەحمانه ئه‌شه‌كه‌نجه كرا، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه به چۆكیان دانه‌هێنا و هه‌روا، وه‌فادار به نیشتمانه‌كه‌ی مایه‌وه كه پاش چه‌ند ساڵێك كوڕێكی دیكه‌ی به ناوی حه‌سه‌ن گوندی لیلانێی به جێهێشت و تێكه‌ڵ به شۆرش بوو كه پاش چه‌ند ساڵ تێكۆشان به توندی بریندار بوو كه ناچار رێگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی گرته به‌رو، ئێستا ئه‌وه له بریتانیا ده‌ژی.
مام برایم كه ئه‌مجاره‌یان حه‌سه‌نی كوریشی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كرده شان، زیاتر له رابردووی كه‌وته ژێر فشاره‌وه كه وای لێهاتبوو كه ده‌بوایه هه‌ر رۆژه نا رۆژێك خۆی به ئیتلاعاتی دوژمن له ره‌به‌ت بناسێنێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش وره‌ی مام برایمی نه‌هێنایه خواری و وه‌ك كێ‌و له به‌ارنبه‌ر فشاره‌كانی رێژیم‌دا وه‌ستا و به چۆكدا نه‌هات.
پاش چه‌ند ساڵیك محه‌ممه‌دی كوری به هه‌ندێك هۆ و پێڕا گه‌یشتنی به باوكی چه‌كی دانا و چۆوه ناو خۆی وڵات، به‌ڵام جاش و پاسداره‌كان وازیان لێ نه‌هێنا و به‌هانه‌یان پێ گرتن كه سه‌رئه‌نجام خستیانه به‌ندیخانه و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ كه‌وته به‌ندیخان و زۆری كوێره‌وه‌ری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دێت.
له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه دا مام برایم به پیری كاسبی ده‌كرد و سه‌ردانی محه‌ممه‌دی ده‌كرد و كه‌متا كورتێك خه‌رجی رۆژانه‌ی به هه‌زار زه‌حمه‌ته‌وه بۆ دابین ده‌كرد و، سه‌باره‌ت به ئازاد كرانیشی زۆری كوێره‌وه‌ری دێت.
كاتێك محه‌ممه‌د پاش هه‌شت ساڵ به زه‌مانه‌ت ئازاد كرا، محه‌ممه‌د كه ده‌یزانی رێژیم وازی لێ ناهێنێ و ده‌گیرێته‌وه، ره‌به‌تی به جێهێشت و خۆی گه‌یانده‌وه ناو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان. به‌ڵام به دوای ئه‌وه دا مام برایم دیسان كه‌وته‌وه به‌ر غه‌زه‌بی كۆماری ئیسلامی و زۆر زۆر ناره حه‌ت كرا، به‌لام سه‌ره رای ئه‌وانه‌ش كه رێی هاتنی لای محه‌ممه‌دیان لێگرت، هه به چۆك دانه‌هات ، به‌ڵام داخه‌كه‌م مام برایم كه پیاوێكی تا بڵێی جوان چاك و كه‌ڵه‌گه‌ت و به‌بڕێشت بوو، پیری تینی بۆ هێنا و له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی و خۆراگری، دوور له كوران له ماڵه‌كه‌یدا نەخۆش كه‌وت و كه‌س نه‌بوو نازی پیری بكێشێ تا سه‌ر ئه‌نجا م وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم لێ‌كرد، له 12/9/ 1392 دا به هۆی نه‌خۆشی له کاتژمێر 9ی به‌یانی كۆچی دوایی كرد.
لێره دا له خوای مه‌زن ده‌پاڕێمه‌وه كه رووحی پاكی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد كات و سێبووریش به دڵی ئازیزانی بێنێت.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
بە بۆنەی کۆچی دوایی مام برایم لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە کوڕی پێشمەرگەی کاک محەممەد لیلانەیی و کوڕی زامداری کاک حەسەن لیلانەیی دەکەم. هاوکات سەرەخۆشی لە خەڵکی لیلانەی پێشمەرگەپەروەر و شاری ڕەبەت و تێکرای دۆستان و خزمان و ئاشنایان و ئەندامانی بنەماڵە شۆرشگێرەکەی دەکەم. مام برایم مرۆڤێکی قسە خۆش و جێ باوەر و متمانەی خەڵک و هێزی پێشمەرگە بوو، زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو مام برایمم لە نزیکەوە دەناسی، هەڵسوکەوتی و مشوورخۆری لە خەمی خەڵک و باوەری قوڵی بە بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کورد و پێشکەش کردنی دوو کوڕی بە شۆڕش و پێشمەرگایەتی لە حدک دا و هاتووچۆ و سەردانی مام برایم بۆ بنکە و بارەگاکانی حیزب لە دۆڵی جافایەتی، لە قەندیل و دەشتی کۆیە و سونێ و شوێنەکانی دیکە هەموویان وەفادرای ئەو کەڵەپیاوە بە شۆڕش و کوڕەکانی چاکتر نیشان دەدا. مام برایم کەسێک بوو کە دەستی یارمەتی دانی بۆ هەژارو نەدارەکان و ئەوانەی پێویستیان هەبوو ڕادەخست و سفرەی دڵ و ماڵی خۆی بۆ هەژار و میوان و پێشمەرگە ڕاخست بوو. مام برایم دەستێکی چاکی لە کاری نەخۆشی ناوک کەوتن دا هەبوو، لە زۆربەی شوێنەکانی ناوچەی سەردەشت و بانە و ڕەبەت و سابڵاخ را خەڵک دەستە دەستە بۆ گرفتی ناوک کەوتن سەردانیان دەکرد و ئەویش زۆر ڕووخۆشانە دەرد و ئازاری ناوک کەوتنی بۆ چارەسەر دەکردن. زۆرجار مام برایم بۆ سەردانی کوڕەکانی گوندەکانی کوردستان گەرا و لە سۆنگەی ئەوانەوە پێشمەرگەی لە ئامیز دەگرت و هێز و تین و گوڕی وەبەر هەموو لایەک دەنا و بە قسە خۆشەکانی دڵی ئێمەی پێشمەرگەی دەگەشاندەوە. هەزار جار ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ و تەمەن درێژی بۆ کوڕەکانی و منداڵەکانی بە ئاوات دەخوازم. کۆچی دوایی مام برایم پەشێوی کردم، هەر بۆیە خۆم بە هاوخەمی لە دەستدانی مام برایم دەزانم و سەرەخۆشی لە گشت لایەک دەکەم.
حەمەرەسووڵ کەریمی